خوێندنەوەیەکی میتۆلۆژیک بۆ برایەتی گەلان
سەیری چارەنووسی پلێئووس (Peleus) و تێتیس (Thetis) دەکەیت و وەبیر خۆت دەهێنیتەوە کە دایک و باوکی “ئاشیل”ن. پلێئووس مرۆڤێکە کە چارەنووسی مردنەو تێتیس، خودایەو ئامادە نییە لەگەڵ، مرۆڤ، جووت بێت. پلێئووس، لە نێو ئەشکەوتێک دا، دەرفەتێک وەدەس دێنێت و تێتیس، لە ئامێز دەگرێت و لێی جودا نابێتەوە. پلێئووس، بۆ دەربازبوون لەو نەهامەتییە، دەبیتە ئاو، ئەبێتە ئاگر، خۆ دەکات بە شێرو مار، بەڵام پلێئووس، لە کۆڵی نابێتەوە؛ ئەبێت بە ئۆکتاپووس و دەرمانی ڕەشی پێدادەکات بەڵام کاریگەر نییە. هەموو شتێک تاقی دەکاتەوە بەڵام چار نییە….و سەرەنجام، تێتیس، ملکەچ دەبێت بەڵام بۆ ئەوەی نەسڵێکی لێ بەجێ نەمێنێ، تەنیا ئەبێت بە دایکی ئاشیل.
یەخسیر بوونێکە کە ڕێگای دەربازبوونی بۆ نییە؛ هێرشبەر، خستوویەتە نێو چنگی خۆی و دەست هەڵناگرێ. تێتیس، هەموو ڕێگایەک تاقی دەکاتەوە، هەموو ڕێگایەک، بەڵام، نازانێ لە نێو بازنەدا دەخولێتەوەو دەربازبوون لە بازنەش، ڕێگەپێنەدراوە.
تێتیس، سەرەنجام خۆی بە دەستەوە دەدات و ملکەچ دەبێت.
تێتیس، ئێستا دەزانێت کە ملکەچ بوون و کۆیلەیی، بووگە بە چارەنووسی ئەو و چیدیکە قوربانیی چێژو شەهوەتی داگیرکەری خۆیە.
ئەم بەسەرهاتە، وەبیرهێنەری جۆرگەلێک نەخۆشینە کە ئەوڕۆ، بە نێوەکانی هیستری، مانیاو ماخۆلە، پێناسە دەکرێن.
ئەم گرفتگەلە، دەرەنجامی کۆمەڵێک هەوڵدانن بۆ دەرباز بوون، بۆ شل کردنەوەی کۆت و بەند، بۆ خۆدەرباز کردن لە بەهێزتر لە خۆت، بەڵام هەرجارەو دەگەڕێتەوە بۆ ئەو شۆێنەی کە دەستیپێکردووەو خزمایەتی ئەو (تێتیس) لەگەل داگیرکەرەکەی (پلێئووس)، تەنیا خولانەوەیە لە نێو بازنەکەدا.
برایەتی گەلان و هەموو ئەو ئایدیۆلۆژییە ئینتێرناسیۆنالانەی نەتەوەی کوردیان، تا ئێستایش، لە نێو بازنەکەدا، ڕاگرتووە – هیستری و مانیاو ماخۆلە- هەمان بەسەرهاتی پلێئووسی داگیرکەرو تێتیسی داگیرکراون…..
خوێندنەوەیەکی میتۆلۆژیک بۆ برایەتی گەلان
June 16, 2020
One Min Read
169
Views