خەسارناسی خۆماڵی
بەرەنگاری تێگەیشتن دەبینەوە،
وادەزانین هەموو شتێک دەزانین،
لە جیاوازی نێوان مۆدێرنیزە و مۆدێڕنیتە تێنەگەیشتووین،
وەهمی پیلان، ڕێگا نادات بیر بکەینەوە،
جیهان و دیاردەکان و ڕووداوەکان،بە ڕەش و سپی دەبینین،
لە جیهانی وەهم و خەیاڵ و خولیادا دەژین،
بڕوامان بە خۆمان هێناوە کە پێشناکەوین،
عەقڵی خۆمان بە ئیجارەی ئەویدییەکان داوە،
“خۆ بە هەمووشت زانی” هیچ نەزانین،
لە نەزانرەوەکان و نەناسراوەکان دەترسێین،
پەیوەندیمان لەگەڵ جیهاندا پێناسە نەکردووە،
مێشکی بیرکاریی ئێمە “سفر نەزانراو” و لە باشترین حاڵەتدا “یەک نەزانراوە”،
پێناسەی خۆمان نۆژن ناکەینەوە،
بە فیزیکی و جەستە، هەموو ئامرازەکانی جیهانی مۆدێڕن بەکار دێنین بەڵام بە مێشک، هێشتا لە سەردەمی سروشتداین،
مێشکمان پیچیدە نەکردووە بۆیە لە رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ جیهانی پیچیدە و ئاڵۆزییەکانی جیهان، واقمان وڕ دەمێنێتەوە،
ڕاهاتووین بە ئێستا و ئێرە،
ئامادە نین جیهانبینی و تێڕوانین و ڕەفتار و هەڵوێستەکانمان بگۆڕین،
لە “سیستەمی ناسنامەدا” تێکچوون و ئێختلال و پچڕان (Disruption) مان هەیە،
“ئاسۆی بەرنامەبۆداڕێژراو”مان نییە،
ئەزموونە نەرێنییە کۆنەکان و زەبر و زەنگی بەکۆمەڵ (کۆ تڕۆما) بوونەتە هۆی ترس لە داهاتوو،
سیستەمی بیرکردنەوەمان نییە یان زۆر لاوازە،
و…..
