لەبیرتە لەو کازیوەی ترسەدا
کاتێک “مەهاباد”یان لە داردا
دەتنەڕاند و دەتگووت :” لە داریان دەن ئەم جیاوازیخوازانە”؟
لەبیرتە ئەو رۆژەی “قارنێ”یان “کوشت”
تۆ، بەساردی شانت بۆ هەڵتەکاند و گووتت:
“دیارە شیاوی ئەوە بوون”؟
لەبیرتە ئەو رۆژەی سەقزییان “گوللەباران” کرد
تۆ گوتت: “دەبێ ئەوانە بە سزای خۆیان بگەن”؟
لەبیرتە ئەو رۆژەی سنەییان لە داردا
دیسان گووتت: “دیارە کارێکیان کردووە، دەبێ لە جێگەی خۆیان پەستێون”
با بزانن بەرەو ڕووی کێ بوونەتەوە؟
لەبیرتە؟
لەبیرتە ئەو رۆژەی کوردستانیان دایە بەر
دیلی
و
زیندان
و
ئەشکەنجە
و
سێدارە
و
مەرگی سپی
و
…
تۆ، ئەمجارە تۆ! “هیچت” نەگووت، “بێدەنگ” بووی، لات لێ نەکردەوە و ….
هیچت نەگووت…؟
ئێستا ئەو هەمووە “لەداردان” و “کوشتن”و “گوللەباران”و “ئێعدام” و “دیلی”و “بەندکردن” و ئەشکەنجە” و “داری سێدارە” و
“مردنە سپیانە”م وەلاناوە و
رابردوومە
من
دیسان هاتوومەوە
بە دەستی پڕ هاتوومەوە
بەمجۆرە، من “خۆمم” م تۆ”…
ئیتر ناتوانی بێدەنگ بی…
تەنانەت مردنیش
لێک هەڵوەشانیش بەڵام
بەڵێ لێک هەڵوەشان…
من ئێستا دەڵێم، “بیبیسە”
هاوار دەکەم، “تێیبگە”
ماڵئاوا…
سڵاو کوردستان
سڵاو کوردستان
نووسینی: بێهزاد خۆشحاڵی
وەرگێڕان: شلێر باپیری