بێگومان، دونیای ئه‌مرۆ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی جیاوازی له گه‌ڵ سه‌رده‌مانی پێش ئێستا هه‌یه كه گرنگترینی ئه‌وانه بریتین له:
– خێرایی له راده‌به‌ده‌ری گۆڕانكاریه‌كان
– جێگۆڕكێی هه‌مه‌لایه‌نه له پێكهاته‌ی قودره‌ت
– ئاڵۆزی چه‌ند ره‌هه‌ندی (Multi dimentional)
– كێبه‌ركێ له هه‌موو بوواره‌كانی فه‌رهه‌نگی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی
– خێرایی به‌رچاوی به‌رهه‌مهێنانی زانست
بۆیه ئێتر رێخراوهو پێكهاته‌كان و ته‌نانه‌ت كه‌سایه‌تی تاكیش ناتوانن به بنه‌ماو میتۆده كلاسیكه‌كان دریژه به چالاكی زه‌ینی و كرده‌وه‌كانی خۆیان بده‌ن.
مرۆڤی سه‌رده‌م چ وه‌ك تاك و چ له چوارچێوه‌ی كۆدا، وه‌ك ئه‌ندامی رێكخراوه و سازمان له دونیای ئه‌ورۆ، ئه‌گه‌ر نه‌توانێت به‌ستێنێك پێك بێنێت بۆ ئێستا‌و داهاتوو له سێ كوچكه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئینسانی، خه‌لاقییه‌ت و داهێنان، ئه‌ندیشه و فه‌رهه‌نگێكی ئه‌وتۆ بۆ خۆی درووست نه‌كات ئه‌بێ ماڵاوایی له “ئاكت بوون” بكات و ته‌نیا ببێته مرۆڤێك كه به نیسبه‌ت گۆڕانكاریه‌كان، رۆڵێكی “پاسیوی” هه‌یه.
بوَیه چ له ئاستی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی، چ له ئاستی كاری تیمی، چ له ئاستی بریاردان و چ له ئاست بوهرهوهرگرتن له له دورفهتهكان، ئه‌بێ، روَڵی بكه‌ر و ئاكته‌ر بوَ خوَی ده‌ست نیشان بكات.
ئه‌م سه‌ده‌یه، داهاتوویه‌كی له نێو دڵی خوَیدا هه‌یه ه هه‌موو شتێكی له گه‌ڵ رابردوو جیاوازه‌و بوَ ده‌ست را‌گرتن به سه‌ر داهاتوو و پێكهێنانی “داهاتوویه‌كی كورد-نه‌ته‌وه” و “كورد-ده‌وڵه‌ت”.
– سه‌ره‌تایی ترین و گرنگترین قوَناخ، چوونه نێو بازنه‌ی “زانست-تێكنۆلۆژیایه”.
– كاتێك كه ده‌چنه نێو قۆناخی “زانست-تێكنۆلۆژیایه”، ئه‌بێ تایبه‌تمه‌ندی و مه‌هاره‌تی ئه‌و قۆناخه فێر بین تا بتوانین به‌رامبه‌ر به گۆڕانكارییه خێراكان رۆڵی بكهرمان هوبێت و له جێگای مرۆڤی پاسیڤ، ببینه مرۆڤی ئاكتیو، به‌ڵام قۆناخی “زانست-تێكنۆلۆژیایه” له نزیكترین ئاڵقه‌ی ده‌وری خۆی كه‌سایه‌تی زانستی و تێكنۆلۆژیستی ئه‌وێت كه دیاره بێ گومان، نزیكترین مرۆڤ به ناوه‌ندی ئه‌و ئاڵقه‌یه ئاكادیمی و ئاكادێمیسیهن و بیری ئاكادێمیك و به واتای مانا، خوێندكاره.
من بۆ ئه‌وه‌ی كه له‌م ده‌رفه‌ته كورته‌دا بتوانم روونكردنهوهیكم بێت له سه‌ر مرۆڤی سه‌رده‌م، چه‌رخی زانست و تێكنۆلۆژیا و مرۆڤی ئاكادێمیك له چه‌ند خاڵی كورتدا ئاماژه ده‌ده‌م به ئه‌ركی خوێندكار و ئاكادێمیسیهن و هیوادارم پێناسه‌كانی ئه‌و خاڵانه وه‌ك بابه‌تێكی مه‌عریفیانه یا هرمۆمۆنیك، ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ هاتنه نێو ژووری سه‌ده‌ی 21.
1- هاتنه نێو بازنه‌ی سه‌رده‌م به واتای بازنه‌ی زانست و تێكنۆلۆژیا، بیر و بیر كردنه‌وه و فه‌رهه‌نگ و پرۆسه‌ی ده‌وێت به واتای مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه كه له نزیكترین ئاڵقه به ناوه‌ند، خوێندكار ئه‌بێ مێشكی سیسته‌می هه‌بێت.
2- له ئاسانترین پێناسه بۆ مێشكی سیسته‌میك، خوێندكار ئه‌بێ له هه‌موو دارشتندا بیر له چوار چه‌مكی سه‌خت ئه‌فزار (hardware) نه‌رم ئه‌فزار(software)، سازمان ئه‌فزار(organization ware) و مێشك ئه‌فزار(mental ware) بكاته‌وه.
3- خوێندكار بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌م چوار چه‌مكه له روانینی سیسته‌می، ئه‌بێ خۆی بۆ كاركردنی تیمی و گرووپی به شێوه‌ی (teamwork) ئاماده بكات.
4- خوێندكار به جێگای شێوه‌ی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌م یان ئه‌و(or , or)، نه ئه‌م نه ئه‌و(nor , nor) له بیرۆكه‌ی سیسته‌می دا به شێوازی هه‌م ئه‌م، هه‌م ئه‌و(and , and) بیر بكاته‌وه و عه‌مه‌ڵی پێ بكات.
5- خوێندكاری سه‌رده‌می روانگه‌ی سیسته‌می ئه‌بێ چه‌ند ره‌هه‌ندی بیت، به واتای هه‌م سه‌رچاوه‌ی ئینسانی، هه‌م سه‌رچاوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هاوكات له گه‌ڵ یه‌كتر به كار بهێنێت و له بیر نه‌باته‌وه كه كارامه‌یی(effeciency) و كارتێكردن(effectiveness) گرنگترین دوو چه‌مكی روانگه‌ی سیسته‌میه كه كۆی ئه‌و دوانه ئه‌بێته به‌هره‌وه‌ری یان(productivity)
6- له روانگه‌ی سیسته‌می خوێندكار، ئه‌نگیزه‌ی گۆڕان به‌ردوام له هه‌موو بواره‌كان له بیر ناكات(change motivation).
7- خوێندكار به‌رده‌وام داهاتووی په‌سه‌ندكراو پێناسه ده‌كات و روونكردنه‌وه‌ی له سه‌رده‌كات، به‌و واتا به‌رده‌وام له كاری Creative imagination به‌ره‌و educated imagination ده‌روات.
8- خوێندكار پشتگیری بنه‌ره‌تی ده‌كات له گۆڕانكاریی كارتێكه‌ر
9- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، ره‌هه‌نده جۆربه‌جۆره‌كان ده‌كات له قۆناخی ئێستا بۆ قۆناخی ئایدیالی داهاتوو.
10- گرینگتر له هه‌موو، به‌رده‌وام كۆنترۆڵی خێرایی گۆڕانكارییه‌كان ده‌كات له خۆی و له كۆمه‌ڵگاكه‌یدا.
دیاره سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه باس كردن له “ئه‌مری واقیع” بۆ خوێندكار، ئه‌توانێ ببێته چه‌مكێكی ژه‌هراوی، رۆڵی سه‌ره‌كی خوێندكار، ئه‌وه‌یه كه له هه‌ر قۆناخ و زه‌مه‌ن و شوێنێك دا “پارێزه‌ری ئه‌مری حه‌قیقی” بێت و هه‌موو هه‌وڵ و توانای خۆی بۆ “دیفاع له حه‌قیقه‌ت” ته‌رخان بكات.
ڕۆڵی خوێندكار له بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد (دەقی وتاره‌كه‌م له پاركی ئازادی)
March 19, 2012
3 Mins Read
598
Views