نووسینی: ت. تاهێری
وەرگێڕان بۆ کوردی: بێهزاد خۆشحاڵی
ژمارەی لاپەڕە: ٣٩٠ی لاپەڕە
كوردەكانی “یارسان” نەتەوەیەكی ئاریایی لە لقی هێندوئەوروپین كە لە زەمەنێكی نادیاردا، واتە چەند هەزار ساڵ پێش زایین هاتوونەتە ناوچەی ئیستای كوردستان، كە كەوتووەتە باشووری ئەرمەنستانەوە . بە بۆچوونی هەندێك لە زانایان، كوردەكان لە كەناری باكووری “زەریای بالتیك”ـەوە بەرەو ناوچەی زاگرۆس كۆچیان كردووە. “دكتۆر كونتینو” لەم بارەیەوە دەڵێ: “لە هەزارەی چوارەمی پێش زاییندا، هۆزگەلێك لە باشووری سیبریاوە بەرەو كێوەكانی زاگرۆس كە پێیان دەگوترێ “ئازیاتیك” كۆچیان كرد. دوای ئەوان، واتە لە هەزارەی سێهەمی پێش زاییندا كۆمەڵە هۆزێكی تر بەرەو ئەو ناوچەیە كۆچیان كرد كە پێیان دەوترێ هێندوئەوروپی”.
ئەم هۆزە كۆچكردووانە لەگەڵ كۆچكردووانی پێشتردا، تێكەڵاوی یەكتربوون و ناوچەی زاگرۆسیان خستە ژێر دەسەڵاتی خۆیان . بەڵام بە باوەڕی هەندێك لە زانایانی تر، پێش ئەوەی هۆزە كۆچبەرەكان بگەنە كێوەكانی زاگرۆس، هۆزگەلێكی تر لەم ناوچەیەدا نیشتەجێ بوون كە بە هۆزە زاگرۆسییەكان ناو بانگیان دەر كردووە.
“محەممەد مەردۆخی كوردستانی” دەورەی یەكەمی مێژووی كورد دەباتەوە بۆ چەند هەزار ساڵ پێش زایین “تا ساڵی 3600 پ. ز ” واتە ئەو ساڵەی كە دەسەڵاتی “نارامسین” كوڕی “سارگۆنی یەكەم” دوای هێرشی هۆزەكانی گۆتی “كوردە ئاراراتییەكان” هەرەسی هێنا و دەوڵەتی “گۆتی” سەری هەڵدا ….
فایل کتاب