ئاسۆی ڕۆژهەڵات:
راشكاوانه ده‌توانین 31ی پووشپه‌ڕی ساڵی 58ی هه‌تاوی ، وه‌ك یه‌كه‌مین دیارده‌ی بزووتنه‌وه‌ی به‌رگریی مه‌ده‌نی له‌مێژووی هاوچه‌رخی ئێران به‌دوای شۆڕشی گه‌لان له‌ساڵی 57ی هه‌تاویدا مه‌زنده بكه‌ین. لاپه‌ڕه‌یه‌ك له‌مێژوودا كه نیشانی‌دا چۆن ده‌توانین به «هه‌وڵی مه‌ده‌نی»و رێبه‌ری كردنی بزووتنه‌وه‌یه‌ك به‌ره‌و ئامانجه‌كه‌ی، ده‌زگای نیزامیی ئامادهبۆسهركوتی رژیمێكی «سه‌ره‌ڕۆ» لهكاربخاتو به هه‌وڵی جه‌ماوه‌ر، هزرێكی هێنایه قۆناغی به‌رهه‌مهێنانه‌وه كه ده‌توانێت وه‌ك نوێنهكێكی (الگو) كارامه، توانایی لێكدانه‌وه، دووپاتبوونه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن له‌بارودۆخێكی به‌ته‌واومانا دژواز له‌ئاستی هاوسه‌نگیی هێز له‌گه‌ڵ خۆبدا بهێنێت. هه‌ربۆیه تێده‌كۆشین له‌ڕێگه‌ی ئه‌م نووسراوه‌یه باس له»نافه‌رمانی مه‌ده‌نی» و رێكاره جۆراوجۆره‌كانی بكه‌ین‌و به چوارچێوه‌یه‌كی گشتی بگه‌ین كه چۆن ئه‌م رێگایه ده‌ستی پێكرد، چۆن ئه‌م رێگا پڕ ههورازو نشێوه‌ی تێپه‌ڕاندو چلۆنیش به ئامانجه‌كه‌ی گه‌یشت. نافه‌رمانی مه‌ده‌نیش هه‌م خوازیار‌و هه‌م بارهێنه‌ری هه‌ستی نه‌ترسان له‌سیسته‌می سه‌ره‌ڕۆ و ده‌زگای سهركوتگهرهكهیهتیو بوێری‌و نه‌ترسین لهدهسهڵاتو باسكه نیزامییه‌كه‌ی ئه‌م سیستمه، شاكلیلی رووخاندن‌و وه‌رگرتنه‌وه‌ی هێز له‌سیستمی سه‌ره‌ڕۆیه.
سه‌رچاوه‌ی فیكری نافه‌رمانی مه‌ده‌نی له‌سه‌ر بنه‌مای ناساندن‌و تێگه‌یاندنی جه‌ماوه‌ر له‌هێزی خۆیان دامه‌زراوه كه پێویسته دژایه‌تی له‌گه‌ڵ رژیمی ده‌سه‌ڵاتدار بكه‌ی، به‌ڵام ئه‌مه ته‌واو نییه‌و هیچ حكومه‌تێك تا ئه‌مڕۆكه ته‌نیا به هۆی دژایه‌تی كردنی خه‌ڵكه‌كه‌ی نهڕووخاوهو له‌پاڵ ههلو مه‌رجگه‌لێكی جیاوازدا، مه‌رجی سه‌ره‌كیی، نیشان دانی ئه‌م دژایه‌تی یان كه‌ره‌سه‌ی خهباتو تێكۆشانه كه رووخانی دیكتاتۆره‌كانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌و نافه‌رمانی مه‌ده‌نی، بنه‌ماو رێكاره‌كانی ئه‌م خه‌باته‌ی له‌ڕێگه‌ی هێزی ناچه‌كداری خه‌ڵك له‌به‌رامبه‌ر هێزی چه‌كداری دیكتاتۆر‌و رێكاره‌كانی به‌كارهێنانی نافه‌رمانی مه‌ده‌نییان فێرده‌كات كه له‌ئه‌گه‌ری بهكارهێنانو به‌ركاربردنی، هه‌میشه سه‌ركه‌وتووبووه به‌سه‌ر ده‌زگای سه‌ركوتدا.
به زمانێكی ساده‌تر ده‌توانین ببینین كه به‌ته‌نیا ناڕهزایهتیو دژایه‌تیكردن تائێستاكه هیچ كاریگه‌رییه‌كی نه‌بووه‌و هیچ حكومهتێكیشی نهڕووخاندووهو هه‌ربۆیه ده‌بێت خه‌بات بكه‌ی له‌پێناو گه‌یشتن به ئازادی.
به له‌به‌رچاوگرتنی لێكۆڵینه‌وه‌ی فاكت‌و به‌ڵگه‌كانی كۆچی به‌كۆمه‌ڵی مه‌ریوان له31ی پووشپه‌ڕی ساڵی 58ی هه‌تاوی كه به ههوڵو هیمه‌تی حیزبی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران‌و باسكی خهڵكییهكی (یه‌كیه‌تی جوتیاران) به رێبه‌رایه‌تی نوخبه فیكرییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌و له‌سه‌رووی ئه‌وانه‌وه شه‌هید «فۆئادمستهفا سوڵتانی»و شه‌هید «حسێن پیرخزری» ئه‌نجام دراو وه‌ك یه‌كه‌مین دیارده‌ی «به‌رگریی مه‌ده‌نی لهئێرانو كوردستاندا» به‌دوای شۆڕشی 57 به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا خۆی نیشان دا، ده‌توانین پێنج قۆناغی دیاریكراو له‌م كرده‌وه‌یه چالاكهدا بناسێنین كه به‌كورتی شرۆڤه‌ی ده‌كه‌ین.
گه‌ڵاڵه‌داڕشتنی كرده‌وه‌یی له‌هه‌ر چه‌شنێك، به له‌به‌رچاوگرتنی لێكدانه‌وه‌و روونكردنه‌وه‌ی راست‌و پهڕاوپڕی ئه‌م پێنج قۆناغه ئه‌نجام ده‌درێت كه به كورتی باسی لێدهكردرێتو قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین:
1)_ بارودۆخ:
بارودۆخی ئه‌و قۆناغه‌ی كوردستان، بارودۆخی زاڵ به‌سه‌ریدا، ریزبه‌ندی هێزه‌كانی خه‌ڵك و ره‌چاوكردنی سیاسه‌ته كهڵانهكانی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی سه‌ركوت ( كه له‌ئاكامدا نه‌ورۆزی خوێناوی سنه، رووداوه‌كانی نه‌غه‌ده‌و سه‌ركوتی شوێنه‌كانی دیكه‌ی ئێرانی لێكهوتهوه)، نیشانی ده‌دا كه كۆماری ئیسلامی، خۆی تهیاركردبوو به كه‌ڵك وهرگرتنو هه‌ڵسه‌نگاندنی تواناگه‌لێكی ئامێرییو رێژه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كان له‌سه‌ر شانۆ‌و باسكردنی پۆزێتیڤ له‌هێزی خۆی‌و هێزی پێشمه‌رگه، چالاكی سه‌ركوته‌كانی خۆی زۆر زووتر له28ی گهلاوێژو سیناریۆی پاوه به‌ڕێوه به‌رێت. «كۆمه‌ڵه» به وه‌رگرتنی ئه‌م بابه‌ته‌و تێگه‌یشتنی روون له‌وه‌یكه به چ توانایه‌كه‌وه ده‌توانێت له‌به‌رامبه‌ر چ هێزێكدا رووبه‌ڕوو بێته‌وه به دروستی بڕیارده‌دات كه چۆن ده‌بێت له‌شه‌ڕی دژوازدا رووبه‌ڕووی دو‌ژمنێك بێته‌وه كه بۆ وه‌كارخستنی ده‌زگای سه‌ركوته‌كه‌ی، له‌هه‌وڵی پێكهێنانی رووداوێكی نوێ له‌مه‌ریوان دایه. سه‌باره‌ت به‌مه، كۆمه‌له به شناسایی «بارودۆخ»، به‌رگری مه‌ده‌نی وه‌ك رێكارێك ههڵدهبژێرێتو به‌دوای دیاری كردنی چوارچێوهكانو رێكاری بهڕێوهبردنو چالاكی، به راگه‌یاندنی كۆچی به‌كۆمه‌ڵی مه‌ریوان (و له‌درێژه‌دا هه‌ڕه‌شه‌ی جێهێشتنی ئێران) رژیمی كۆماری ئیسلامی به ته‌واو مانا له‌كار ده‌خات.
2)_ مه‌ئمورییه‌ت:
له‌م قۆناغه‌دا، مه‌ئمورییه‌تی گشتی هێزی پێشمه‌رگه، دامه‌زراوه جهماوهرییهكانو خه‌ڵكی مهریوانو ئاماژه‌كردن به ورده‌كارییه‌كانی، زۆر روونه‌و بڕیار به گروپه جۆراوجۆره‌كان ده‌درێت كه یه‌كه‌مین‌و دوایین هه‌نگاوه‌كانیان چۆن بێت‌و ئه‌م جوڵه‌یه به چ ئامانجێكی دیاریكراو تا دوایین هه‌نگاو درێژه پێ بده‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك كه تائه‌و جێگایه‌ی ده‌كرێت له‌م هێڵه دوورنه‌كه‌ونه‌وه و تا به‌ده‌ستهێنانی پۆزێتێڤی ئامانجه‌كه‌یان نه‌وه‌ستن.
لهمهئمورییهتدا، دیاریكردنی ته‌واوو مه‌ئمورییه‌تی گروپهجۆراوجۆرهكان به له‌به‌رچاوگرتنی رێژه‌ی خه‌ڵكی به‌شداربوو له‌هه‌ر ناوچهیهكداو به‌ده‌سته‌وه‌بوونی پێداویستی جۆراوجۆر، هه‌ركامه‌یان زۆر ژیانبهخشنو ده‌بێت ئه‌و مهئمورییهتانهی به گرووپه‌كان ده‌سپێردرێت، له‌توانی گروپه بهڕێوبهرایهتییهكاندا بێت. كۆمه‌ڵه به گه‌ڵاڵه‌ی «كۆچی به‌كۆمه‌ڵی مه‌ریوان»و ئه‌كتیڤ كردنی ئه‌و كۆچه له‌و قۆناغه زه‌مه‌نییه»قه‌یران» لێدراوه، به باشی نیشان ده‌دات كه توانای به‌ڕێوبردنی مه‌ئمورییه‌تی له‌ده‌ستپێكه‌وه تا كۆتایی، به باشی هه‌ست پێكردووه‌و ناسیویه‌تی، رێكی خستووه‌و تا گه‌یشتن به ئامانجه‌كه‌ی رێبه‌رایه‌تی كردووه.
3)_ به‌ڕێوه‌بردن:
له‌قۆناغی به‌ڕێوبردندا رێكارگه‌لێكی راست‌و روون‌و توانای به‌ڕێوبردنی مه‌ئمورییه‌تی پێ سپێردراوه‌كان به‌له‌به‌رچاوگرتنی رێژه‌و توانی هێزه‌كانی دوژمن‌و هێزی خودی، شێوه‌ی راوه‌ستانه‌وه، رێكاره‌كانی خهباتو به‌ربه‌ره‌كانێی له‌گه‌ڵ دوژمنی چه‌كدار، شێوه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر دوژمن‌و دوایین هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێوبردنی مه‌ئمورییه‌ت، بهڕوونیو راشكاوانه‌و دیاریكراو، ئه‌و پێشنیاره به هێزه خودییه‌كان كرا كه بێ ئه‌ملاوئه‌ولاو، به‌شێوه‌یه‌كی راشكاوانه ئه‌م رێكارانه به‌كاربێنن تا بشێوی‌و ناكۆكی‌و كوشتاری بێهوده وه‌ڕێ نهكهوێتو به‌جۆرێك كۆتایی پێ بێت كه به كه‌مترین زه‌ره‌رو زیانی خودی‌و وه‌رگرتنی زۆرترین زه‌ره‌رو زیان له‌دوژمن، به ئامانجه‌كانی خۆیان بگه‌ن. له‌كۆچی به‌كۆمه‌ڵی مه‌ریوان، شێواز‌و رێكاره‌كانی، به كرده‌وه كردنی رێكاره‌كان، كهمیو چۆنایه‌تی هێزی به‌رگریكار، تواناییه‌كان، هه‌ڕه‌شه‌و ده‌رفه‌ته‌كان به باشی ناسرابێتو له‌ئاكامدا، ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه ناوه‌ڕۆكێكی چالاكانه‌و كرده‌وه‌یی به‌خۆیه‌وه ده‌گرێت.
له‌قۆناغی به‌ڕێوه‌بردندا «كۆمه‌ڵه» له‌پێشدا ده‌زانێت ته‌نیا چه‌كێك به‌كه‌ڵكی ئێستا له‌به‌رامبه‌ر هێزی به‌رفراوانی سه‌ركوتگه‌ری دوژمن دێت، ته‌نیا خه‌ڵكی ناچهكداره كه ده‌بێت هانده‌ری ته‌واوی هه‌بێت كه به ده‌ستی به‌تاڵ رووبه‌ڕووی سه‌ركوتگه‌ران بوه‌ستێته‌وه‌و به‌بێ ئه‌م هانده‌ره دژواره كه بتوانن ئه‌م خه‌ڵكه بێننه ناوگۆڕه‌پانی بهرخۆدانو له‌هه‌مان حاڵ‌دا پێشتر به فێركردن‌و راهێنان ئه‌و خه‌ڵكه‌ی فێركرد به چ رێكارگه‌لێك، ده‌توانن درێژه به به‌رخۆدانه‌كه‌یان بدهنو به‌سه‌ره‌نجامی بگه‌ینن. ئه‌م هانده‌ره له‌چه‌ندین رێگاوه توانایی به‌كرده‌وه‌كردنی هه‌یه كه به «قۆناغی ئاماده‌بوون» ناوزه‌د ده‌كرێت:
_ پێكهێنانی وره‌ی وه‌رگرتنی كۆمه‌ڵه له‌رێگه‌ی باسكردنی ئامانج‌و گه‌ڵاڵه‌كانی به مه‌به‌ستی هیواداركردنی خه‌ڵك به داهاتوویه‌كی باشتر‌و رووناكتر.
_ خستنه ژێر پرسیاری بوون‌و ره‌وایی رژیمی ده‌سه‌ڵاتدار به وتار‌و نووسراوه‌ی له‌قاوده‌رانه و هه‌ست وروژێنه‌ر.
_ فێركردن‌و راهێنانی رێكاره‌كانی خهباتو به‌ربه‌ره‌كانێ‌و زه‌ربه‌لێدان له‌رژیم به مه‌به‌ستی دانی كه‌مترین زه‌ره‌رو زیان‌و وه‌رگرتنی زۆرترین ده‌سكه‌وت.
ته‌نیاو ته‌نیا به‌دوای خاترجه‌می ته‌واو له‌به‌كارهێنانی قۆناغی ئاماده‌ییه كه ده‌توانین دوایین خه‌باتی جه‌ماوه‌ری ده‌ست پێبكه‌ین.
له‌كۆچی مه‌ریواندا، ده‌توانین سه‌یری قۆناغی «ئاماده‌یی»و «ئاماده‌كردن» بكه‌ین.
4_ رێبه‌رایه‌تی كردن‌و په‌یوه‌ندییه‌كان
كۆمه‌ڵه له‌كۆچی به‌كۆمه‌ڵی خه‌ڵكی مه‌ریوان لهكاناڵێكهوه قسه‌ده‌كات‌و به‌كاری ده‌هێنێت كه له‌قۆناغی ده‌ستپێكردندا بتوانێت له‌رێگه‌ی سیستمێكی باوه‌ڕپێكراودا، له‌ئاستی گه‌یاندنی زانیاری به كه‌ڵك وه‌رگرتن لهتیمێكی ئاگا‌و به‌ئه‌زموون، ئاگاداری سات به‌ساتی به‌رفراوانی خه‌بات بێت‌و بتوانێت رێكارێكی گونجاو و شیاوی به‌كرده‌وه ده‌رهێنان لهڕیچكهی هه‌مان سیستمی گه‌یاندنی زانیاری به تێكۆشه‌ران، له‌گۆڕه‌پانی بهرخۆدانو رێبه‌ره‌كانی له‌كاتی پراكتیكدا پێشنیار بكات. ههڵسو كه‌وتی گونجاو و توانای بڕیاردانی تیمی رێبه‌رایه‌تی‌و په‌یوه‌ندی به‌هێزو باوه‌ڕپێكراوه كه ئاكامێكی دڵخواز به پێشنیاری رێكارگه‌لێكی گونجاو و لهكاتگهلێكی كورت‌و چاره‌نووساز ئه‌نجام ده‌دات.
5_ پشتیوانی‌و ته‌داروكات:
پشتیوانی له‌كۆچی به‌كۆمه‌ڵی خه‌ڵكی مه‌ریوان لهزومرهی گرینگترین‌و ریشه‌یی ترین فاكتهرهكانه كه وه‌ك لایه‌نی ته‌واو جیاواز‌و به‌رچاو له‌م هه‌وڵه مه‌ده‌نییه‌دا ده‌توانین ئاماژه‌ی پێ بكه‌ین:
_ پشتیوانی راگه‌یاندن
_پشتیوانی ماددی
پشتیوانی راگه‌یاندن لهرێگاگهلێكی جۆراوجۆری وه‌ك دانی دروشم‌و هاندانی خه‌باتگێڕان له‌شانۆی بهربهرهكانێدا، له‌رێگای وتار‌و نووسراوه‌و گوێبیستنو چاوپێكه‌وتن‌و به دانی زانیاری نێونه‌ته‌وه‌یی‌و داواكردن له‌گشت وڵاتان‌و خه‌ڵكی دنیای ئازاد بۆ یارمهتیو پشتیوانی له‌خه‌ڵكی خه‌باتگێڕی ناوخۆ له‌ڕێگه‌ی نووسراوه‌و وتووێژی رادیۆ‌و تهلهفزیۆنو له‌رێگه‌ی جۆراوجۆری دیكه به‌رێوه‌چوو كه له‌رێگه‌ی بردنه سه‌ره‌وه‌ی وره‌و نه‌ترسی به خه‌ڵك زۆر كاریگه‌ربوو و خه‌ڵكی مه‌ریوانی پابهندتركرد به درێژه‌دان به رێگاكه‌یان.
پشتیوانی ماددیش به یارمه‌تی خه‌باتگێڕانی ناوخۆ له‌رێگه‌ی گه‌یاندنی خوارده‌مه‌نی‌و پێداویستییه‌كانی مانگرتووان كه به هۆی به‌شداری له‌گۆڕه‌پانی كۆچكردنی به‌كۆمه‌ڵ‌و به بێ درێژه‌دانی ژیانی خۆیان‌و بنه‌ماڵه‌كانیان توانای درێژه‌دانی خه‌باته‌كه‌یان نه‌بوو و هه‌روه‌ها داواكردنی یارمه‌تی له‌رێكخراوه‌كانی لایه‌نگری ئازادی، به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی یارمه‌تی به تێكۆشه‌ران ئه‌نجامی گرت. به‌دوای لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵه هۆكارانه، ئێستاكه دوو راپۆرتی به‌ڵگه‌مه‌ند له‌گۆڤاری «تهران مصور» پێشكه‌ش به خوێنه‌رانی ئازیز ده‌كه‌ین تا جارێكی دیكه راستی‌و دروستی ئه‌وه پشت راست بكه‌ینه‌وه كه «كۆچی به‌كۆمه‌ڵی خه‌ڵكی مه‌ریوان» لهپووشپهڕی 58 چۆن وه‌ك یه‌كه‌مین شێوه‌و نموونه‌ی «خه‌باتی مه‌ده‌نی» خه‌ڵكی كوردستان_و به‌تایبه‌ت له ئێران‌دا_ له‌ساڵه‌كانی دوای شۆڕشی گه‌لانی ئێران له‌مێژوودا تۆماركراوه:
«مه‌سڵه‌حه‌تی كار له‌كوێ؟ منی وێران له‌كوێ»؟
«ژنێك كه به ساده‌و ساكاریی ده‌ڵێت: تا پاسداره‌كان ده‌ست لهخۆتێوهردانی ژیانی خه‌ڵك هه‌ڵنه‌گرن، ناگه‌ڕێمه‌وه، دژه شۆڕشێك نیه ( دژه شۆڕش ناسناوێك بوو كه له‌لایه‌ن رژیمی كۆماری ئیسلامی به نه‌یاره‌كانی خۆی ده‌ڵێت)
خه‌ڵكی مه‌ریوان بۆ كه‌وتوونه‌ته كێ‌و و بیابان ؟ ئایا گشت بنه‌ماڵه كۆچكردووه‌كان « دژه شۆڕشن «؟
خه‌ڵكی مه‌ریوان وهكێو و بیابان كهوتوونو شاریان جێهێشتووه، نوێنه‌رانی ترسا‌و ده‌وڵه‌ت سه‌ردانی مه‌ریوانیان كرد، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی خه‌ڵك قسه‌یان كرد، به‌ڵام كێشه‌كه چاره‌سه‌ر نه‌كرا، لهوتووێژهكانو راپۆرته‌كانی ته‌له‌فزیۆندا، ئه‌و كێشانه‌ی كه ده‌بوایه باسی لێبكرێت، باسیان لێنه‌كراو گشت وتووێژكارانو ئه‌و كه‌سانه‌ی وت‌ووێژیان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدرا جارێكی دیكه خهتاكهیان خسته پێی دژه شۆڕش و كه‌سانێكی گومان لێكراو و به‌گشتی چاوپۆشیان له‌گشت كێشه‌كان كرد. یه‌كێك له‌نوێنه‌ران كه جلی ئایینیشی له‌به‌ردابوو له‌ڕاپۆرتێكی ته‌له‌فزیۆنیدا كه بڵاوبووه‌وه وتی: من له‌گه‌ڵ ژنێك كه به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی شار كۆچی كردبوو قسه‌م كرد، ئه‌و وتی: ئه‌گه‌ر وابڕیاربێت گه‌ڵای دار بخۆم ناگه‌ڕێمه‌وه بۆ ناوشار تا ئه‌و كاته‌ی ئێوه پاسدار‌و مهئموورهكانتان له‌شار نه‌به‌نه ده‌ره‌وه. ئه‌م رووداوه ترسناكه‌و ئه‌م كۆچه نابهوهخته رێك له‌درێژه‌ی كۆچێكه كه خه‌ڵكی نه‌غه‌ده ئه‌نجامیان دا‌و ئێستا بۆ شاره‌كه‌یان نه‌گه‌ڕانه‌وه».
له‌وانه‌یه په‌یڕه‌وه‌كانی خومهینیو نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌ت كێشه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی دیكه دابه‌ش دهكردو له‌وانه‌یه ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌دووره‌وه ده‌ستێكیان لهئاگرهكه ده‌دا، كۆچی خه‌ڵكی مه‌ریوانیان به‌جۆرێك كاری تێكده‌رانه، شانۆسازی، ده‌بینی یان ترسێكی بێ بنه‌مایان هه‌بوو، به‌ڵام ده‌رونی ئه‌م رووداوه، مه‌سه‌له‌گه‌لێك به‌شێوه‌یه‌كی روون‌و ئاشكرا خۆی نیشان ده‌دات، ئه‌وبنه‌ماڵه یان خزم‌و عهشیرهیهی كه وێڕای گشت كه‌سه‌كانی خۆی ده‌ستی له‌هه‌موو شتێك ده‌شواته‌وه‌و له‌كارو كاسپی دهكهوێتو پشت لهماڵو دیاره‌كه‌ی دهكاتو ئاواره‌ی كێوو بیابانه‌كان ده‌بێت، بێ شك نه‌كه‌وتۆته ناو پیلانێكی سه‌راوبن، یان نه‌چۆته ژێر كاریگه‌ری به‌ناو دژه شۆڕش دا. ئه‌و خه‌ڵكه كۆچكردوویه ئه‌گه‌ر پیلانگێڕو دژه شۆڕشیش بێت، باشتر ده‌توانێت له‌رێگه‌ی كار‌و كاسپیو كێڵگه‌و خانووبه‌ره خهباتو چالاكی بكات. ئه‌و خه‌ڵكه وه‌گیان هاتوون، ئه‌مانیان لێ بڕاوه‌و ناچار له‌هه‌موو شتێك‌و گشت موڵك‌و ماڵ‌و وڵاته‌كه‌ی جێدێڵێت. خه‌ڵكێك كه ساڵانێكی دوور‌و درێژ لهشارێكو ناوچه‌یه‌كدا ده‌ژین، چۆن ده‌توانن له‌كاتێكدا، بڕیار بدهنو شار‌و دیارهكهیان جێبێڵن؟ له‌رژیمی پێشوودا/ گشت ئه‌وانه‌ی به‌ده‌ستی ساواك‌و ساواكییهكان دهكهوتنو ده‌كه‌وتنه ژێر ئه‌شكه‌نجه، پرسیاری ئه‌وه‌یان لێ نهدهكردرا هۆكاری دژایه‌تی كردنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ رژیم چییه؟