کوردی- فارسی
سەبارەت بە توخمی ناعەقڵانی و دەروون نەخۆشی لە تۆتالیتاریزم
تایبەتمەندی بنەڕەتی کۆمەڵگای پاوانخواز، بریتییە لە شەڕاشۆیی و شەڕەنگێزی و توندوتیژی ناعەقڵانی بەرانبەر بە ژیانی ڕۆژانەی فەرهەنگی، سیاسی، ئابووری و دەروونی ئەندامانی کۆمەڵگای ژێر کۆنتڕۆڵ. سیستەمی کۆمەڵایەتی تۆتالیتار لە پەرەسەندن و گەشەکردنیدا، هیچ جیاوازییەکی نییە لەگەڵ بنەڕەتیترین ژێر سیستەمەکانی، واتە کۆمەڵگای تاوانکاری. لەم کۆمەڵگایەدا هێزی سەربازی و ئاسایش و ئەمنی و سیستەمی دادوەری توخم و بەرهەمی سەرەکی سیستەمێکی تۆتالیتارین کە بەتەواوی کاردانەوەی سروشت و ناوەرۆک و نەزمی خۆی پیشان دەدات. هێزی سەربازی و ئاسایش و سیستەمی دادوەری تۆتالیتار، بە ڕێژەیەکی بەرچاو لە کەسایەتییە دەروون نەخۆشەکانن. دەروونپیسەکان و دەروون نەخۆشەکان نزیکەی بە دڵنیاییەوە دەستپێشخەری هەموو ئەو توندوتیژییانەن کە لەلایەن هێزە سەربازی و ئاسایش و دادوەرییەکانی وڵاتانی تۆتالیتارییەوە ئەنجام دەدرێن و بەشەکانی دیکەش بە پەیڕەوکردنی ئەو نەخشە کۆمەڵایەتی و دەروونییانەی کە سیستەمی تۆتالیتاری پێناسەی کردووە، ڕەفتارەکانیان کۆپی دەکەن.
لەم حاڵەتەدا کۆمەڵگایەکی تایبەت بە فەرهەنگێکی دیاریکراو دروست دەبێت کە تەنانەت دەبێت لەگەڵ پێشمەرجە بایۆلۆژییەکانی ئەندامی ئەو کۆمەڵگایە تێکەڵ بکرێت و کەسەکە ناچار دەبێت خۆی لەگەڵ ئایدۆلۆژیای کۆمەڵایەتی و سیاسی و ڕێوڕەسمی ناعەقڵانی پێشوەختە دیاریکراوەدا بگونجێنێت و ئەم گونجاندنە لە لە کۆتاییدا، زیان بە تەندروستی و خۆشبژێوی دەگەیەنێت، دەبێتە هۆی ناتەبایی کەسایەتی، لەکیسچوونی میهرەبانی و هەڵسووکەوتی نادۆستانە بە دامەزراوەیی دەکرێت، تێکچوونی ئەخلاقی و دەروونی دروست دەبێت، و ڕەفتاری ناعەقڵانی دامەزراوەیی دەکرێت و لەگەڵ گشتییەتی هەموو سیستەمەکە هاوبەش دەبێت و دەچێتە قۆناغی هاوزێدەکردن.
بڕوانە بۆ:
The relationship between Irrational and Psychopathic Behaviors in Totalitarianism
دربارە عنصر غیر عقلانی و روان پریشی در تمامیت خواهی
ویژگی اساسی جامعه توتالیتر، تهاجم و خشونت غیرمنطقی علیه زندگی روزانە فرهنگی و سیاسی، اقتصادی و روانی اعضای جامعە تحت کنترل است. سیستم اجتماعی تمامیت خواە در توسعه خود، تفاوتی با ابتدایی ترین زیر سیستم های خود، یعنی جامعه جنایی ندارد. در این جامعە، نیروی نظامی و انتظامی و امنیتی و سیستم قضایی، عنصر کلیدی و محصول یک نظام توتالیتر است که به طور کامل، ماهیت و نظم آن را منعکس می کند. نیروی نظامی و انتظامی و امنیتی و سیستم قضایی کشورهای توتالیتر، با درصد قابل توجهی از شخصیتهای روانپریش مشخص میشوند. سایکوپات ها تقریباً به طور قطع آغازگر همه خشونت ها هستند که توسط نیروی نظامی و امنیتی و قضایی کشورهای توتالیتر انجام می شود و سایر بخش ها با پیروی از الگوهای اجتماعی و روانشناختی تعریف شدە توسط سیستم تمامیت خواە از رفتار آنها کپی می کنند.
در این حالت، جامعەای خاص با فرهنگی معین ایجاد می شود کە حتی باید با پیش شرط های بیولوژیکی عضو آن جامعە ترکیب شود و فرد مجبور است خود را با ایدئولوژی آیینی و سیاسی و اجتماعی غیر منطقی از پیش تعیین شدە سازگار کند کە همین سازگاری در نهایت، بەسلامت و رفاە وی آسیب می زند، بە ناسازگاری شخصیت منجر می شود، فقدان مهربانی و رفتار غیر دوستانە نهادینە می شود، انحطاط اخلاقی و روان پریشی ایجاد می شود و رفتار غیر عقلانی نهادینە شدە، با روان پریشی کلیت سیستم تمامیت خواە وارد هم افزایی می شود.