کوردی- فارسی
دەربارەی ساختەکارەکانی ئەم ڕۆژانە/ دربارە شیادان این روزها
لادان لە زانست بە قازانجی ئایدۆلۆژیا و تەماح، یان بۆ هێرشکردنە سەر سەرکەوتنێک دیاردەیەکی نوێ نییە و “حەقیقەتی درۆیینی جێگرەوە” و “هەواڵی ساختە” و “زانیاری ساختە” هەمیشە بۆ ڕەشکردن و فریودانی پاڵنەرەکان و تەمومژاویکردنی ڕاستییەکان بەکارهێنراون. بەتایبەت ئەم بابەتە لە بواری سیاسەتدا زۆر فراوانە بۆ ئەوەی خەڵکی ئاسایی کۆمەڵگا ڕازی بکات کە بانگەشەیەک بە “زڕە زانست” و “ئیمە زۆرین” قبوڵ بکات. ئەم کارانە بەزۆری، چەند بنەمایەکی سەرەکییان هەیە:
پشتڕاستنەکراوەتەوە بەڵام مۆری پەسەندکراوی لەسەر دەکوترێت،
لەلایەن کۆمەڵە مرۆڤێکەوە دەکرێت کە لەبەردەم ڕاستییەکاندا مایەپووچ بووە،
بە شێوەیەکی بەرفراوان “چونکە” بەکاردەهێنێت بۆ ساز کردنی هاودەنگی دەسکرد،
بۆ دروستکردن نمایشێک، ئەوانە دوونەزانی زانستی بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی ئیدیعایەکی درۆینە ببێتە شتێکی باوەڕپێکراو.
هەرچەندە ئەم ڕەفتارانە ئەوەندە بێماناو گێلانەن کە شایەنی گرینگیدان نین و تەنها کات و دەرفەت لە بزووتنەوەی پەرەسەندن و گەشە کردن دەکووژن، بەڵام پێویستە ئەو ساختەکارییانە بناسرێن.
فەزای سیاسی و جوگرافیایەک بە ناوی ئێران لەم ڕۆژانەدا کەڵەکە بووە لەم ساختەکاری و پڕ بووە لەو ساختەکارانە؛ جا چ بە مێدیا بێت چ بە تاقم….
—-
انحراف علم بە نفع ایدئولوژی و طمع یا برای هجوم بە یک موفقیت، پدیدە جدیدی نیست و همیشە از “حقیقت دروغین جایگزین” و “خبر جعلی” و “اطلاعات نادرست” هم برای سیاە نمایی و انگیزەهای شیادانە و مبهم کردن حقیقت ها نیز استفادە شدە است. بە ویژە این مسالە در حوزە سیاست، بسیار وسیع است تا مردم عادی جامعە را بە قبول یک ادعا متقاعد کند. این اقدامات معمولا چند پایە اصلی دارد:
تایید نشدە یا غیر قابل تایید است اما مهر تایید روی آن گڐاشتە می شود،
توسط یک محفل انجام می شود کە در برابر حقیقت، ورشکستە است،
از “زیرا” بە صورت گستردە استفادە می کند تا همبستگی عملکردی ایجاد کند،
از جهل دوگانە علمی سوءاستفادە می کند تا یک ادعای دروغین را قابل باور کند.
هرچند این رفتارها آنقدر پوچ و بی معنی است کە ارزش توجە کردن ندارد و تنها زمان و فرصت را از حرکت تکاملی می گیرد اما این شیادی ها را باید شناخت.
فضای سیاسی کوردستان و جغرافیایی بە نام ایران، این روزها مملو از این شیادی ها و انباشتە از این شیادها است؛ چە رسانەای باشد چە فرقەای….