ئاسۆی ڕۆژهەڵات:
ئا: سوله‌یمان ئه‌بووبه‌كری
لێكدانه‌وه‌ی كێشه‌ی بانده‌كانی نێو دهسهلاَتی كۆماری ئیسلامی له وتووێژێك له‌گه‌ڵ بێهزاد خۆشحاڵی، وه‌رگێڕ و نووسه‌ری خه‌ڵكی كوردستانی رۆژههلاَت:
ئاسۆی رۆژههلاَت: ماوه‌ی چه‌ند مانگێك كێشه و ململانێیه‌كانی بانده‌كانی نێو په‌یكه‌ره‌ی حاكمییه‌تی كۆماری ئیسلامی هه‌تا هاتووه و قووڵتر بووه‌ته‌وه، ئێوه ئه‌م كێشه و ململانێیانه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
وڵام: شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات له نێو دهسهلاَتی زاڵ به‌سه‌ر ئێران‌دا، دوو پارادایم‌و سێ ستراتێژی له‌خۆده‌گرێت كه بریتین له: 1_ پارادایمی سوننه‌ت له‌به‌رامبه‌ری مۆدێرنیته. 2_ پارادایمی سوونه‌ت له‌به‌رامبه‌ری سووننهت.
پارادایمی سوننه‌ت له‌به‌رامبه‌ر مۆدێرنیته، هه‌مان پارادایمی «ئه‌رك ته‌وه‌ر» له‌به‌رامبه‌ر پارادایمی «ماف ته‌وه‌ر»ـه كه له یه‌كه‌مین شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات به‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 88ی هه‌تاوی، بوو به هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی كوده‌تای هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی ده‌یه‌می سه‌رۆك كۆماری لهئێرانداو دووهه‌مینیان، پارادایمی ئه‌رك ته‌وه‌ری «ئیمامیه»و «حوجه‌تییه» له‌به‌رامبه‌ر پارادایمێكدا كه بۆنی مۆدێرنیته‌و نوێ خوازی لێده‌هات رووبه‌ڕوو بووه‌و بوو به‌هۆكاری كۆده‌تای ههڵبژاردنهكانو سه‌ركوتی سه‌رجه‌م ده‌ركه‌وته بهرابهریخوازهكان له‌سیاسه‌ت، كولتوور، ئابووری‌و یاسادا.
به‌ڵام «پارادایمی سووننهت» له‌به‌رامبه‌ری «سووننهت»دا، پارادایمێكه كه هه‌نووكه له‌نێوان یهكگرتووانی دۆینێ له‌به‌رامبه‌ر مۆدێرنیتهخوازیی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز، ئه‌م كێشه‌و دژایه‌تییانه‌ی لێ كه‌وتۆته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه نموونه‌كانی ئێستاكه بهرچاودهكهوێتو زۆر له‌م قسه عه‌ره‌بییه ده‌چێت كه ده‌ڵێت: ئاگر تا ئه‌و كاته‌ی سوته‌مه‌نی هه‌بێت ده‌سووتێ، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی كه شتێكی بۆ نه‌ما تا بیسووتێنێ، خۆی له‌ناو ده‌بات.
كه‌واته ئه‌گه‌ر به گۆشه‌نیگایه‌كی ستراتێژییانهوه سه‌یری ئه‌م كێشه‌و دژایه‌تییانه بكه‌ین، ده‌توانین سێ ستراتێژی له‌به‌رچاو بگرین كه بریتین له: گشت ته‌وه‌ری _ئایدیۆلۆژی ته‌وه‌ری و داخوازی ته‌وه‌ر بوون.
له‌بزووتنه‌وه‌ی سه‌وزی ساڵی 88ی هه‌تاوی دوو ستراتێژی گشتییه‌ت ته‌وه‌ری «راستی حه‌وزه‌وی»و «راستی ئایدیۆلۆژیك» بۆ تێكشكاندنی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز هاتنه پاڵ یهكو سه‌ركه‌وتنێكی كاتیان به‌ده‌ست هێنا، به‌ڵام به‌دوای ئه‌م سه‌ركه‌وتنه كاتییه، دوو ره‌وتی گشتییه‌ت ته‌وه‌رو ئایدیۆلۆژی ته‌وه‌ریش له‌گه‌ڵ یه‌ك، تووشی كێشه‌و دووبه‌ره‌كایه‌تی دهبنو ئه‌م كێشانه‌ی ئێستای نێوان ده‌سه‌ڵاتی لێده‌كه‌وێته‌وه، له‌حاڵێكدا ستراتێژی گشتییه‌ت ته‌وه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌یه كه گهڵاڵهكردنو به‌دواداچوونی ئامانجه‌كان له‌چوارچێوه‌ی به‌ها قه‌بوڵ كراوه‌كان، ده‌بێت به گشتی له‌گه‌ڵ بنه‌ماو گهڵاڵهكاندا هاوته‌ریبییان هه‌بێت.
ستراتێژی ئایدیۆلۆژیك ته‌وه‌ر به به‌لاڕێدا بردنی به‌ره‌به‌ره‌ی هزر، باوه‌ڕه‌كان، بیرۆكه‌و ئایدیاكان، ده‌یهه‌وێت ئایدیۆلۆژی خۆی داسهپێنێتو به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و تێڕوانینه‌ی كه له بنه‌چه‌یه‌كی ئایدیۆلۆژیكهوه سه‌رچاوه‌یان گرتووه، بتوانێت به‌ته‌واوی هێزه‌وه، جێگه‌و پێگه‌ی خۆی له‌ناو ده‌سه‌ڵاتدا بكاته‌وه.
ئاسۆی رۆژههلاَت: پێتوایه له‌م هه‌لومه‌رجه دا هه‌ڵوێستی ئۆپۆزیسیۆنی كۆماری ئیسلامی به نیسبه‌ت ئه‌م كێشانه‌وه ده‌بێ چۆن بێت؟
وڵام: به‌ڕای من نابێت ئۆپۆزیسیۆن دڵی خۆی به‌م كێشانه خۆش بكات، چونكه له‌بواری مێژووییه‌وه شایه‌تی ئه‌وه هه‌ین كه به‌دوای مردنی «خومه‌ینی» له‌ماوه‌ی ساڵی 67و 68ی هه‌تاویدا، كێشه‌كانی نێوان باڵهجۆراوجۆرهكانی كۆماری ئیسلامی سه‌ری هه‌ڵدا و به‌ناوه ده‌ستكرده‌كانی وه‌ك «لیبێڕاڵ»و «رادیكاڵ» كه ته‌نانه‌ت پرسی گۆڕانكاریگهلێكی بنهڕهتیو پێداویستی دانووستانێكی جیددی له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن هاته ئاراوه، به‌ڵام وێڕای ئه‌وه‌یكه ئۆپۆزسیۆن ته‌نانه‌ت تا قۆناغی پێكهێنانی كومیته‌ی هاوئاهه‌نگی بێرلین له‌م ده‌ورانه‌دا رووی دا كه به تیرۆری دكتۆر قاسملوو شاپووری به‌ختیار ده‌ستی پێكردو به تیرۆركردنی 156 كه‌س لهئهوروپاو له‌كۆتاییشدا به ریستۆرانی میكۆنۆسو تیرۆری دكتۆر شه‌ره‌فكه‌ندی له ساڵی 1372ی هه‌تاوی كۆتایی هات.
ئه‌م كێشانه جارێكی دیكه له سه‌رده‌می ده‌ورانی سه‌رۆك كۆماری «خاته‌می» گه‌یشته ئه‌و په‌ڕی خۆی‌و جارێكی دیكه لایه‌نه رزگاریخوازانهكانی ئۆپۆزیسیۆن زۆر به تووندی دڵی خۆیان به‌م بارودوخه خۆش كردبوو، به‌ڵام له‌بیرمان نه‌چێته‌وه هه‌ر له‌م ده‌وره‌یه‌دا قه‌تڵه زنجیره‌ییه دڕندانه‌كان روویداو كه‌سانێكی وه‌ك «محه‌ممه‌د موختاری_جه‌عفه‌ر پوویه‌نده_مه‌جید شهریفو داریوش فروهه‌ر» شه‌هید كران. ره‌وتێكی دیاری كراوی دیكه كه له‌مێژووی كۆماری ئیسلامی ره‌وتی سینووسی ده‌پێوێت، چهندقاتبوونهوهی كێشه‌كانی نێوان سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ خودی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامییه.
له‌وانه‌یه له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئه‌م شێوه پڕوپاگه‌نده‌یه له‌لایه‌ن رژیمه‌وه بێته ئاراوه یان به‌هه‌ر حاڵ لهخۆشبینانهترین حاڵه‌تیشدا، ئه‌گه‌ر ئه‌م كێشانه راست‌و باوه‌ڕپێكراو مه‌زنده بكه‌ین، وێڕای مكانیزمگهلی كۆنتڕۆڵ هێزێك كه له‌ده‌ستی رێبهرایهتیدایه، له‌ئاكامدا رژیم به سه‌ر كێشه‌كاندا زاڵ بوو و به‌رپرسایه‌تی هێزو ده‌سه‌ڵات، شێوازێكی رادیكاڵانهتریبهخۆیهوه ده‌گرێت.