Image default

شۆڕشی ژینا، بەرەو نەسڵی نوێی شۆڕش

‎#jinaRevolt
#مهسا_امینی
‎#jina_amini
شۆڕشی ژینا، بەرەو نەسڵی نوێی شۆڕش
سەبارەت بە نەسڵی یەکەم و دووهەمی شۆڕش کە نموونەکانی وەکوو شۆڕشی ئێنگلترا، فەڕانسە، ڕووسیاو چین ناو دەبرێن، ئەم تایبەتمەندیانە هەژمار دەکرێن:
ئێدغامی ڕێبەری، ئایدیۆلۆژی، پڕۆسەگەلی بە فەرمی ناسین، پێکهاتەی چینایەتی، گۆڕانکاری خێرا لە دەوڵەتان.
لە نەسڵی سێهەمیشدا، خەسارهەڵگری پێکهاتەیی، حکوومەتی داڕماو، هەڵبژاردنی عەقڵانی، بێسامانی نێوان سێکوچکەی حکوومەت، ئێلیت و چینی خوارو دواجار خۆپیشاندان و مانگرتن، وەکوو گرینگترین تایبەتمەندییەکان ناسراون.
لە نەسڵی سێهەمی شۆڕشەکان، بڕێکی بەرچاو لەم شۆڕشانە بەرەوە دیکتاتۆری پۆپۆڵیستی، بەسیجی خەڵکی، ئایدیۆلۆژیسم و سیاسەتی ناکۆکی ڕۆیشت وەک نموونەگەلی ئێران و نیکاراگوای.
دوای نەمانی کۆمۆنیزم و فاشیزم و هەنووکە کە حکوومەتی ئیسلامیش، دوایین هەناسەکانی ئەدات ناوەرۆکی ئایدیۆلۆژیک بوونی  شۆڕشەکان، چیدیکە نابینرێت بەڵام ڕواڵەتێکی هاوبەش دەبینرێت کە ئەم تایبەتمەندیگەلەی هەیە کە کەم و زۆر هاوشێوەی شۆڕشەکانی نەسڵەکانی پێشووترن:
هەوڵدان بۆ گۆڕینی سیستەمی سیاسی، هاوار بۆ نەزمێکی نوێی دادوەرانە، ڕاپەڕینی جەماوەری، هەنگاوی نادامەزراوەیی وەک خۆپیشاندانی بەرین، ناڕزایی دەربڕین، مانگرتن و توندوتیژی.
لێرەدا ئەچینە ناو شۆڕشی ژیناو تایبەتمەندییەکانی کە پیشاندەری دەسپێکی نەسڵی نوێی شۆڕشە.
جێگای ئاماژەیە کە بۆ لێکدانەوەی شۆڕش، پێویستە “هۆکار”و “پڕۆسە” و “ئەنجامەکان” خوێندنەوەی بۆ بکرێتن بەڵام لەم وتارەدا بە پشت بەستن بە هۆکارو پڕۆسە، لێکدانەوەی خۆم پێشکەش ئەکەم و بێگومان، دواتر دەتوانرێت بە سەرنج خستنە سەر ئەنجامی شۆڕش، خوێندەکانم گۆڕانکاری تێدا درووست بێت.
یەک: شۆڕشی ژینا هەم ئاخێزگەی پێکهاتەی ئابووری هەیە هەم پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و هەم پێکهاتەی سیاسی
دوو: ڕێبەر یان ڕێبەرانی نییە کە وەک هێما ئاماژەیان پێبدرێ.
سێ: داڕمان لە ناوەند دەستیپێنەکردووە.
چوار: خەریکە ڕوو لە ئاوێتەبوون و تێکەڵەو تەرکیب دەڕوات.
پەنج: ئایدیۆلۆژیک نییە. مەبەست لە ئایدیۆلۆژیکبوون لێرەدا ئەوەیە کە ئایاکوو ئایدیۆلۆژی وەک ڕۆڵی مامان بۆ لەدایکبوونی خولیایەکی کۆمەڵایەتی و سیاسی بێت؟ یان ئایدیۆلۆژی، پاڵنەرو ڕێنوماو ڕێنوێنی ڕەها بێت؟ یان شەڕی ئایدیۆلۆژییەکان لە چەشنی “حەمامی خوێنی ستۆکهۆڵم” یان شەڕی ڕاست و چەپ یان هۆکاری کردەوەی سیاسی لە قۆناغێکی مێژووییدا بێت وڵام “نا” یە. بە گشتی دەتوانین  بێژین ئایدیۆلۆژیا خاڵی سەرەکی فۆڕماسیۆنی سیاسی و فەرهەنگی شۆرشی ژینا نییە.
شەش: وەکوو “نەخۆشی ئابووری”، لە بەستێنی بازرگانی بێسامانی نێونەتەوەیی ئێران گەشەی سەندووە، و نەبوونی تەعدیلکردنی داهاتەکان و گەندەڵی کاریگەری بووە.
حەوت: عەقڵییەتی شەبەکەیی سوارە لە سەری و شەبەکە وەک هۆشی دەسکرد، رێنوێنی دەکات.
هەشت: خۆڕسک نییە بەڵکوو شەبەکەڕسکە.
نۆ: بەسیجی نافەرمی درووست بوو لە ڕێگای سازماندانی گشتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
دە: پێوەندی شەبەکەو سازمان و شوناس و ڕەگەز تێیدا تۆکمەیە. سازمانی خوێندکارو مەکتەب و کرێکارو ڕەگەزی ژنان و جەوانان لە قاڵبی ڕەگەی فێمێنیستی، خواستی حقووقی مەدەنی و خواستی ڕادیکاڵی جەوانان، بەرچاوە.
یانزە: کردەوەی کۆی یاریچییەکانی شۆڕش لە سەر ئەساسی “شوناسی ناڕزایی” (گشتی وتایبەت) دەبینرێت.
دوانزە: دوو فاکتەری “توورەیی” و “خواستی گۆڕانکاری”، سەرەتا “هۆگری سۆزداری” درووست کردو دواتر “هەستی شوناسی دژبەر” بە هۆکاری بەرچەسپ لێدان لە لایەن دەسەڵات، بەهێزتر بوو.
سیانزە: لە چوارچێوەی فەرهەنگی داسەپاو یان فەرهەنگی غاڵبدا نەبوو بەڵکوو فەرهەنگی پەراوێزو دوورخراوە خۆی سەپاند.
چواردە: تەنیا لە ماوەی سێ ڕۆژدا، لە حاڵەتی سلبی تێپەڕی و ڕواڵەتی ئیجابی لە خۆ گرت و تەنانەت شوناسی مەفهوومی پەیدا کرد.
پانزە: باوک سالار نەبوو.
شانزە: کاریزمای نییە.
حەڤدە: ڕێبەری شەبەکە، کاریگەری پیچیدەی دانیا.
هەژدە: نە ڕێبەری ئەرک تەوەری هەیە نە ڕێبەری جەماوەری. مەبەست لە ڕێبەری ئەرک تەوەر، ڕێبەرێکە کە ئێستراتژی کارا دیاری بکات، جەدوەلی زەمەنی دابنێت، ڕێوەبەری قۆناغ بکات و ئامانجی تایبەت دیاری بکات. هەروەها مەبەست لە ڕێبەری جەماوەری، ڕێبەرێکە کە ئیلهامبەخش بێت، هەستی شوناس ببەخشێت، هێزو وزە بدات بە خەڵک، ئاسۆی عیداڵەت پێشکەش بکات و پێناسەی نەزمی نوێ بکات.
نۆزدە: عەقڵییەتی شەبەکە، گرووپی بچووک بەڵام فیداکاری درووست کرد.
بیست: “ڕێبەری پرد” درووست بوو کە ئێستا هەم ئامانج و هەم ئەرکە سازمانییەکان تا ئاستی تاکەکان دیاری دەکات.
بیست و یەک: مۆئەلەفەی بەهێزی ڕەگەزو تەمەنی تێدایە.
بیست و دوو: چیدیکە سەرکوت نەک تەنیا لەمپەرو بەربەست نییە بەڵکوو ورووژێنەرو هەڵخرێنەرە.
بیست و سێ: “گوشاری لە ناکاو”ی تێدایە بە هۆکاری دوانەی “ئێمتیاز”و “سەرکوت” کە ئەبێتە “بەرگری گشتی چالاکانە”.
بیست و چوار: ڕژیمێکی بەهێز کە ڕووبەڕووی ئۆپۆزیسیۆنێکی لاوازە یان ئێمتیاز ئەدات یان سەرکوت ئەکات. لێرەدا چونکی عەقڵییەتی شەبەکەو دواتر شەقام لە ئۆپۆزیسۆن تێپەڕیوە، ئەم تاکتیکە چیدیکە وڵامدەر نییە.
بیست و پەنج: ڕژیم چووگەسە قۆناغێک کە “دەرکی سووژە”کان ناکات ئیتر لەبەر ئەوەی کە “پاڵنەرەکان” گۆڕدراون، “پابەندییەکان” نەماون و “گرێبەستی کۆمەڵایەتی” کۆن تێکچووە.
بیست و شەش: چیدیکە ئۆپۆزیسیۆن، “یەکەی بنەڕەتی” بڕیاردەر نییەو شۆڕش خەریکە لە پێشانگەیەتی پارچەیی بەرەو پێشەنگایەتی یەکپارچەیی شەقام، هەنگاو هەڵدەگرێت.
بیست و حەوت: مارپێچی خێراو غافڵگیرکەر درووست بووە.
ئەنجام
شۆرشی ژینا ناتوانرێت بە ڕگڕێسیۆنی هێڵکاری ئانالیز بکرێت بەڵکوو پێویستی بە پەیکەربەندی فرە پاڕامێترەی سەربەخۆیە یان پێوەندیی پیچیدەی فرە پاڕامێتر یان ئەو مۆدێلەی کە پێیدەگوترێ “قاڵبی پانێل”.
بەم هۆکارانەیە کە پێویستە چەمکێکی نوێ بۆ شۆڕشی ژینا، مەفهوومسازی بکرێت و جارێکان، هەر بە شێوازی “پڕۆسە تەوەر”، خوێندنەوە بۆ ڕەوتی ڕووداوەکان بکرێت.
لە کۆتاییدا ئەتوانم بێژم شۆڕشی ژینا نیشانەگەلی  نەسلێکی نوێی شۆڕشی پێوە دیارە کە پێویستە دواتر لە ئاستی شوناس و چەمک و مەعریفەو ڕەگەزو شەبەکەو ڕێبەری، لێکدانەوەو خوێندنەوەی بۆ بکرێت.
بڕوانە بۆ:
Jack A Goldstone, Toward a Fourth Generation of Revolutionary Theory, 2001
Stanford Encyclopedia of Philosophy, Revolution, 2017

كۆچی‌ به‌كۆمه‌ڵی‌ مه‌ریوان، یه‌كه‌مین دیارده‌ی‌ «نافه‌رمانی مه‌ده‌نی‌» له‌ئێران دوای‌ ساڵی‌ 57 – بەشی یەکەم

بهزاد خوشحالی

تهدیدهای پیش روی آمریکا در 2013 و کردستان به عنوان یکی از کانون های اصلی منازعه

بهزاد خوشحالی

شبکه‌های اجتماعی در دنیای مجازی، فرصت‌ها و تهدیدها

بهزاد خوشحالی

یک یادداشت، چند نکته

تجزيه يا فروپاشی؟ هم فروپاشی هم تجزيه (بخش پايانی)

بهزاد خوشحالی

نگاهی به چالشهای توسعه سياسی در کردستان

بهزاد خوشحالی

کولبر، پولبر، مناطق آزاد تجاری و کولونیالیسم رفاه (Wlfare Colonialism)

بهزاد خوشحالی

به سوی “اقدام ضربه‌ی اول”

بهزاد خوشحالی