داهاتووبینی سێناریۆکانی ئامریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
بە خوێندنەوەی داهاتووبینانە، ولایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، چوار سێناریۆی بۆ داهاتووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێش بینی کردووە کە بریتین لە:
شەترەنجی فرە گۆشە: دەستێوەردانی قووڵی ولایەتە یەکگرتووەکان لە ناوچەیەکی تا ئەندازەیەک سەقامگرتوو
فڕنی گوشار: دەستێوەردانی قووڵی ئەمریکا لە ناوچەیەکی ناسەقامگرتوو
مۆدێلی مەکزیکی: جودابوونەوەی ئەمریکا لە ناوچەی تا ئەندازەیەک سەقامگرتوو
بەلاش بۆ هەمووان: هاتنە دەرەوەی یەکجارەکی لە ناوچەیەکی ناسەقامگیر
لە ئەگەری جێگیرکردنی شەترەنجی چەند ڕەهەندی، ئەمریکا چ دەکات؟
گەشەی خێرای ئابووری جیهانی،
هاوکاری وڵاتانی نەوتی ناوچە بۆ کۆنترۆڵی بەهای وزە،
پشتگیری وڵاتانی دەوڵەمەندی ناوچە لە وڵاتانی دەسنەڕۆیشتوو،
دیپلۆماسی چالاکانەی ولایەتە یەکگرتووکانی ئامریکا،
بەرتەسککردنەوەی دزەی چین و دواتر ڕووسیا
هاوکاری زێدەتری تورکیا،
فرۆشتنی چەک و چۆڵی زۆرتر بە لێژنەی هاوکاری کەنداو،
گۆڕینی نەوت و گازی ڕووسیا بە نەوت و گازی ئێران و ئازربایجان،
ڕێگری کردن لە ئێران،
هەناردە کردنی گاز لە هێڵی ئێسراییڵ، لوبنان، قوبرس، یوونان، میسر بەرەو تورکیەو دواتر بۆ ئورووپا،
قەناعەتهێنان بە سووریا بۆ دوورکەوتنەوە لە ڕووسیاو ئێران،
پشتگیری ئێسراییڵ لە تورکیا،
مۆدێڕنکردنەوەی نێوخۆیی سعوودیا،
بەهێزکردنەوەی پێوەندی سعوودیا لەگەڵ قەتەرو ئیمارات،
کەم کردنەوەی گرژی نێوان سعوودیاو ئێران،
یەکخستنی تەواوەتی میلیشیا عێراقییەکان لە سوپادا،
سەبارەت بە ئێران:
کەمکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران،
ڕاگرتنی بەرنامەی ئەتۆمی،
کەمکردنەوەی چالاکییە بەدخوازەکانی ئێران لە ناوچەکە،
کەمکردنەوەی مەودای مووشەکەکانی ئێران بۆ کەمتر لە ٥٠٠ کیلۆمەتر،
تێبینی: هیچ کام لە کارەکانی ئەمریکا گەرەنتییەکی تەواو نییە بۆ لابردنی هەڕەشەی ئێران لە ئیسرائیل، بۆیە ئیسرائیل ئەو مافەی پێدراوە بۆ کردەی سەربازی لە کاتی پێویست.
لە ئەگەری بەکارهێنانی سێناریۆی فڕنی گوشار، چ گریمانەگەلێک دێنە ئاراوە؟
کەمکردنەوەی بوونی سەربازی ئەمریکا لە ناوچەکە لە هەمان کاتدا پاراستنی توانستی هێز لە ناوچەکە،
هاندانی ئەکتەرە ناوچەییەکان بۆ چارەسەرکردنی ئاڵنگارییە ئەمنییەکان،
ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانی بۆشایی دەسەڵات لە ناوچەکە و پڕکردنەوەی لە لایەن چین و ڕووسیا،
ڕێگریکردن لە سەرڕێژ بوونی کێشەکانی ناوچەکە،
فراوانکردنی دیموکراسی ڕۆژئاوایی،
پاڵپشتی کردنی میسر بۆ رێگریکردن لە نزیکبوونەوەی لە رووسیا،
کەمکردنەوەی هاندانی شیعەکان و جووڵەی لە ناوچەکەدا،
ڕووبەڕوونەبوونەوەی ڕاستەوخۆی ئێران،
هەڵوێستی هاوسەنگ سەبارەت بە دژایەتیکردنی کەمینەی وڵاتانی کەنداو،
پێدانی ئیمتیازاتی زیاتر بە قودس بە عەرەبەکان
ململانێی کەم چڕی لەگەڵ ئێران،
لە ئەگەری سێناریۆی مەکزیکی، بژاردەکان چی دەبن؟
کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا و ئەفغانستان،
کەمکردنەوەی بوونی سەربازی ئەمریکا لە کەنداو،
ئەم سیناریۆیە دەتوانێت ببێتە هۆی پاراستنی تمووحی هەژموونی نەریتی ئێران،
پێویستە هێڵی درزی ئێرانی- عەرەبی لە ناوچەکە فراوانتر بکرێت،
بلۆکی عەرەبی میسری دژ بە ئێران بپارێزرێت و بەهێز بکرێت،
سوریا بگەڕێتەوە بۆ کۆمکاری عەرەبی،
هەروەها پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ جوداخوازانی کورد بەهێزتر بکرێت بۆ زیادکردنی هێڵکاری و گوشار،
هەوڵەکانی تورکیا بۆ دروستکردنی کەم ئاوی لە ئێران لە ڕێگای پڕۆژەکانی ئاو چڕتر بێتەوە.
ههروهها چەند ئهگهری دیكهش ههیه کە یهكیان ههوڵی روسیایه بۆ دروستكردنی كارتێلی سرووشتی گازی سروشتی بە هاوبەشی روسیا و ئێران و قهتهر و توركمهنستان و دووهمیان هەوڵدانە بۆ درووستکردنی چهكی ئهتۆمی له لایهن وڵاتانی ناوچەوە.
پێویستە ئاماژە بکرێت بە کاردانەوەی چین بە کارتێلی گازی ڕووسیا کە دەتوانێت خولقێنەری گرژی و قەیران بێت و هەروەها فاکتەری دیکەی قەیرانساز کە قەیرانی وشکەساڵی و کەمبوونی ئاوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شاخی ئەفریقا.
لە ئەگەری سێناریۆی بەڵاش بۆ هەمووان، ئەم خاڵانە جێگای سەرنج ئەبن بۆ بە پراتیک کردنیان:
زیانی ئابووریی وڵاتانی کەنداو،
گوشارەکانی سەر وڵاتانی عەرەبی بۆ مافی مرۆڤ و دیموکراسی،
هەڕەشەی سزاکان بۆ سەر میحوەری عەرەبی کەنداو،
ڕەخساندنی دەرفەتێک بۆ سەرهەڵدانی هێزە ئیسلامییە توندڕەوەکان،
نائارامی سیاسی لە میسر،
کاریگەریی زێدەتری ئیسرائیل بەهۆی لاوازی میسر،
وشکەساڵی لە ئێران و شەپۆلی گەورەی ناڕەزایەتیەکان،
پاڵپشتی ئێران بۆ میلیشیاکان لە عێراق و هەڵوەشاندنەوەی ئەم وڵاتە،
تیرۆر و دووبارە داگیرکردنەوەی غەززە و دواتر رێککەوتنی کاتی،
زیادبوونی تێچووی هەناردەی غاز و کۆتایی هاتنی هەرێمیی هاوکاری لەگەڵ تورکیا،
بۆشایی دەسەڵاتی گەورە،
تێکچوونی نەزمی ناوچەیی،
قەیرانی فرەلایەنە.
بڕوانە بۆ:
The Future of the Middle East
داهاتووبینی سێناریۆکانی ئامریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
July 14, 2022
3 Mins Read
143
Views