تورکیاو تێپەڕین بۆ قۆناغی شۆوینیزم؛ شۆوینیزمی ڕفاه
ئەگەر تایبەتمەندییەکانی فاشیزم وەک دژایەتی سۆسیالیزم، دژایەتی لیبرالیسم، پەیڕەو کردنی هەموو تاک و گرووپەکان لە دەوڵەت، پیرۆزی پێشەوا، دژایەتی دێمۆکڕاسی، قارەمان پەرستی، شەڕخوازی، و سیستەمی تاکە حیزبی پێناسە بکەین، ناتوانرێت تورکیا وەک سیستەم یان ڕوانینێکی فاشیستی لە سەردەمی ئێستادا بناسرێت.
تورکیا قۆناغی فاشیزمی تێپەڕاندووەو هەنووکە هەنگاوی بەرەو شۆوینیزم هەڵگرتووە بۆیە پێوییستە بۆ تێگەیشتن لە پلان و کردەوەی تورکیا، لە چوارچێوەی شۆوینیزم دا، خوێندنەوە بۆ تورکیا بکرێت.
تایبەتمەندییەکانی شۆوینیزم چین؟
بیرۆکەی توونێلی بە واتای نەوینینی ئەویدی
دڵبەستەیی سۆزدارانە بە نەتەوە
بەرگری کوێرکوێرانە لە نیشتمان
نەبوونی هۆکارگەلی لۆژیک
دڵتەنگ بوون بۆ ڕابردوو
ئایدیای قەبیلەیی
غەریزەی سەرزەوینی بۆ بڕواگەلی نالۆژیک یان بەڕژەوەندی مێنتاڵی.
بە ڕوانینێکی گشتی بۆ ئێستای تورکیا، دەتوانرێت پێناسەگەل و تایبەتمەندییەکانی شۆوینیزم، بە ڕوونی و ئاشکرا لە بیرو گوتەو کردەوەی تورکیا دەستنیشان بکڕێت.
بەڵام لە ڕەهەندە جیاوازەکانی شۆوینیزم، دەتوانین ئاماژە بە یەکەم سیماگەلی شۆوینیزم ئاماژە بکەین کە “شۆوینیزمی ڕفاه”ە.
لە شۆوینیزمی ڕفاە، سەرەڕای ئەوەی هەموو تایبەتمەندییەکانی شۆوینیزم دەبینرێت بەڵام لە ڕووبەڕووبوونەوەی تاکەکانی کۆمەڵگای شۆوینی لێدراو دژ بە کورد، بەڕژەوەندی ئایدیۆلۆژیک، هەڕەشەی ئێتنیکی دژ بە کورد، خۆبەفەرز زانینی ئابووری، ڕیسکی زەینی و ڕیسکی عەینی ئابووری، زەق ئەبێتەوە
٭٭٭٭
یەک: کوشتنی بنەماڵەیەکی کورد بەدەست ڕاسیزمی تورک لە شارێکی پێشکەوتووی ئابووری و پیشەیی کە ئایینیشە، سەرەتای دەرکەوتنی ئەم جۆرە لە شۆوینیزمە کە بکەرەکانی، شارۆمەندانی پەتا لێدراوی ئەو بیرۆکەیەن کە هەنووکە لە زەین و کردەوەی شەقامی تورکیا وێنا دەکرێت.
دوو: دروشمی “برایەتی گەلان”، چیدیکە ناتوانێ وڵامدەری قەیرانی کورد- تورک بێت لە تورکیاو پێدەچێت سیاسەتی نوێی کورد دژ بە داگیرکەری تورک، ڕادیکاڵیزمێکی نوێ، بکاتە ڕێبازی خۆی.
سێ: باکووری کوردستان و ڕێبەری سیاسی ئەو پارچە لە کوردستان، لە هەستیارترین قۆناغی خۆی دایە. لە لایەکەوە ڕووبەڕووی پلانێکی ناوخۆیی و ناوچەیی بۆ درووست کردنی “طیر معقول” و شان شل کردن بۆ تورکیاو لە لایەکی دیکەوە، بڕیارێکی یەکلاکەرەوە بۆ ناسنامەدار کردنی شوناسی نەتەوەیی و گەڕانەوە بۆ سەردەمی شوناسی نەتەوەیی و کورد نەتەوە سەروەری.
چوار: پاژنەئاشیلی تورکیا بۆ خولیای ئێمپێریاڵیستی، کوردستانەو بە پێچەوانەی گڕوپفی حاکمییەتی تورک، ئەم قۆناغە، قۆناغی دەسپێکی گەچکەبوونی تورکیاو کۆتاییهاتنی ئەو جوگرافیایە کە دوای مەودایەکی کورتی پەنەمین و با تێکردنێکی تیزانگی، قاڵبی واقیعی خۆی پەیدا ئەکات.
Welfare Chauvinism
تورکیاو تێپەڕین بۆ قۆناغی شۆوینیزم؛ شۆوینیزمی ڕفاه
August 1, 2021
2 Mins Read
336
Views