له ژێر باری قورسی بۆختان، چەمام، بەڵام نەشکام
دەتانویست بمترسێنن؟
ناتوانن
دەتانویست پردی نێوان من و گەلەکەم بڕووخێنن؟
نەتانتوانی
پەنجەکانم تا هەتا قسەی دڵم دەنووسن
چیرۆکی عەشق دەگێڕنەوه
چیرۆکی عەشق….
هێشتا دڵم لێدەدات
بە هێزتر
شەڕ بەردەوامە
****
له “خەیانەتتان” خۆش نابم
له “نابەرپرسایەتیتان” نابوورم
له “کەمتر خەمیتان”، هەرگیز
نه لێتان دەبوورم نه لەبیری ئەکەم
پشتم چەما بەڵام ناشکێم
هیوام بەرزه
دڵنیا بن
دڵنیا….
بێهزاد (22.5.2015)