خەسارناسی خۆماڵی
وەهمی پیلان و کاریگەرییە نەرێنییەکانی
“پیلانی خۆیانە”، “کاری خۆیانە”، “هیج نابێ”، “هیچ ناکرێ”، “دەستیان لە کاسەیەکدایە”، “گشتی فشەیە”، “چتگەلێک هەیە من و تۆ نایزانین” و…. ڕستەگەلێکە کە هەموو کات “بالمناسبە” و “بێ موناسیبە” لە یەکترین دەیبیسین، بۆ یەکترین ئێژین و دەینووسین و درێژەی پێئەدەین و سڵ ناکەینەوە. بەڵام بۆچی وا دەکەین:
بێ تاقەتین،
بێ توانیاین،
ناهومێدین،
نەزانین،
گەرەکمان نییە بیر بکەینەوە،
چارەسەرێکی بێ دەردە سەرە،
خۆمان دەخڵافێنین،
باشترین بیانووی هیچ نەکردنە،
نەخۆشین.
چ کاریگەرییەکی هەیە؟
بەشداری کۆمەڵایەتی دەکووژێت،
خوێندنەوە و لێکدانەوە و لێکۆڵینەوە پەراوێز دەخات،
هەستی بێتوانایی دەروونی دەکات،
متمانە بە خۆ و متمانە بە خۆی کۆمەڵایەتی ئیفلیج دەکات،
ئیرادە و ئیرادەی کۆ دەکووژێت،
نۆڕمەکان و بەهاکانی کۆ دەرووخێنێت،
دژە ڕێکخستنە،
“هەموو کەس و هەموو شتێک، خزمەتی هێزێکی خەیاڵی دەکەن” دەبێتە نۆڕمی باو،
دەرفەتەکان لە کیس دەبات،
نەخشە و واتا سیفر دەکاتەوە،
هەستی بەرپرسایەتی و ئەرکدار بوون، دەکووژێت،
بێزاری پەرە ئەستێنێ،
مرۆڤەکان دەکاتە “خۆکۆیلە”،
قەدەریبوون دەبێتە گێڕانەوەی باو و زاڵ،
بیرکردنەوە و داهێنان و نەخشە و جووڵە، دەبن بە بڵق.
مێکانیزمەکانی هەست سازی کۆ و پێوەندی و ئەکت و هەڵسووکەوت و بازخورد (فیدبەک)ی کۆمەڵایەتی و سیاسی، پێش درووستبوون، دەمرن،
هیچ گۆڕانکارییەک لە هیچ ئاستێکدا ڕوو نادات و هەموو ڕێسەیەک دەبێتەوە خوری،
کۆمەڵگای خەیاڵ و وەهم و پارانۆیا، چێ دەبێت.
