پرسی پێكهێنانی «به‌ره‌ی یهكگوتوویی كوردستانی»و به واتایه‌كی دیكه «یه‌كپارچه‌یی» چاو‌دێر به‌سه‌ر هاوترازی به‌شه جۆراوجۆره‌كان، به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی سێ گشتییه‌تی بنه‌ڕه‌تییه: گشتییه‌تی خاوه‌ن پێكهاته –گشتییه‌تی هاوئاهه‌نگ- گشتییه‌تی خاوه‌ن یه‌كێتی.
«بۆپه‌ره‌پێدان به‌م چه‌مكه ده‌تواندرێ له‌باسه‌كانی « دوركیم» ده‌رباره‌ی «یه‌ك بوون و هاوپشتی « كه‌ڵك وه‌ربگیرێت:
هاوپشتی میكانیكی – هاوپشتی ئۆرگانیك
«هاوپشتی میكانیك» له‌سه‌ر ئه‌م هۆكارانه راوه‌ستاوه:وشیاری به‌كۆمه‌ڵ –هاوده‌نگی به‌هاكان- هاوده‌نگی باوه‌ڕه‌كان- هاوده‌نگی هه‌ستگه‌لی هاوبه‌ش-هاوده‌نگی هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كان و راگرتنیان-هاوته‌ریبی له‌گه‌ڵ ئاواته‌كان و راگرتنیان-هاوته‌ریبی له‌گه‌ڵ رێوڕه‌سمه‌كان و راگرتنیان.
«هاوپشتی ئۆرگانێك» یش ئه‌م هۆكارانه ده‌گرێته‌به‌ر: پێویستی دوولایه‌نه‌ی رۆڵه تایبه‌تییه‌كان، ته‌واوكردنی دوولایه‌نه‌ی چالاكیه جۆراوجۆره‌كانی كه‌سه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتری-هاوتراز بوون له گشتییهتێكی هاوئاهه‌نگ-هاوئاهه‌نگ كردنی وشیارانه‌ی هه‌ڵویست گرتنه‌كان له‌یه‌ك «گشتییه‌تی هاوئاهه‌نگ» –كۆده‌نگی به‌ها بنه‌ڕه‌تییه‌كان.
«پێناسه‌ی سیستمێك له‌كۆمه‌ڵگادا»:
بۆده‌س پێڕاگه‌یشتن به‌هه‌ریه‌ك له‌و دوو جۆره هاوپشتییه «میكانیك و ئورگانیكه»وله‌ئه‌نجامدا پێناسه‌ی یه‌ك سیستم له‌كۆمه‌ڵگادا، لانیكه‌م ده‌بێ دوو میكانیزم به شێوه‌یه‌كی ناسراو، پلانی بۆ دابڕێژرێت و باس بكرێت: میكانیزم گه‌لی هاوئاهه‌نگكه‌ری ئه‌و كرده‌یه‌ی كه هه‌ڵوێسته‌كانی خه‌ڵك هاوشێوه ده‌كات- میكانیزم گه‌لیك كه گرێدراویی دوولایه‌نه‌ی كرده‌كان له‌رێگه‌ی پێوه‌ندییه كاركردییهكانهوه رێك ده‌خه‌ن. ئه‌م میكانیزم گه‌له له‌رێگای ده‌س پێڕاگه‌ێشتن به پێناسه‌ی «یه‌ك سیستم له‌كۆمه‌ڵگادا» چ كاریگه‌رییه‌كیان هه‌یه؟
كاریگه‌رییه گشتییه‌كان: زانست، ناسین و وشیاری دێته‌ئاراوه.
كاریگه‌رییه ورده‌كان: له‌ته‌واوی ئاستهكاند «ازانایی» پێكدێت-له‌ته‌واوی ئاسته‌كان دا هاوته‌ریبی دروست ده‌بێت.
كرده ی خێرا له‌هه‌ر سێ ئاستی قه‌به ، مام ناوهندو ورد دروس ده‌بێت-كرده‌ی وشیارانه له‌كۆمه‌ڵگا به سه‌ره‌وه‌ترین ئاست ده‌گات- كه‌ڵك وه‌رگرتن له ده‌رفه‌ته‌كان ده‌چێته سه‌ره‌وه. دیاره كه «زانست»، «ناسین»، وشیاری،له‌ئاستی قه‌به وهه‌روه‌ها، زانایی، هاوته‌ریبی، كرده‌ی خێرا، كرده‌ی ژیرانه‌و كه‌ڵك وه‌رگرتن له ده‌رفه‌ته‌كان، له‌ئاستی مام ناوه‌ند و وردیش، به»به‌رهه‌مهێنانی ده‌ورێكی روو له په‌ره‌سه‌ندن ده‌گات.
گرینگ‌ترین كاریگه‌ی ده‌وره‌كانی بهرهوپهرهسهندن ده‌توانێ چی بێت؟
پێكهێنانی توانایی زه‌ینی له نێو كه‌سه‌كان و كۆمه‌ڵگا- پێكهێنانی رێكخستنی زه‌ێنی له‌نێو كه‌سه‌كان وكۆمه‌ڵگا-په‌ره پێدانی بازنه‌ی زانایی له‌كۆمه‌ڵگادا.
له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م روانگه‌دا،پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی گهشتگیری كوردستانی، ده‌توانێ به‌چ ئهنجامگهلێك بگات؟
«نهخشهڕێگاێك» بۆ «سیستمی كۆمه‌ڵگا» دیاری ده‌كرێت – «وێنه‌ی پێكهاته‌ی كولتووری نوێ» دیاری ده‌كرێت-كۆمه‌ڵگا، رێكخراوه‌كان-وحیزبه‌كان وشیاری پڕبایهخێك كه له مێشكیان دایه به‌شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ «یه‌كتری» كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گرن – چاككردنه‌وه‌ی رۆژانه رێبه‌ری ده‌كرێت-كۆمه‌ڵگا، رێكخراوه وحیزبه‌كان خۆیان «وشیارتر» بارده‌هێنن-حیزبه‌كان، گروپه‌كان ورێكخراوه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا، هاوته‌ریبتر ده‌بن-حیزبه‌كان،گروپه‌كان ورێكخراوه‌كان، له‌بواری عاتفییه‌وه خۆیان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا پڕكارتر ده‌كه‌ن-حیزبه‌كان،گروپه‌كان-ورێكخراوه‌كان، به‌رده‌وام بابه‌تێكیان به‌نێوی پروَگرامی پێداچوونه‌وه‌ی جێگیر له‌خۆیاندا په‌روه‌رده ده‌كه‌ن ، ناوه‌رۆكه‌كان به‌شێوه‌ی داهێنه‌رانه‌و ئازاد له‌ئارادا ده‌بن – كه‌ڵك وه‌رگرتن لهلێهاتووییگهلێك كه له ئارادان به شێوه‌ی باش نزیك ده‌بێته‌وه.
تایبه‌تمندی رێكخراوه‌ی نوێی «به‌ره‌ی یه‌كگرتووی كوردستانی» چۆن ده‌بێت؟
حیزبه‌كان، ئه‌ندامان ورێكخراوه‌كان :
حیزبه‌كان وئه‌ندامان ده‌بنه هاوته‌ریبی یه‌كترین –ئه‌وان خاوه‌نی ده‌ستڕۆیشتووی زۆرترده‌بن»به‌هۆی ئه‌وه‌ی بازنه‌ی چالاكی كرده‌وه و كردهگهری به‌ربڵاوتر ده‌بێت» ره‌وتی بڕیاردان له لایه‌ن ئه‌ندام، رێكخراوهوحیزبهكانی به‌شداربوو له نێو به‌ره، خێراتردهبیت.
«له كۆمه‌ڵگای كوردستان، «پلانه‌كان به‌شێوه‌ی»كارامه» جێبه‌جێ ده‌بن یان به واتایه‌كی دیكه كاریگه‌ریی «efficieney» كۆمه‌ڵگا ده‌ڕواته‌سه‌ر-پلانه‌كان به‌شێوه‌ی كاریگه‌ر جێبه‌جێ ده‌بن یان به واته‌یه‌كی دیكه، «كاریگه‌ری» «effectiveness»كۆمه‌ڵگا ده‌ڕواته سه‌ر-ئاستی كه‌ڵك وه‌رگرتن «productivity»له‌كۆمه‌ڵگا دهرواتهسهر یان به واته‌یه‌كی دیكه، پرۆسه‌ی «باش جێبه‌جێكردنی كرده‌وه‌گه‌لی گونجاو» دێته‌دی- وشیاری به‌كۆمه‌ڵ وگروپی له‌كۆمه‌ڵگا ده‌ڕواته‌سه‌ر-تێگه‌یشتنی «وه‌رگرتنی كۆمه‌ڵگا»socidization» و سیستمی پێناسه‌كراو بۆ كۆمه‌ڵگا ده‌چێته ئاستێكی سه‌رتره‌وه.