ناسیۆناڵیسمی کوردیی و دیاسپۆڕای کورد
نەتەوەی بێ دەوڵەت، بەرانبەر به “فاشیزمیی شێتانه” چۆن هەڵسووکەوت بکات؟ بۆ رووبەڕووبوونەوه لەگەڵ داگیرکەرانێک که به بڕوای ئەوان، “کوردی باش کوردی مردووه” ئایاکوو پێداگری کردن لەسەر “نەتەوەی سیویل” و دروشمی کاڵ، رێگا چارەیه؟ “شۆرشی کەرامەت” و “ناسیۆنالیزمی رادیکال”، چ دەوریک دەبینن بۆ بەرەنگاربوونەوە ی داگیرکاریی و فاشیزم؟ “دینامیکی به ڕادیکاڵ بوون”، چون بەهێز دەبێت؟ چۆن دەتوانرێت تۆڕێکی سەرتاسەری تۆکمه له چالاکانی بڕوادار له دەور “ناسیونالیزمی رادیکال” بنیات بنرێت؟ “دینامیسمی رادیکاڵ”، چ کاریگەرییەکی دەبێت؟ ئایاکوو دەتوانین دیاسپۆڕای کورد، وەک پارچەیەکی ئازادی کوردستان ببینین؟ تاکی کوردی دانیشتووی دیاسپۆڕا، چۆن ئەرک دار ئەکریت؟ بۆچی تا ئێستا دیاسپۆڕا نەیتوانیوه دەورێکی ناسیۆنالیستی بگێڕێت؟ دیاسپۆڕا له ئەگەری ناسیۆناڵیسمێکی رادیکاڵ، چ کاریگەرییەکی لەسەر نێوخۆی کوردستان ئه ویت؟
“ئەتوانی نەگەڕێیتەوە بۆ نێشتمان، بەڵام پێویستە بۆی بمری”، چ ئەرکێک دەخاتە بەردەم دیاسپۆڕا؟
کۆشوناسی دیاسپۆڕا، چۆن چالاک دەکریتەوەو چۆن کارتێکەر ئەبێت لەسەر وڵاتانی میواندار؟ ئایاکوو دەتوانێت سیاسەتی ئەو وڵاتانە بگۆڕیت؟
****
دیاسپۆڕا پێشتر بە واتای “پەرتەوازبوون” دەهات وەک ئەوەی کە لە ڕیشە لاتینیەەکەی هاتووە بەڵام ئێستا زۆر لە وشەی “لۆبی” نزیکەو لە ڕاستی دا، دەورێکی یەکجار کاریگەر لە سەر سیاسەت دەگێڕیت. “دیاسپۆڕای داخ”، دەتوانێت شوناسی نەتەوەیی یەک نەتەوە لە گۆێ زەوی، لێک گرێ بدات و تۆڕێکی جیهانی پێکبێنێت.
مێژوو نموونەگەلێکی زۆرمان دەخاتە بەردەست کە فۆڕماسیۆنی وڵاتی سەربەخۆ، لە تاراوگە، جیبەجێ کراوە. گاریباڵدی، لێنین، گاندی، هووشیمین، بەرچاوترینی ئەم نموونەگەلەن.
ڕێکخستنی تاراوگە بە ڕوانینێکی ناسیۆناڵیستیی، لە جنسی رادیکاڵ، هەنووکە، بۆ نەتەوەی کورد، لە ئاوی حەیات پێویستترە….