سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی، ئیرادەی بزاوتی شێرەبەفرینە و پێویستی دروست ئەنجامدانی کاری دروست
هێزی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە گشتی بزووتنەوەی ئەو پارچە لە نیشتمان، پێویستە خۆی لە دوو خەساری گەورە دەرباز بکات:
یەکەم: پشتبەستن بە ئۆپۆزسیۆنی ناوەندگەرا و ڕوانینی زۆرتر لە ڕادەی پێویست بە تاران
دوو: خۆدەربازکردن لە وابەستەیی مێنتاڵی و دیکەی وابەستەییەکان بە پارتی و پ.ک.ک
ئەم دوو خەسارە گەورە، بزووتنەوەی ڕۆژهەڵاتی تووشی گەورەترین بەستەڵەکی مێژوویی خۆی کردووە و بزافی ئەو پارچەیە لە نیشتمان، هەموو توانستی خۆی بۆ دینامیزمێکی کارامە و کارتێکەر، ناکارا و ناکارتێکەر کردووە.
بمانەوێت و نەمانەوێت پارتی و پ.ک.ک بۆ پاراستنی بەڕژەوەندییەکانی خۆیان، ناچارن پەیوەندییەکانی خۆیان لەگەڵ داگیرکەری ئیرانی تەنزیم بکەن و ئەو تەنزیماتەش دەبنە هۆکار بۆ خەسارهەڵگری سیاسەت و بزافی ڕۆژهەڵات.
دواتریشی لە ڕکابەری سیاسیدا، هەردووک پارتی و پ.ک.ک، هەم لە ڕکابەری نێوان خۆیاندا و هەم ڕکابەری لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات، ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، سیاسەتی هێژمۆنخوازی دەگرنە پێش و لەبەر ئەوەی گۆڕەپانی ڕۆژهەڵات، وەکوو دوایین مەیدانی باڵادەستی ڕەهای خۆیان دەخەمڵێنن ئاساییە کە هەوڵ بدەن هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات، لاواز و پەراوێز بخەن یان یارگیری بەوەکاڵەت، بەکار بهێنن.
سەبارەت بە گرینگیدانی لەڕادەبەدەر بە ئۆپۆزیسیۆن بوون لە ئێران و تارانیش وەکوو “پروژە براندازی” و “پروژە سرنگونی” و “دمکراسی برای ایران”، پێویستە بگوترێ دوای حەوتی ئۆکتۆبر و گۆڕینی پاڕادایمی داسەپاوی پێشوو، هەنووکە دەستی سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی کراوەترە بۆ نزیکبوونەوە و پەیوەندی لەگەڵ دوژمنی سەرەکی ئێران بە سێ مەرجی سەرەکی:
یەک: پێکهێنانی بلۆکێکی ڕۆژهەڵاتی،
دوو: ڕووکردن لە نەرمەهێزی جەماوەری ڕۆژهەڵات،
سێ: ستراتژییەکی ڕۆشنی هاوبەشی ڕۆژهەڵاتی
مانەوە لە دۆخی پاسیڤی هەنووکەیی، سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دواجار دەکاتە “بزاوتی شێرە بەفرینە” کە هەم دڵخوازی لایەنی هێژمۆنخوازی کوردستانییە و هەم ئیرادە و ویست و خواستی سیستەمی ئێرانی….
![](https://behzadkhoshhali.com/media/2025/01/1000000084.jpg)
No Comment! Be the first one.