ناسنامەی چالاکانە یان شوناسی چالاکانە، ئەم کارکردگەلەی هەیە:
گەشەی تاک لە چوارچێوەی شوناس،
گەشەی کۆ لە چوارچێوەی شوناس،
دروستبوونی ناسنامە و شوناسی کەڵەکەکراو،
هەستکردن بە ئەندامبوون لە شوناس و ناسنامەی کۆ،
تێگەیشتن و قووڵبوونەوەی تێگەیشتن لە کۆ شوناس،
پەراوێز خستنی شوناس و ناسنامە لاوەکییەکان،
ئامادە کران و ئامادە بوون بۆ کرداری شوناس تەوەر،
کرداری شوناس تەوەر لە دەوری کۆ ناسنامە، لە سێ ئاستدا پێویستە:
لە خوارەوە بۆ سەرەوە،
لە سەرەوە بۆ خوارەوە
کارلێککردن.
لە ئاستی خوار بۆ سەرەوە، خودئاگایی، مەعریفەی گرووپی، هەستی پێوەندی، هۆشیاری کۆ، هەماهەنگی و ڕێکخراوی مەدەنی لە دەوری شوناسی نەتەوەیی، چێ دەکرێت.
لە ئاستی سەرەوە بۆ خوار، هێزی سیاسی، کۆمەڵگا لە دەوری کۆ شوناس و شوناسی نەتەوەیی، ئاراستە دەکات،
لە ئاستی کارلێککردن، کارلێکی دوو ئاستی لە خوارەوە بۆ سەرەوە و لە سەرەوە بۆ خوارەوە، بەستێنی وزەی جووڵەیی بۆ دینامیزمی کۆمەڵگا ئامادە دەکەن.
٭٭٭٭
بۆ نموونەگەلێک وەکوو بایکۆتی چالاکانە، شوناس و ناسنامەی چالاکانە، پێویستە بکرێتە پلاتفۆڕمێک نەک تەنیا بۆ بایکۆتی بۆنەکانی داگیرکەر، بەڵکوو نواندن و نواندنەوەی شوناسی نەتەوەیی، ببێتە مێکانیزمێکی بەردەوام بۆ زەقکردنەوەی ڕواڵەتی تەوەری نەتەوەیی.