بە نیسبەت پرسی کورد،
زۆرینەی ئێرانی لە قۆناغی “نەزانی متمانەپێکراو”دان،
ئۆپۆزیسیۆن و حاکمییەت، هاوئاهەنگ پەڕینیتەوە بۆ قۆناغی توندوتیژی مەعریفی بە واتا قووڵترین قۆناغی توندوتیژی لە سەر ئەساسی فەلسەفەو زانست و ئەخلاق بۆ کوشتن و پاکتاو کردن،
حاکمییەت لە قۆناغی ستەمی مەعریفی و بێعداڵەتی مەعریفیدایە،
چە کەردەن بۆ کورد؟
ڕزگار بوون لە داگیرکاری خەیاڵ و زەین و بوون (being)،
پەڕینەوە لە نافەرمانی نەریتی باو بۆ قۆناغی نافەرمانی مەعریفی لە سەر ئەساسی فەلسەفەو زانست و ئەخلاق و پڕاتیک؛ فرەڕەهەندو هەمەڕەنگ….
لە ڕوانگەی فانۆن، سپی پێستم کە وایە هەم بنیاتی مەعریفی داگیرکەری جەزایرە. یان بە ماسکی سپی و کرێمی سپیکەرەوە، خۆت بکە بەوان یان بە شوناسی خۆت و بۆ شوناسی خۆت، ڕەش پۆستم کە وایە هەم….
****
هەموومان ئەم تاقیکردنەوە زانستییەمان بیستووە یان خوێندوومانە کە ئەگەر قوربۆقێک بخەیتە ناو حەوزێک ئاوی کوڵاتوو، بە زووترین کات و هەستکردن بە گەرما، خۆی دەرباز ئەکات بەڵام ئەگەر بیخەیتە ناو حەوزێکی ئاوی ساردو لە ژێرەوە چرایەک داگرسێنێت تا هێواش هێواش بێتە کۆڵ، بۆقەکە کاردانەوەی نابێت و دەکوڵێت تا دەمرێ.
بە هەموو شێوازێک و لە هەموو لایەنێکەوە خەریکن دەمانکوڵێنن، هێدی هێدی و وردە وردە، بە سیاسەت، بە یاسا، بە دووبەرەکی و چەند بەرەکی نانەوە، بە دەنکەدەنکە تێرۆر کردن، بە گوتار، بە چەواشە، بە لێدانی بنەماکان، بە شەرعییەت داماڵین و شکاندنی پیرۆزی، بە بێدەنگی، بە خۆ گێل کردن و….
سیستەمێکی پاوانخواز کاتێک لە شۆڕشێکی جەماوەری عەرشی بوونی دەهەژێندرێ و دەکەوێتە لاقەفرتێ، ئەگەر گیان بەدەر ببات چیدیکە ناهێڵێت لەو شوێنەوە دیسان پێوە بدرێت، هەموو شتێک دەکات بۆ لەناو بردنی؛ ڕێبەرانی ئەو ئاخێزە جەماوەرییە چیدیکە “احزاب منحلە”و “گروهک” نین، زانیویە کە هەڵەی خوێندنەوەی کردووەو بۆی هەڵدەستیت.
کاتێک ڕێبەری باڵای ئێژێ: (من در دل خودم بە آنها احسنت گفتم) ئەمە ئیتر دەچێتە خانەی “اقدام تمام عیار علیە امنیت ملی”و….
بۆیە ئەوەی ئەمڕۆ جیاوازە لە جاران، زۆر جیاوازترو هەستیارترو پڕتێچووتر.
پێویست بە گۆڕانکارییە لە زەین و زەمەن و بیرو وێناو کردەوە، پەیڕەو کردنی مێتۆدی کۆن، وڵامدەر نییە، بیرکردنەوەو نوێبوونەوەی گەرەک و….
ئەگەینا وەک قورواقەکە دەمانکوڵێنن و تەواو.