کوردی- فارسی
دەربارەی مێژووی ساختەی وڵاتانی ساختە
ئەو وڵاتانەی کە بە درێژایی هێڵە سروشتی و مێژووییەکان گەشەیان نەکردووە و بەرهەمی وەشانێکی زۆرەملی لە زەمەنێکی تایبەت و دیاریکراودان، هەمیشە هەوڵی شێواندن و ساختەکردنی مێژوو و درووستکردنی ناسنامە و بڕوانامەی لەدایکبوونی ساختەیان داوە لە پێناو شەرعییەتدان بە خۆیان.
ئەم وڵاتانە ئەفسانەی نەتەوەیی لە سیستەمی ناسنامەسازی و پەروەردە و پڕوپاگاندا و دووبارەکردنەوە و ڕاگەیاندن و مێدیا درووست دەکەن، مێژووی نەتەوەکانی تر بە ناوی خۆیانەوە تۆمار دەکەن، ڕووداوەکان تا ڕادەیەک گەورە دەکەن کە لە دەرەوەی واقیع بن، وردەکاری مێژوویی دەسڕنەوە، وردەکاریگەلێک زیاد دەکەن کە هیچ بەڵگەیەک بۆ سەلماندیان نییە، چیرۆکی خەیاڵی بۆ وڵاتەکەیان درووست دەکەن، پەنا بۆ ئوستوورەی دامەزرێنەر دەبەن، گێڕانەوەی فەرمی درووست دەکەن کە ڕەنگدانەوەی میراتێکی دێرینی هەبێت، خۆشەویستیی ساختە و هاوسۆزییەکی بەکۆمەڵی ساختە درووست دەکەن، هەڕەشە و ڕکابەرێکی نەتەوەیی ساختە، ساز دەکەن، ئیشباع سازی و پڕ کردن درووست دەکەن، خۆیان وەک ئیستسنای مێژوویی و هەڵبژاردراوی مێژوویی دەناسێنن و لاگیری ژێدەر و مێژووی تۆمارکراو دەکەنە چەکێک بۆ ئاسمیلەکردن و یەکسان سازی.
ئەم وڵاتانەی کە بە شێوەیەکی سروشتی بە پرۆسەی بەنەتەوەبووندا تێنەپەڕیون، پێویستە مێژوویەکی شکۆمەند و میراتێکی گەورە بۆ بنیاتنانی نەتەوە درووست بکەن؛ مێژوو و میراتێک کە لەوپەڕی دەستپێڕاگەیشتن بێت و شەرعییەت بە هەژموون و دەسەڵاتی ئێستایان وەک میراتگری ئەو مێژووە ساختەیە دەدات.
مێژووی ساختەی وڵاتێکی ساختە بە ئامانجی تایبەت و ڕوانینی تایبەت و بیروباوەڕی تایبەت دروست دەکرێت و هەمیشە “گێڕەوەیەکی دەمارگرژ ” و “گێڕانەوەیەکی فاناتیک” هەیە بۆ پەردەپۆشکردنی ڕاستییەکان بە فاناتیزم و دەمارگیریی.
خاڵێکی دیکە کە پێویستە ئاماژەی پێبکرێت، پێشمەرجی بنەڕەتی مێژووی ساختەیە، بۆ دروستکردنی گۆڕانکاری و پەرەسەندنی گەورە بە دەستی کەسانی ناوازە و مەزن، و پاساوهێنانەوە و دروستکردنی هۆکار بۆ دەستەمۆکردن و کۆنتڕۆڵکردنی ئێستا و داهاتووی سیاسی و دەسەڵات بە دەستی درووستکەرانی.
هەروەها مێژووی ساختە وێرانە دروست دەکات بۆ ئەوەی بیکات بە میرات و هەست و سۆز و ورووژانی خەڵک و پرسیار و گومان لە خۆیان بەتاڵ و بۆش و خاڵی بکاتەوە.
لە ئەرکی بەرهەمهێنانی مێژووی ساختەدا، وڵاتانی ساختە بە گشتی گەیشتوونەتە ئەو ئاستەی کە وا ئیدعا بکەن ئەوان ئافرێندراون بۆ ئەوەی شارستانییەت فێری جیهان بکەن و ئاشکرایە کە هەموو شتێک لەم مێژووە ساختەیەدا بۆ سەلماندنی باڵادەستی، بە تەواوی درۆیە، ئەم درۆیە جێگەی بەرگرییە و تەنانەت یاساییە و لە کۆتاییدا هەموو شتێک دەدزێت و دەدزرێت بۆ ئەوەی بە جانتای درۆکانی زیاد بکات.
دربارە تاریخ جعلی کشورهای جعلی
کشورهایی کە در امتداد خطوط طبیعی و تاریخی، توسعە نیافتەاند و محصول یک نسخە اجباری در یک برهە خاص هستند برای مشروعیت بخشیدن بە خود، همیشە، بە دنبال تحریف و جعل تاریخ و ساختن شناسنامە دروغین رفتەاند.
این کشورها در سیستم شناسنامەسازی و آموزش و تبلیغ و تکرار و رسانە، اسطورە های ملی می سازند، تاریخ دیگر ملت ها را بە نام خود ثبت می کنند، حوادث را تا نقطە فرا واقعیت، بزرگ می کنند، جزییات تاریخی را حذف می کنند، جزییاتی را اضافە می کنند کە هیچ سندی برای آنها وجود ندارد، داستان های تخیلی برای کشور خود می سازند، بە اسطورە بنیانگذار پناە می برند، روایت رسمی می سازند کە بازتاب میراث باستانی باشد، محبوبیت ساختگی تولید می کنند، وفاداری دروغین جمعی ایجاد می کنند، تهدید ملی و رقیب ساختگی می سازند، اشباع سازی می کنند، خود را استثنای تاریخی و برگزیدە تاریخی معرفی می کنند و سوگیری منابع و تاریخ ثبت شدە را بە سلاحی برای همگون سازی و یکسان سازی تبدیل می کنند.
این کشورها کە روند ملت شدن را بە صورت طبیعی طی نکردەاند لازم است برای ملت سازی، تاریخ باشکوە و میراث بزرگ، خلق کنند؛ تاریخ و میراثی کە دست نیافتنی است و بە سلطە کنونی آنها بە عنوان میراث داران آن تاریخ ساختگی، شرعیت می دهد.
تاریخ جعلی یک کشور جعلی با اهداف خاص، دیدگاە خاص، و اعتقادات خاص ساختە می شود و همیشە دارای یک “راوی متعصب” و یک “روایت تعصب آمیز” است تا حقیقت را در تعصب پنهان کند.
نکتە دیگری کە باید بە آن اشارە شود فرض اساسی تاریخ جعلی، برای ساختن تغییر و تکامل بزرگ بە دست مردمان استثنایی و بزرگ، و توجیە و علت سازی برای آن است تا اکنون و آیندە سیاسی و قدرت را در دست سازندگان، مهار و کنترل کند.
نیز تاریخ جعلی، ویرانە می سازد تا آن را بە میراث تبدیل و احساس و هیجان و پرسش و ابهام مردم دربارە خود را در آن تخلیە کند.
کشورهای جعلی در ماموریت تولید تاریخ جعلی، معمولا همیشە تا این نقطە نیز پیش رفتەاند کە آنها ساختە شدەاند تا بە جهان، تمدن بیاموزند و بدیهی است کە همەچیز این تاریخ ساختگی برای اثبات برتری، اولا کاملا دروغین است، این دروغ، قابل دفاع و حتی قانونی است و در نهایت، همەچیز را می دزدد تا بە کیسە دروغ خود، اضافە کند.