بێهزاد خۆشحاڵی
ساڵی ١٣٥١ی هەتاوی بەرانبەر بە ١٩٧٢ی زایینی لە گەڕەکی کانی هەیازبەگی شاری سەقز لەدایک بووم. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیم هەر لە زێدەکەم، واتە شاری سەقز تەواو کرد و لە ساڵی ١٣٦٤دا کۆچمان کرد بەرەو شاری سنە.
خوێندنی دواناوەندی و دەورەی سەرەتای زانکۆم هەر لە شاری سنە تێپەڕاند و دواتر لە ساڵی ١٣٧٥ی هەتاوی بووم بە خوێندکاری زانکۆ کە لە زانکۆی کوردستان کارناسی علومی ئازمایشگاییم وەرگرت و لە زانکۆی بوعەلی سینای هەمەدان لیسانسی ئابووری نەزەریم وەرگرت و دواتر مەستەری مودیریەتم وەرگرت.
وەک نووسەرێکی کوردستان لە بیر و ڕادەربڕینێک کە لە ساڵی ١٣٨٤ی هەتاویدا لە بیرورادەربڕین (نەزەرسەنجی) سەربەخۆ بەناوی پاسارگارد بەرێوە چوو لە نێوان 10 نووسەری هەڵکەوتوو لە 100 ساڵی ڕابردوودا ناوم هاتە نووسین و وەک گەنجترین نووسەر ناسێندرام و خاڵتم پێ بەخشرا.
جگه لە نووسینی بابەت و بەشداریم لە بەرنامە جیاوازەکان توانیومە گەلێ بەرهەم پێش کەش بە کۆمەڵگای کوردەواری و کتێبخانەی کورد بکەم، کە بەشێکی زۆری لە کتێبخانەی ئەم ماڵپەڕەم لەبەردەستدایە.
![بێهزاد خۆشحاڵی](https://behzadkhoshhali.com/media/elementor/thumbs/299714074_10227212210468056_8982685565177829306_n-q3fmaef7txnqg8onhafb8jun9oq1f0zd4npg1puqu0.webp)