رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و فاکتهرگەلێک کە له داهاتوودا رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه؛ ئەگەرەکان، ئەنجامەکان، پێویستییەکان
ئاماژە: گه‌لانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌تایبه‌تی كورد، پێویستە به دیاریكردنی فاكته‌ره‌كان، كاریگه‌ری ڕه‌وته‌كان، شیكردنه‌وه‌ی پێكهاته‌كان و دیاریكردنی پاڕامێترەکان، هه‌ڵسه‌نگاندنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بکەن و وێڕای دیاریكردنی كۆمه‌ڵه پۆتانسێلی وه‌ڵامه پێویسته‌كان و سەراتییەکان، ئایندەی گریمانەیی دەستنیشانکەن و هەوڵی نەخشەکێشانی ئەو دۆخانە بدەن کە کوردستان زیاتر ئامادە دەکات بۆ داهاتوو و ئەگەرەکان.
لێرەدا باس لەو فاكتەرانە دەكەم كە ئاسۆی ناوچەكە و جیهان بەرەو گۆڕانی گەورە دەبەن:
تێکچوونی تاک جەمسەری،
کێبڕکێی ناوچەیی،
نەوەسانی ئایدیۆلۆژیک،
بڵاوبوونەوەی تەکنەلۆژیا مەترسیدارەکان،
گوشاری فراوانبوونی حەشیمەت،
ئاسۆی کۆمەڵایەتی و ئابووری،
کێشە ژینگەییەکان،
گۆڕانکارییە خێراکانی تەکنەلۆژیا
٭٭٭٭
تێکچوونی تاک جەمسەری و ئەنجامەکانی:
ئالنگاری گەشەسەندووی سیستەمی هەنووکەیی نێودەوڵەتیی،
چڕکردنەوەی کێبڕکێ،
هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی شوێنپێی سەربازی لە بەرژەوەندی میحوەرەکەی ئاسیا،
دووبارە بنیاتنانەوەی ڕۆڵی ڕووسیا وەک دەڵاڵی دەسەڵات لە ناوچەکەدا.
کێبرکێی ناوچەیی و ئەنجامەکان:
هاوپەیمانی شیعەی رادیکاڵ بە سەرۆکایەتی ئێران،
نەبوونی سەریەککەوتنی تەواوەتی هاوپەیمانییەکە بەهۆی بوونی ئەکتەرە تاکەکان.
نەوەسانی ئایدیۆلۆژیک و ئەنجامەکانی:
زیادبوونی سەركوتی سیاسی لە ناوچەكەدا،
كەمكردنەوەی ئەگەری بەدیهێنانی گۆڕانكاری سیاسی ناتوندوتیژانە،
ئایدیۆلۆژیای رادیكاڵتر و توند‌وتیژتر،
ئەگەری سەرهەڵدانی فۆرمێكی رادیكاڵتر لە ئایدۆلۆژیا.
بڵاوبوونەوەی تەکنۆلۆژیا مەترسیدارەکان و ئەنجامەکان:
مەترسی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی،
بڵاوبوونەوەی چەکی زیرەک،
ئەگەری سەرهەڵدانی هەڕەشەی ستراتیژیی نائەتۆمی.
گوشاری زۆربوونی حەشیمەت و پێویستی و گریمانەکان:
سەرهەڵدانی نەوەی جەوان،
پێویستی زیادبوونی خێرای وەبەرهێنان.
ئاسۆی کۆمەڵایەتی و ئابووری و گریمانەکان:
نەبوونی نیشانە بۆ باشتربوونی بەرچاو لە کێشە بنەڕەتییە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان،
کەمی بەرچاوی سەرمایە، کەمبوونەوەی بڕوای گشتی بە دامودەزگا حکومییەکان،
لاوازبوونی هێزی چاکسازیی،
ناتوانی کەمکردنەوەی بۆشاییەکان.
کێشەکانی ژینگەو دەرەنجامەکان:
قەیرانی ئاو،
وشکەساڵی،
قەیرانی تەپوتۆز،
گوڕینی کەشوهەوا،
گۆڕینی دێمۆگڕافی،
کۆچی بە کۆمەڵی ژینگە تەوەر،
شەڕی ئاو.
گۆڕانکارییە خێراکانی تێکنۆلۆژی و ئەنجامەکان:
زیرەکی دەستکرد،
دەسەڵاتخوازی دیجیتاڵی.
هه‌روه‌ها ده‌كرێت باس له چه‌ند فاكته‌ری دیكه‌ش بكرێت. لەوانە:
گۆڕانكاریی سه‌ركردایه‌تی ڕژێمه‌كانی ئێستا،
پێشهاته ناوخۆییه‌كان كه ده‌بێته هۆی گۆڕانی ڕژێمەکانی ناوچە،
ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی له لایه‌ن زلهێزه جیهانیەکان،
دەسپێڕاگەیشتنی وڵاتانی ناوچە به چه‌كی ئه‌تۆمی،
گۆڕان له هاوسه‌نگی ئابووری و سه‌ربازی،
كارهساتگەلی سروشتی له‌وانه زیانی گه‌وره‌ی مرۆیی و زیانە گەورەکان بە ژێرخانی ئابووری،
تیرۆریسم.
سەرەنجام: بە چاوخشاندنێکی قووڵتر بەو فاکتەرانەی کە باسمان کرد دەکرێ بڵێین زۆرێک لەم فاکتەرگەلە، بە شێوەیەکی مەنتقی پێوەندییان بە پرسی کوردەوە هەیە.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی که ئه‌م فاکته‌رانه جیاوازن له یه‌کتر و فرهڕهههندییان و چڕی كاریگه‌رییان، وا ده‌خوازێت كه كورد له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاڵۆزییانه‌دا به ئاگایانه‌و زیرەکترو هۆشیارتر هه‌ڵسوكه‌وت بکات و هه‌ڵوێست بگرێت و ڕۆڵ بگێڕێت و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ببێت و بەرپرسیارانەتر بجووڵێت و كرده‌وه‌كانی خۆی بە پێی عەقڵییەتی سەردەم ڕێكبخات.
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و فاکتهرگەلێک کە له داهاتوودا رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه؛ ئەگەرەکان، ئەنجامەکان، پێویستییەکان
July 15, 2022
2 Mins Read
144
Views