دەروونناسی تۆتالیتاریانیزم
جۆن بێل لە یادداشتێک سەبارەت بە کتێبی دەروونناسی تۆتالیتاریزم دەنووسێت:
ئەم کتێبەی ماتیا دێسمێت بڕگەیەکی گرینگە لە تێگەیشتن لە هەڵسووکەوتی گرووپەکان، هەروەها هۆشدارییەکی توندە بۆ سەردەمی ئێمە. ئەو دەروونناسە بێلژیکییە ئاشکرای دەکات کە چۆن دەتوانرێت تاکەکان بگۆڕدرێن بۆ کۆمەڵەیەکی کوێر و بێ بیرکردنەوە کە خۆیان لە هەموو ناکۆکییەک بەدوور بگرن.
ئەوە کاردانەوەی جیهانی بوو بەرامبەر بە پەتای کۆوید کە یارمەتی بە دێسمێت دا بۆ دەربڕینی بیرۆکەکانی. سەرنجی دا کە چۆن لە وڵامدانەوەی ڕێوشوێنی خۆپارێزی، وەک لۆکداون و ماسک بەستن، خەڵک وەک ئەوەی لە ڕێگای پێویستییەکی پەستانی هاوبەشەوە لێبخوڕن، نەک لە ڕێگای وردبینی یان بیرکردنەوە. کتێبەکەی ڕوونکردنەوەیەکە بۆ ئەم پرۆسەیە کە چۆن ئەمڕۆ بەرەو تۆتالیتاریزمێکی نوێ دەبات؛ دەرئەنجامی بیرکردنەوەی میکانیستی و بڕوای وەهمی بە هەموو توانای عەقڵانییەتی مرۆڤ.
دێسمێت چەند ساڵێک پێش پەتای کۆڕۆنا، دەستی بە پێکهێنانی بیرۆکەکانی کردووە. ئەو شتێکی دەستنیشان کردبوو کە ناوی دەنێت پێکهاتنی بەکۆمەڵ – “جۆرێک لە هیپنۆتیزمی گرووپی کە خودئاگایی ئەخلاقی تاکەکان لەناو دەبات و توانای بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەیان لێ دەدزێت”، پرۆسەیەکی فێڵاوی کە دانیشتوانی بێگومان دەکەونە بۆسەیەوە. بەم شێوەیە مرۆڤەکان ئامادە دەبن بەرژەوەندییەکانی خۆیان قوربانی بکەن بۆ ئەوەی بە هاودەنگی، لەگەڵ جەماوەردا بمێننەوە، پەرەسەندنی لێبوردەیی بەرامبەر دەنگە ناڕازییەکان، و ئامادە بن بۆ پڕوپاگاندای زانستی ساختە. ئەو گوتەی “هەراری” لە خستنەڕووی ئەو خاڵە گرینگەدا دەهێنێتەوە کە لە کاتێکدا زۆربەی خەڵک ‘تۆتالیتاریزم’ بە ئۆردوگاکانی کار و کاری زۆرەملی و قڕکردن دەبەستنەوە، “ئەوانە تەنیا قۆناغی کۆتایی و سەرەگێژە و سەرلێشێواوی پرۆسەیەکی درێژخایەنن.”
بۆچی ئەم توانستە ڕوویداوە؟ ئارگومێنتەکەی دێسمێت ڕەگ و ڕیشەی لە پێداویستییە سەرەتاییە دابیننەکراوەکاندایە کە پێش کۆوید لە ڕۆژئاوا باو بووە، کە ئاستی بەرزی ئالوودەبوون بە دەرمان، خەمۆکی و پرتووکانی کار دەردەکەوێت. ئەگەر مرۆڤەکان لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە گۆشەگیر بن، پەیوەندییان بە سروشتەوە بپچڕێت، زۆر خۆیان خەریکی مۆنیتۆڕەکان بکەن، یان کارێکی بێ ئالنگاری و میکانیکییان هەبێت، ئەوا پێداویستییە سەرەتاییەکانی سەربەخۆیی و و مانا دابین ناکرێن. دڵەڕاوکێیەکی گشتگیر بەدوای خۆیدا دێنێت کە ئێمە بە ناهۆمێدییەوە هەوڵدەدەین بە هەر شێوەیەک بێت لێی تێبگەین و بیڕەوێنینەوە. ئەگەر گێڕانەوەیەک پێشکەش بکرێت کە ڕەنگە هۆکارەکەی ڕوون بکاتەوە (بۆ نموونە ویرووسێکی مەترسیدار بۆ ژیان)، ئێمە بە تەواوی خۆمانی پێیەوە دەبەستینەوە، لە دابڕانی کۆمەڵایەتی ئازاربەخشەوە دوور دەکەوینەوە بۆ پێوەندییەکی تەواو پێکەوە یان لانیکەم وەهمی پێکەوەبوون. ئەم یەکگرتنە بەکۆمەڵە بە یەک هۆکاری ڕوون بە شێوەیەکی زۆر تەرکیزکراو و جێگیر، پێکهاتنی جەماوەرییە لە کرداردا. بەشداربوان بڕوایان بە چیرۆکەکە نییە چونکە ڕاستی تێدایە بەڵکوو بەهۆی ئەو پێوەندییە کۆمەڵایەتیانەیە کە بە شێوەیەکی خۆبەخۆ دابینی دەکات.
بۆ زۆر کەس، کاردانەوەی بەکۆمەڵی جیهانی لۆکداون و ماسک، ڕێوشوێنی پێویست بوو بۆ ڕزگارکردنی ژیان وەکوو ئامانجێکی فەزیلەتدار. بۆ هەندێکی تر نیشانەی هەڵسووکەوتی جەماوەری ڕوون نەکراوە بوون کە بەهایەکی سەلمێنراویان نەبوو و ئەگەری زیانگەیاندنیان هەبوو. بە ڕوانینی دێسمێت، ڕێوڕەسمێکن کە ڕەنگە بەهای زانستیان نەبێت بێجگە یەکخستنی تاکەکان بۆ یەک جەماوەری بێ بیرکردنەوە و گوێڕایەڵ. لە ئەنجامدا مەترسییەکە ئەوە دەبێت: نەبوونی پێوەندی کۆمەڵایەتی و دەستڕاگەیشتن بە چاودێری تەندروستی، دەرئەنجامە ئابوورییە مەترسیدارەکان و بە شێوەیەکی ڕەخنەگرانە، لێبوردەیی بەرانبەر بە هەر بیرۆکەیەک یان کەسێک کە دژایەتی گێڕانەوەکە بکات. ئارەزووی مانەوە لە سڕبووندا ئەوەندە چڕە کە قوربانییەکان توانای بینینی بێمانایی کردەوەکانیان نییە. دێسمێت ئاماژە بەوە دەکات کە نزیکەی لەسەدا ٣٠ی هەر کۆمەڵگایەک پەلە دەکەن بۆ پێکهێنانی بەکۆمەڵ و لەسەدا ٣٠ی دیکەش ڕەتیدەکەنەوە، لەکاتێکدا لەسەدا ٤٠ی دیکە قەناعەتیان نەکردووە، بەڵام لەگەڵ ڕەوتی کۆمەڵایەتیدا ڕێگە دەکەن بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە تایبەتەکان.
ئەم جۆرە یەکگرتووییە خێرا و تەواو گرووپیە ڕەنگە ڕۆژگارانێک وڵامێکی کاریگەر بووبێت بۆ هەڕەشەی بوونگەرایی لە ساڤانا، دژی نێچیروانەکان یان هۆزەکانی دیکە. بەڵام خۆگونجاندنە تەکاموڵییەکان دەتوانن بە هەڵەدا بچن. ئەمڕۆ پێکهاتنی بەکۆمەڵ لە ڕێگەی مۆنیتۆڕەکانەوە زیاتر دەشکێت و لەلایەن نوخبەیەکی گەشەسەندووەوە هاندەدرێت کە پێیان وایە دەتوانرێت مرۆڤ لە ڕێگای تێکنۆلۆژییەوە دەستکاری و باشتر بکرێت.
لە بەشێکی سەرەکیدا بۆ ئیمڕۆ، دێسمێت دەڵێت کە پێکهاتنی جەماوەری، بەشێکە لە سەرهەڵدانی تۆتالیتاریزمێکی تێکنۆکراتیک. بەکاربەری لە ئاستێکی جیهانی، پەرەسەندنی بەکارهێنانی مۆنیتۆڕ و تێکنۆلۆژی دیجیتاڵی, پڕوپاگاندا، مەرجدارکردنی بەکۆمەڵ، و بۆرۆکراسی ئۆروێلی کە کاریگەری لەسەر هەموو جۆمگەکانی ژیانمان هەیە، هەموو ئەمانە بەهۆی ئەلگۆریتمەکانی ئۆلیگارشی و بڕیارە بەرفراوانەکانە کە لەلایەن تاقمێکەوە زێدە دەکرێن بە ژیانی ئەتۆمیزەکراو کە ناتوانێ پێداویستییە سەرەتاییەکان دابین بکات، دیسانەوە مەرجەکانی پێکهاتنی جەماوەری و کۆنترۆڵی تۆتالیتاری ئامادە دەکات. زیندانی تێکنۆکراتیک بەدوای خۆیدا دێنێت، کە نەک لە گولاگی بەرچاو بەڵکوو لە درگای چوونە ژوورەوەی ماڵەکانماندا پێکدێت، خەونێکی خامۆش کە کەم کەس بوێری ئەوەی هەیە لێی بەئاگا بێتەوە. بە ناوی خێری گەورەتر، کۆنترۆڵکردنی تەواو دەسەپێت.
زۆر کەس پێیان وایە ئەمە دەرئەنجامی پیلانێکی جیهانییە کە بەهۆی تەماحخوازی و خواستی کۆنترۆڵکردنەوە ئاراستە کراوە. دێسمێت پێی وایە تەنانەت ئەوانەی سەرکردایەتی پرۆسەی پێکهاتن دەکەن، گیرۆدەی ئەوەن؛ هەموومان قوربانی یەک شێوازی بیرکردنەوە و ئایدیۆلۆژیای یەکسانین. سیاسەتوان و میدیاکان، ڕەنگە سوود لە دڵەڕاوکێی هاووڵاتیان وەربگرن بەڵام مەرج نییە بۆ قازانج، کەڵکی لێوەرگرن. مەترسیدارتر لە هەمووی، لە کاتێکدا دەنگی میدیا و سەرکردەکان دەچنە ناو ئێمەوە، ناڕەزایەتییەکان پێویستە بێدەنگ بکرێن. وەک لە سەردەمی پەتای کۆوید بینیمان، ئەو کەسانە بێ قیمەت دەکەین کە هەوڵی بەئاگاهێنانەوەی ئێمە دەدەن.
دێسمێت دەڵێت بە ناچاری پێکهاتنی بارستەیی لە کێشی خۆیەوە – یان جێگیربوونەکان– دەڕووخێت. ئامانجە بێباکانە و زۆرجار وەچنگنەهاتووەکان (بۆ نموونە “کۆویدی سفر”) لایەنە چارەنووسسازەکانی تری واقیع، وەکوو ئابووری، پشتگوێ دەخەن؛ ناڕزایییەکان پەرە دەستێنێت و شارۆمەندانیش کە لە شکستەکانی سەرکردەکانیان بێهیوا دەبن، لە کۆتاییدا ڕوویان تێدەکەن.
کەواتە، چە کەردەن؟ نووسەر پێشنیار دەکات کە هەموو ئەوانەی نەکەوتوونەتە ناو پێکهاتنی جەماوەرییەوە، پێویستیان بە قسەکردنە بۆ ئەوەی سڕبوونەکە قووڵتر نەبێتەوە. ڕووبەڕووبوونەوە و موناقەشەکردن لەگەڵ خەوتووەکان کارساز نییە چونکە بە توندی هێرش دەکەنە سەر هەر کەسێک کە هەڕەشە لە چارەسەر بکات بۆ دڵەڕاوکێیان، هەستی سەربەخۆیی لەدایکبووی دووبارەیان. کەواتە، ئەمە دەبێت بە ئارامی و بە خشکە ئەنجام بدرێت.
دێسمێت ڕاوکردنی جادووگەرەکان، شەڕی خاچپەرستەکان و نازیزم وەک نموونەی مێژوویی پێکهاتنی جەماوەری دەهێنێتەوە؛ ئەڵبەت شێوازگەلی بەڕواڵەت بێ زیانیش بوونیان هەیە، وەکوو بەشداری خەڵک لە بۆنەی ئەسپەردەکردنی شاژن ئەلیزابێت یان یاری فووتباڵ. ئەو پێکهاتنی جەماوەری لە ڕێگەی شکستەکانی زانستی ئایدیۆلۆژیک (بە پێچەوانەی زانستی ڕاستەقینە “کە تیۆری خۆی لەگەڵ واقیعدا دەگونجێنێت، لە کاتێکدا ئایدۆلۆژیا واقیع لەگەڵ تیۆریدا دەگونجێنێت”)، ڕوونکردنەوە دەروونشیکارییەکان و تێڕوانینێکی فراوانتر بۆ ئامانجی مرۆڤ، بەستێن سازی بۆ دەکات. ئەمانە لە ڕووی چۆنایەتی و کارکرد جیاوازن، هەرچەندە لە ڕوونکردنەوەی دەوڵەمەندی ئایدیای سەرەکی دوور ناکەونەوە.
لە درێژخایەندا دەتوانین پێشبینی بۆ جۆرێکی دیکە لە جیهان بکەین کە چوارچێوەی کۆمەڵایەتی ڕێگە بە دابینکردنی پێداویستییە زاتییەکان دەدات کە هۆشیاری لە پێکهاتنی جەماوەری ئەگەری گرتنی نائاگاهانەی کەم دەکاتەوە. فەرهەنگێکی زیندوو کە لە جیاتی مۆنیتۆڕ ، لە ڕێگەی چیرۆک و ئەفسانە و نوکتە و ئەزموونی خێرا، گرینگی بە پێوەندییەکانی مرۆڤ دەدات.
ئێمە هێشتا بەو شوێنە نەگەیشتووین بەڵام ئەگەر هەڵێببژێرین ڕێگایەکی دەربازبوونمان هەیە، ئێمە توانای پەروەردەکردنی زەینێکی ئازادترمان هەیە کە لە چوارچێوەی نادڵنیاییدا کاردەکات و پێوەرێکی یەکسان لە خۆشی و تاڵیی، نەک بەڵێنی درۆیینی بەهەشتێکی تەکنۆکراتیک و منداڵییەکی ئەبەدی.
کتێبەکەی ماتیاس دێسمێت یارمەتیمان دەدات بەو ئاراستەیەدا بڕۆین.
سەرچاوە:
Review: The Psychology of Totalitarianism, The Human Givens Journal , Vol. 29، No 2، 2022.
چەمکە گرینگەکان:
Mass Formation
Group Hypnosis
Social Isulation
all pervasive Anxiety
Unthinking and Obedient Mass
Technocratic Totalitarianism
Orwellian bureaucracy
Eternal Childhood