ئەم وتارەی ئیوان خەلیل، وێڕای تێبینییەکانم بە دڵم بوو. ئێوەیش بیخوێننەوە
نیشتمانپەروەری… خۆشویستنی وڵاتەکەت مانای چییە؟
لە زۆربەی گەلانی جیهاندا، هاووڵاتییان هەستێکی نەتەوەیی بوون بە وڵات وەک کۆمەڵگایەکی یەکگرتوو و هاوبەش دەکەن. زۆرجار نیشتمانپەروەری وەک پرسێکی ڕەش یان سپی سەیر دەکرێت بەڵام من دەڵێم زۆر خۆڵەمێشیترە لەوەی کە تۆ بیری لێدەکەیتەوە.
لەجا چ سڵاوێکی سەربازی (بە هەڵە) ئەنجام بدات، یان مشتێک بە دڵەوە بگرێت، ئاماژەی نیشتمانپەروەرانە ژیانی ڕۆژانەمان سەرڕێژ دەکەن. من لوبنانیم، بۆیە سەرنجم لەسەر ناسنامەی نەتەوەیی لوبنانی دەبێت. بەڵام ئەو چەمکانەی لێرەدا باس دەکرێن بە گشتی لە دەوری نیشتمانپەروەری دەسووڕێنەوە، بۆیە دەتوانرێت بۆ ڕووداوە جۆراوجۆرەکان لە سەرانسەری جیهاندا بەکاربهێنرێن.
چیرۆکی ئەم بابەتە لە مانگی ئاگۆستی ساڵی ساڵی ٢٠٢٢ دەستی بە نووسینی خۆی کرد، کاتێک لەگەڵ یەک دوو هاوڕێم لە قاوەخانەیەکی نزیکی لای خۆمان دانیشتین. بۆنی چەرەساتە برژاوەکان، شێی پڕووکێنەری پاشنیوەڕۆیەکی کەنار دەریا و جەنجاڵی بێدەنگی قاوەخانەیەک کە کڕیارە ئاساییەکانی هێشتا خوێندنی وەرزی پاییزیان دەست پێنەکردبوو.
هاوکات لەگەڵ خواردنەوەی قاوە، چایەکەمان ڕشت. لە کۆتاییدا لافاوی چا بەسەر بنی ڕووبارەکەدا هاتە خوارەوە و ئەم پرسیارەی ورووژاند: “خۆشویستنی وڵاتەکەت مانای چییە؟”
لە کۆمەڵگای لوبنانیدا نیشتمانپەروەری بە شێوەیەکی متمانەپێکراو لە لایەن دامەزراوەکانی خوێندن و فەرهەنگی و جەماوەری و دامەزراوەی سیاسییەوە دەچێنرێت. بەڵام لەگەڵ داڕمانی ئابووری و کۆمەڵایەتی کە لە ئێستادا ڕوودەدات گومانی زۆر لەسەر چارەنووسی ئەم هەستە ئاسنینە هاتۆتە ئاراوە.
من قسەم لەگەڵ کەسانێک کردووە کە بە تەواوی بێباکن لە پرسی خۆشویستنی وڵات، کەسانێک کە ئەگەر لوبنان بە قسەی نیشتمانپەروەرێک، “ئەم نەیە پلاستیکییە کە لێرە قاوە سەهۆڵاوییەکەمی پێی دەخۆمەوە، وەدەست بهێنێت، ئەوا لوبنانیان فڕێئەدایە ئەولاوە.”
بە هەمان شێوە لەگەڵ ئەو نیشتمانپەروەرانەدا قسەم کردووە کە چڕن وەک ئەم مێتافۆرەی نەیە پلاستیکییەی کە پێشتر باسمان کرد، ئەم ژن و پیاوانە بەهۆی ئاسۆی کۆچبەرییەوە ڕەت دەکرێنەوە، و جەخت لەسەر پابەندبوون بە ڕەگ و ڕیشە لوبنانییەکانیانەوە دەکەن.
هێشتا یەک وەڵامی یەکلاکەرەوەم بۆ ئەم پرسیارە نەدۆزیوەتەوە. بەڕواڵەت من وڵاتەکەمم خۆشدەوێت بەڵام کاتێک ڕووبەڕووی ئەو کەسایەتییە سازشنەکارانە دەبمەوە کە یان بێباکن بەرانبەر بە بەردەوامیی وڵاتەکەیان (یان نەبوونی)، یان پابەندن بە کاکڵەی نەتەوەبوونیان، خۆم دەبینمەوە کە سەرم لێشێواوە کە ناتوانم خۆم لەسەر هیچ کام لە کورسییەکان دابنیشێم.
لە وڵاتی مندا، پێدەچێت پرسیاری بەڵێ-نەخێر کۆتایی هەموو شتێک بێت کە ئایا تۆ نیشتمانپەروەریت یان نا، ئەوەی کە “ئایا ئەگەر گەورە بیت کۆچ دەکەیت؟” ئەگەر وەڵامەکە “بەڵێ” بێت، چاوەڕوانی سەرکۆنەیەکی ئاشکرا بکە لەو جۆرەی کە وێنەی زێدەڕۆیی بەکارهێنراوی ئاسایی لەخۆدەگرێت وەک: “لوبنان خۆ هۆتێل نییە کە هەرکاتێک حەزت لێیە بێیت و بچیت”، یان باشترە بڵێین: “کێ ئاوی سنەوبەرەکانی بدات ئەگەر هەمووان بڕۆن؟” ئەگەر “نا” وڵامی تۆیە، ئامادەبە بۆ تابلۆی دەموچاوی ناهومێدی، بە شێوازێکی گشتی پێشبینییە بێماناکانی مەرگ وەک: “متمانەم پێ بکە، لێرە هیچ شتێک بۆ تۆ نەماوە”، یان هێمای “هیچ داهاتوویەک لەم وڵاتەدا بوونی نییە.”
لە هەوڵی نزیکبوونەوەی زۆرتر بۆ وڵامدانەوەی ئەو پرسیارەی کە ئەوەندە ئازارم دەدات دەستم بۆ چەند هاوڕێیەک درێژ کردەوە و باسی نیشتمانپەروەریم بۆ کردن، و پرسیاری خۆشویستنی وڵاتەکەت مانای چییە. وەک چاوەڕوان دەکرا وڵامەکان زۆر جیاواز بوون.
پێش ئەوەی خۆمان بخزێنینە ناو ئاڵۆزییەکی بابەتییەوە لە چەندین ئاستی جیاوازدا، با مەودای زاراوەی “نیشتمانپەروەری” پێناسە بکەین. دروست؟
نیشتمانپەروەری چییە؟
“تەنها ڕقم لە لوبنانە، چونکە بە بەراورد کردن بە خراپ، زۆریش کەمە.” — هاوپۆلێک ئێژێ.
بە کورتی نیشتمانپەروەری پێچەوانەی ئەو هەستەیە کە لە سەرەوە دەربڕدرا… جۆرێکە لە… نیشتمانپەروەری، بەڕاستی، خۆشویستنی وڵاتەکەتە سەرەڕای کەموکوڕییەکانی نەک بەهۆی ئەوانەوە. من لوبنانم خۆش ناوێت چونکە حکومەت گەندەڵە. من لوبنانم خۆشدەوێت سەرەڕای ئەوەی حکومەت گەندەڵ بووە. پیاوەکەی مێتافۆری نەیە پلاستیکییەکە زۆر جوان قسەی کرد کاتێک گوتی:
“نیشتمانپەروەری خۆشەویستییەکی قووڵ و پاک بە خاک و وڵاتە بە شێوازێک کە ئەو خۆشەویستییە لە کارەساتبارترین و وێرانکەرترین کاتەکاندا بەرگە دەگرێت و تێیدا نیشتمانپەروەر (پیاو یان ژنێک، بە شانازییەوە سەیری خاکەکەی دەکات) و وڵاتەکەی بە ماڵی خۆی دەزانێت…”
ئەو زیاتر ڕۆیشت و ئەوەی گوت کە من زۆر لەکەڵیدا ناتەبام:
“…و بڕیار دەدات لە درێژەدان بە خەباتدا بمێنێتەوە و هەرچی پێویست بێت بۆ مانەوە و ئاسایشی وڵاتەکەی، قوربانی بۆ بدات.”
جا وەک هاوپۆلەکەم دەیسەلمێنێت، زۆر هاوڵاتی بێهیوا هەن کە ئەم قەڵشە سۆزدارانە لە باقی هاوتەمەنەکانیاندا ئەزموون دەکەن. هەرچەندە داب و نەریتی نیشتمانپەروەرانە، کایەی یەکێتی نەتەوەیی لوبنان قەرەباڵغ دەکات، بەڵام دیارە هەندێک ئەگەر زۆریش نەبن بە هیچ شێوەیەک خۆیان بەو شتانە نابەستنەوە کە بە “نەریتێکی بەتاڵ”ی دەزانن.
دابڕانێکی بەردەوام بەدامەزراوەیی کراوە، بەڵام پرسیار ئەوەیە کە هۆکاری ئەو جۆرە بێهیواییە چییە؟ ئەو کەسانەی هەست بە نانیشتمانپەروەری دەکەن، بەزۆری هەست بە بێڕێزییەکی گشتی بۆ هەموو ئەو ئیهانە نەتەوەیەی کە تێیدایە، ناکەن. زۆرترین جار، هەندێک لایەن کە دەوڵەتی نەتەوەیی پێکدەهێنن، تامێکی تاڵ بەجێدەهێڵن کە هەر ئەرێنییەکی پاشماوە دادەپۆشێت. لێرەدا من هەست بە پێویستی دەکەم تەنها کەمێک بگەڕێمەوە بۆ پێناسەکردنی دەوڵەت- نەتەوە.
لە حاڵەتەکانی تردا خەڵک هەستیان بە نیشتمانپەروەری دەکرد سەرەڕای داننان بە لایەنە خراپەکان کە بە گوتەی ئەوان بووگن بە بەشێک لە وڵات. لە وڵامی پرسیارەکانمدا سەبارەت بە نیشتمانپەروەری، هاوڕێیەکی دیکەم گوتی:
“بۆتە بەشێک لە ژیان و هەست و بیری خەڵک کە بە ئاسانی دەستکاری و مێشکشۆر دەکرێت.”
دەوڵەت- نەتەوە
چەمکی دەوڵەت-نەتەوە کە شوناسێکی نەتەوەیی دابڕاوە لە حوکمڕانی دەسەڵاتی پاشایەتی دەسەڵاتدار، لە سەردەمی ڕۆشنگەریدا لەدایک بووە، کە بە پێشەنگایەتی ڕووداوەکانی شۆڕشی فەرانسە و شەڕی سەربەخۆیی ئەمریکا بوو. پێش ئەوە “دەوڵەت”ێک نەبوو؛ ئەوەندەی سەرزەمینێک هەبوو کە پادشایەک زاڵ بوو بەسەر زەوییەکەدا کە باجی لە دانیشتوانی سەر زەوییەکە دەسەند و ئەو فەرمانە بە شێوەیەکی کاریگەر یاسا بوو.
ئەو فەلسەفانەی کە لە سەردەمی ڕۆشنگەریدا دامەزران، پێشبینی دروستکردنی دەوڵەتی نەتەوەیی مۆدێرنیان کرد. ئازادی و یەکسانی و برایەتی (شۆڕشی فەرانسە)، ئاشتی و نەزم و حکوومەتی چاک (پەرلەمانی کانەدا)، ژیان و ئازادی و بەدواداچوون بۆ بەختەوەری و خۆشبژێوی (بەیاننامەی سەربەخۆیی ئامریکا). زۆرینەی ئەم سییانیگەلە بەگشتی لەگەڵ ئەو شتانەدا دەگونجێت کە ئێمە دوای دوو سەدە وەک “بەهاکانی ڕۆژئاوا” پۆلێنی دەکەین.
تا ڕادەیەکی زۆر لەسەر بنەمای ئەم بەهایانە بوو کە دەوڵەت- نەتەوە بنیات نرا. ئێستا پرسیارەکە بەم شێوەیەیە کە ئایاکوو نیشتمانپەروەری دەرئەنجامی دەوڵەتی نەتەوەیی بووە، یان دەوڵەت- نەتەوە دەرئەنجامی نیشتمانپەروەری؟
بۆ تاوتوێکردنی ئەم بپرسیارە، ئێمە قووڵتر دەچینە ناو مێژووەوە. لە فەرانسە هەرچەندە شوناسێکی نەتەوەیی هاوبەش چێنرا، بەڵام لە دەوری دوژمنایەتی خەڵک بەرانبەر بە سیستەمی چینایەتی- کۆمەڵایەتی بنیات نرا.بۆ ئامریکاش دەتوانرێت هەمان شت بگوترێ بەڵام لەسەر ڕەتکردنەوەی کۆلۆنیالیزمی بەریتانیا دامەزرا. بەڵام نیشتمانپەروەری لە فۆرمە سەرەتاییەکانی خۆیدا، دڵسۆزییەکی بێوچان بوو بۆ دۆزی هاوبەش لەبری ناسنامەیەکی نەتەوەیی جێگیر. ئەوەی جێگای سەرنجە ئەمەیە کە تا ڕۆژی ئەمڕۆیش دەگونجێت. هەستی نیشتمانپەروەری ناتوانێت بوونی ببێت لە حاڵێکدا دەوڵەتێک، بوونی نەبێت.
لە کاتێکدا ڕەنگە هۆکار، لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا لەگەڵ بنیاتنانی ناسنامەی ناوازەی دەوڵەت-نەتەوە بگۆڕدرێت، بەڵام دڵسۆزیی پەیوەست بەوەوە لەرزۆک نابێت. ئامریکا جیدیکە بە دژایەتیکردنی لەگەڵ کۆلۆنیالیزمی بەریتانیا و “هاوسەنگی هێز”ی ئوورووپایی خۆی پێناسە ناکات. کیسینجێر لە کتێبی دیپلۆماسیدا ، جەخت لەسەر وەسواسی ناوازەی ئامریکایی بۆ سیاسەتی دەرەوەیی مرۆڤدۆستانە دەکات:
“هیچ نەتەوەیەکی تر ئیدیعای خۆی بۆ سەرکردایەتی نێودەوڵەتی لەسەر مرۆڤدۆستی، دابین نەکردووە.
و دەتوانین بڵێین ئەم ئەرکە ئیلاهییە بۆ پڕوپاگەندەکردنی بنەماکانی دیموکراسی و ئازادی بووەتە بەشێکی سەرەکی لە ناسنامەی ئامریکایی. ناوی لێ بنێن ئیمپریالیزمی ئامریکایی. ناوی بنێن “چارەنووسی ئاشکرا”. ڕاستییەکان هێشتا ماونەتەوە.
لێرەوە زۆرجار دەوڵەتەکان لە سەرانسەری جیهاندا دێن بۆ ئەوەی ئەو شتانە بگۆڕن کە پێناسەیان دەکات. پەرەسەندنێکە کە ناوەرۆکی گەلان دەگۆڕێت و بیگرە و بەریدەی ژێئۆپۆلیتیک، دۆخی کاروبارەکان ڕێکدەخاتەوە.
ئەو کاتە لوبنان، بۆ ئەوەی گارانتی هەستی شانازی و غرووری نیشتمانپەروەرانە بکات چ باسێک دێنێتە ئاراوە؟ پرسیارم لە چەند هاوڕێیەک کرد.
بۆچی نیشتمانپەروەری؟
بۆ زۆر کەس خۆشەویستی ئەوان بەرەو لایەنە پەراوێزییەکانی ناسنامەی نەتەوەیی وەک سروشت و خۆراک و مرۆڤەکان ئاراستە بوو. وڵامەکانی پەیوەست بە ناوەکی بەها و ئەخلاقی هاوبەش، دەگمەن بوون و تەنانەت وڵامەکانی پەیوەندیدار بە ئایدیای لوبنانیش کەمتر بوون. بیرۆکەی نەتەوەیەکی هەمەچەشنی کولتووری و ئایینی و نەتەوەیی، یەکگرتوو لە پێکەوەژیانی ئاشتیانە و وەفاداری بۆ سنەوبەری خەوشهەڵنەگر.
دەوڵەتی تەبولە
یەکەم: بۆ زۆر کەس خۆشویستنی وڵات بەقەد خواردنی هوموس و تەبولە لە ڕۆژانی یەکشەممەدا لەگەڵ ئیسکانێک عارەق و دووکەڵی شیشی کەباب و گۆشت، سادەیە. من هەمووم بۆ ئەوەیە. ئەمە نیشتمانپەروەری منە.
دۆڵیەکانی مێژوو
خاڵێکی دیکە کە زۆر کەس دەیپەرستن، ئەو جوانییە سروشتییەیە کە لوبنان دەڕازێنێتەوە. لە تاڤگەکانی ئەفقاوە تا ئەشکەوتە عیرفانییەکانی جێیتا، لوبنان گەوهەری بێ ڕکابەری جوانی سروشتییە لە ناوچەکەدا. جگە لەوەش هەموو ناوچەیەکی لوبنان، شوێنپێیەکی مێژوویی ناوازەی تێدایە بەهۆی ئەو داگیرکەرانەی کە کاریگەرییان لەسەر کولتووری ناوخۆیی هەبووە. ئەمە نیشتمانپەروەرییە.
قەڵای ئازادی
کلیلێکی دیکە بۆ ئەوەی کە بۆچی زۆرێک وڵاتەکەیان خۆشدەوێت، لە ئاوێتەیی بەهاکانی ڕۆژئاوا و ئەخلاقی نەریتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدایە. ئەم ئاوێتەییە بە جۆرێک جێگەی خۆی داوە بەو ناسنامەیە نەتەوەییە کە ئەمڕۆ لوبنان دەیناسێت. خۆشەویستی ئەم ئاوێتەییە، بەڕاستی نیشتمانپەروەرییە.
جیاوازییەک هەیە کە من لێرەدا بە ئەنقەست دەیکەم بۆ پووچەڵکردنەوەی توندڕەوییەکی پەراوێزیی. نیشتمانپەروەری، خۆشویستنی نیشتمان، مردن بۆ وڵاتەکەت نییە. نیشتمانپەروەری، خۆشویستنی نیشتمان، فڕێدانی داهاتوو نییە بۆ ئەوەی لە خاکی ئازاری هەمیشەییدا بمێنیتەوە. نیشتمانپەروەری، خۆشویستنی نیشتمان، شەرمەزارکردنی ئەوانە نییە کە ژیانی خۆیان لە پێشینەی بیرۆکەیەکی ئەبستراکتی یەکگرتوویی دانا. نەخێر.
نیشتمانپەروەری، خۆشویستنی نیشتمانە سەرەڕای هەموو کەموکوڕیەکانی. خۆشویستنی نیشتیمان بریتییە لە یەکبوون لەگەڵ کولتوورەکەی. خۆشویستنی نیشتمان بۆ ئەوەیە ئیمانت بێت بۆ سبەینییەکی باشتر. خۆشویستنی وڵات ئەوەیە کە لەنگەرەکەت لە بەندەری هەمەچەشنیدا بەجێبهێڵیت، بگەڕێیتەوە لەو شوێنەی کە دەرچەیەکە لە وێرانە ڕزگاری بووە.
خۆشەویستی ڕەش و سپی نییە. نیشتمانپەروەری ڕەش و سپی نییە. تیشکێکی خۆڵەمێشی هەیە کە کورسییەک دەدۆزمەوە بۆ ئەوەی لەسەری دابنیشێم، و لەگەڵ هاوڕێکانمدا قاوە دەخۆمەوە. لەم تەیفەدا وڵاتم خۆشدەوێت بەڵێ، بەڵام لەسەر کورسییەکەی خۆم نامرم تەنها بۆ ئەوەی بەردەوام بم. ئەگەر لە پێناو خۆشەویستی وڵاتەکەمدا بمرم نەمردووم. چونکە سەرسامییەکی سادە بۆ شوناسێکی نەتەوەیی بێهوودەیە. ئەگەر لە پێناو وڵاتدا بمرم دەمرم چونکی مردن بۆ چاکەیەکی گەورەتر دادپەروەرانەیە. ڕەنگە هاوڵاتییەکی دیکە بە تەنها چێژوەرگرتن لە بەرنامە تەلەفزیۆنییەکانی لوبنان خۆی وەک نیشتمانپەروەر بناسێنێت. من کێم کە بۆ ئەو ڕوانگەیە داوەری و ئەنجامگیری بکەم؟
لە کاتێکدا ڕەنگە خۆم بە گەرمی شانازی نیشتمانپەروەرانەی خۆمدا بخەمە ڕوو، بەڵام لە کاتی گفتوگۆکاندا، ئارگۆمێنتی جێی متمانە لە ڕەخنەگرتن لە نیشتمانپەروەریدا خراوەتەڕوو. من نەمتوانی ئەم ئارگۆمێنتانە پووچەڵ بکەمەوە پێش ئەوەی پۆششێکی ئارگۆمێنتی بنیات بنێم کە مەودای هەستی نیشتمانپەروەرانە پێناسە بکات؛ بەم شێوەیە، ئەم بابەتەم ڕێک بۆ ئەوە تەرخان کرد.
خۆشویستنی وڵاتەکەت مانای چییە؟
خۆشویستنی وڵاتەکەت، نیشتمانپەروەربوونە. خۆشویستنی وڵاتەکەت، چێژوەرگرتنە لە کولتوورەکەی و لە باوەشگرتنی گەلەکەت و خۆناساندنە لەگەڵ بەهاکانیدا. خۆشویستنی وڵاتەکەت دەتوانێت مردنیش بێت بۆ وڵاتەکەت. هەموو هاووڵاتییەک مافی خۆیەتی وڵاتی خۆش بوێت بە شێوەیەکی ناوازە و گونجاو. لە بەها سەرەکییەکانی لوبنانیدا کە هاوبەشین، خیانەتی کۆتایی نانیشتمانپەروەرانە ئەوە نییە بڵێین “ڕقم لەم وڵاتەیە”، بەڵکوو زیاتر ئیدانەکردنی ئەوانی دیکەیە کە “بەس نیشتمانپەروەر نین”. زانینی ئەوەی کە فرەچەشنی کولتوور و ئایین و لە هەمووی گرینگتر بۆچوون، لە ناوەندی ئەوەی کە لوبنانی بوون مانای چییە.
دوای ئەوەی کووپە قاوەکەمم تەواو کرد، گفتوگۆکە بەردەوام بوو. کاتێک کۆتایی هات هیچ ئەنجامێکی دیاریکراو نەهاتە ئاراوە، بۆیە بڕیارمدا بابەتێک بنووسم بۆ کۆتاییهێنان. دەردەکەوێت، چەندین کووپ قاوە و چەندین وشەی زیاتر نووسراوە، دواتر، من دوورترینم لە ئەنجامێک لەوەی کە تا ئێستا بووم.
خۆشویستنی وڵاتەکەت مانای چییە؟ بە دڵنیاییەوە نازانم. ئەوەی من بە دڵنیاییەوە دەیزانم ئەوەیە کە ئەم خۆشەویستییە لە دەرکەوتنە جیاوازەکانیدا سنووری فەزا و کات و بارودۆخ تێدەپەڕێنێت.
ئازارێکی سووتێنەرە لە دڵتدا و هەستکردنە بە شتێکی زیاتر، شتێکی گەورەتر، شتێکی زۆر گەورەتر.
بۆ من خۆشویستنی وڵاتەکەت ئەوەیە کە ئازاری سووتاوی ترسەکەت هەبێت کاتێک بیر لە جیابوونەوەت لەگەڵیدا دەکەیتەوە.
خۆشویستنی وڵاتەکەت ئەوەیە کە بیری لێبکەیتەوە پێش ئەوەی بەم زووانە بەو شێوەیە دڕندانە بە خەنجەری نەمان، لێی جودا ببیتەوە.
بۆ تۆ بە دڵنیایی جیاواز دەبێت، بەڵام خۆبەخشی، لە دڵدایە، زیاتر لە خۆبەخشی لە کردار یان لە قسەدا.
قسە درۆ دەکات و کردار فریو دەدات بەڵام دڵت تەواو و ڕاستە تا ئەو کاتەی دەشکێت،
و تەنیا کاتێک دەشکێت کە وڵاتەکەت خۆی لەیەک دەدڕێنێت و خۆی لەیەک دادەمرێنێت.
تەنانەت بەو شێوەیەش، دڵت چاک دەبێتەوە و سەرلەنوێ خۆشی دەوێت،
وڵاتێک کە دووبارە لەدایک دەبێتەوە،
تا ئەویش،
دووبارە بمرێتەوە،
سەرلەنوێ بژێتەوە،
و ئەوەندە نوێ هەڵسێتەوە.
بڕوانە بۆ:
Patriotism… What Does it Mean to Love Your Country, Ivan I. Khalil, Published in Dialogue & Discourse, 2022
