شەڕ کردن بە بێ شەڕ کردن، بردنەوە بە بێ شەڕکردن
پڕۆفێسۆر “کێری. ک. گرشانگ” پلانداڕێژی ستراتژیک، لە وتارێک بە نێوی “بردنەوە بە بێ شەڕ کردن”، بە ئاماژەدان بە شەڕی تایبەتی چین، بەمجۆرە چەمکەکانی “شەڕی سیاسی”، دابەشکاری دەکات:
شەڕی ڕای گشتی (Public Opinion Warfare)
هێزی تیژ (Sharp Power)
هێزی نەرم (Soft Power)
ڕێوشوێنی تایبەت (Special Measures)
سەرەونخوونکردن (Subversion)
سێ شەڕ (three Warfares)
بەرەی یەکگرتوو (United Front)
شەڕی زانیاری (Information Warfare)
شەڕی یاسایی (Lawfare)
پەیوەندیکردن (Liaison Work)
دزەی خراپ (Malign Influence)
شەڕی دەروونی (Psychological Operations)
کاروباری گشتی (Public Affairs)
دیپلۆماسی گشتی (Public Diplomacy)
هەواڵی ساختە (Fake News)
گێڕانەوەی درۆ (False Narrative)
ئۆپەراسیۆنەکانی ناوچەی خۆڵەمێشی ( gray Zone Operations)
هێزی ڕەق (hard Power)
کارپێکردنی تێکەڵاو (hybrid Operations)
دزەکردنە ناوەوە (infiltrations)
ئۆپەراسیۆنی دزەکردن (influence Operations)
هەژموونی یەکلاکەرەوە (assertive Hegemony)
شەڕی ئەلیکترۆنی (cyber Warfare)
فریودان (deception)
دیپلۆماسی قووڵ (dept Diplomacy)
دیپلۆماسی (Diplomacy)
زانیاری هەڵە (disinformation)
بەشداری کردن (engagement)
نووسەر ئاماژە دەکات کە شەڕی تایبەت وەکوو “قۆڵەکوورە” دەچێت کە تیکەتیکە، پێکەوە دلکێندرێن و یەکتر تەواو دەکەن.
هەروەها لە بەشی “سێ شەڕ”، ئێژێ: مەبەست لە سێ شەڕ، شەڕی دەروونی ستراتژیک، لە سێ بواری “شەڕی ڕای گشتی”، “شەڕی مێدیا”و “شەڕی یاسا” بە شێوازی هاوکاتە.
گرشانگ لە وتارەکەی خۆی ئاماژە بەم چەمکانەش دەکات کە تایبەتن بە وردەکارییەکانی شەڕی تایبەت کە فێربوونیان بۆ ئێمەی کوردستانی چ بە تاک و چ بە ڕێکخراوەو سازمان و چ ئیدارەی باشوورو ڕۆژئاوا هەم لە قۆناغی بەرگری شەڕی دەروونی و هەم لە قۆناغی هێرشی شەڕی تایبەت بەرانبەر بە دەسەڵاتی داگیرکەر، یەکجار گرینگن:
هەڕەشەی درێژخایەن، هەڕەشەی کورت ماوە، کاریگەری وێژمانی، دزەی دەرەکی، شەڕی سازماندراوی ڕامیاری، کەم ئەندامی شەڕی تایبەت، پڕۆپاگاندای سپی و ڕەش، پشتگیری و پاڵپشتی نهێنی، سێکوچکەی کات و عەقڵ و وزە لە شەڕی تایبەت، ڕووبەڕووبوونەوەی کارامەو کارتێکەر، هەنگاوی چالاکانە، شەڕ کردن لەسەر تێچووی دوژمن، شەڕی بێکۆتایی سیاسی، ئیجباری دیپلۆماتیک، شەڕی ناهاوسەنگ، ئیجباری دیپلۆماتیک، ڕێوەبەری ڕای گشتی، شەڕی سێ ڕەهەندی دینامیک، ستراتێژی نەباو، کۆنترۆڵی وێژمانی سەپاو، کۆنترۆڵی ئیدراک، داڕمانی ئیرادەی سازمانی دوژمن، ئازاری مێش ئاسا، ئازاری زەردەواڵە، شەڕی نەرم و شەڕی تێژو شەری سەخت، دزەکردن و هەکۆڵان و کۆنکردن، دیواری ئاگر، دەسکاری و فریودان، قەناعەتپێهێنان، مێدیای نهێنی و مێدیای سێبەر، هەڕەشەی نەرم و هەڕەشەی سەخت، ئیهمالکردن، ئاسۆی ئەفسووناوی ڕزگاری و….
بە سەرنجدان بە کەموکۆڕی لەڕادەبەدەری ئێمەی کوردستانی بەرانبەر بە شەڕی دەروونی و خەسارهەڵگریمان لەم بوارە تایبەتە، پێویستە بە کاری پەروەردەو بارهێنان، ئەم خاڵە هەرە لاوازە بگۆڕینەوە بە خاڵی بەهیزمان بەرانبەر بە شەڕی تایبەتی داگیرکەرانی کوردستان.
خویندنەوەی ئەم وتارە بۆ تاک و بە تایبەت لایەنە پێوەندیدارەکان بە پێویست دەزانم:
To Win without Fighting, Professor Kerry Gershaneck, usmcu.edu, 2020