هونەری مامەڵەکردن لەگەڵ شکست
ژاپۆنییەکان خاوەنی کولتوورێکی زۆر سەرنجڕاکێش و سەیرن بە ناوی کینتسوگی!
لە فەلسەفەی کینتسوگیدا کاتێک کاسەیەک دەشکێت فڕێی نادەن، بەڵکو لەسەر بنەمای باوەڕو هونەرێکی کۆن کە لە باوباپیرانیانەوە بۆیان ماوەتەوە، بەشە شکاوەکانی بە شێوەیەکی تایبەت چاک دەکەنەوە. پارچە شکاوەکان بە تۆزی زێڕ بەیەکەوە دەچەسپێنن بەجۆرێک کە ئەو شتە شکاوە ئێستا بەهای زیاتری هەبێت لە جاران و لە جاران جوانتر دەبێت.
لەم فەلسەفەدا شکست قبووڵ دەکرێ، چارەو تەدبیری بۆ دەکرێ، ڕێگا چارە شکست دەکات بە هەوێنی سەرکەوتن، لەدایکبوونێکی دووبارەو پڕ بایەخترە، شکست، پەردەپۆش ناکرێت، و گرینگتر لە هەمووی، بە بینینی زێڕ، ئەو بیرەوەرییە تاڵە، هەم لە بیر ناکرێت و هەم شتێکی بەهێزترو عەنتیکەتری لێ درووست کراوە.
ڕاستییەکە ئەوەیەو پێویستە قبووڵ بکرێت کە ئەم مۆدێلە لە حیزبایەتی، چیدیکە کار ناکات، توانای وڵامدانەوە بە ئاڵۆزییە نوێکانی نییە، پێویستی بە گۆڕانکاری بنەڕەتی هەیە، پێویستە نۆژن بکرێتەوە، پێویستە بەڕۆژو بە سەردەمیانە بکرێتەوە.
قەیرانی ڕێوەبەری، نەبوونی سیستەمی بڕیاردانی کارامەو کارتێکەر، ئامانجی ناڕوون، ململانی ناوخۆیی، باڵباڵێن، گەندەڵی، هەڵسووکەوتی دوور لە ئێخلاقی سازمانی، لاوازبوونی هێڵی پێوەندی نێوان ڕێبەری و ئەندام و کادرو جەماوەر، نەبوونی ستراتژی گەیاندنی پەیام، لەناوچوونی ئیلهامبەخشی، سازگاری و ڕاهاتنی ناکافی، ستراتێژی و ئایدیۆلۆژی ماوەبەسەرچوو، پێکهاتەی سازمانی ماوەبەسەرچوو، گرینگی نەدان بە گۆڕانکاری سیاسی و کۆمەڵایەتی، گرینگی نەدان بە گۆڕانکاری نەسلەکان، خۆ لادان لە پێویستی و پێداویستییەکانی سەردەم، هەڵاواردنی حیزبی، ناشایستەسالاری، زاڵبوونی مێنتاڵیتەو هەڵسووکەوتی تاقم، قەیرانی لەدەسچوونی متمانەو متمانەی سیاسی، نەبوونی تێگەیشتنی قووڵ، گرینگی نەدان بە زانست، ئەنجامگیری بە پەلە بە بێ لێکدانەوەی قووڵ، قەیرانی گرینگی نەدان بە وێنا گەورەکە، کەم و زۆر لە هەموو پارت و ڕێکخراوەکان دەبینرێ و هەر جارەو، وەک دمەڵ، لە شوێنێک و بە شێوازێک سەر دەردێنێ و سەرهەلئەدا.
تاکوو ئێستا بە دەیان ئێنشقاق و ئێنشعاب و لێکترازان و جودابوونەوە ڕووی داوە، تەقریبەن بە یەک ئەدەبیات و یەک فۆڕم؛ هەردوولا خۆیان بە حەق دەزانن، هیچکەس کەمترین بەشی هەڵە قبووڵ ناکات، ڕووبەڕووبوونەکان، نێوان جوێن و خوێن(ئەم خەسارە، نوێیە لە ڕۆژهەڵات)، هاتوچوو دەکەن، بێدەنگی درووس ئەوێ، حەقیقەت، هەرگیز ڕووون نابێتەوەو ماوەیەک دواتر ماڵماڵێنێ و ئاساییکردنەوەو بەناو دیالۆگ و هەوڵی یەکگرتنەوە دەسپێدەکاتەوەو….
هاوکات ئەو دەرفەتانەش که دەرەخسن بو ڕزگاری و بۆ هەمان مەبەست که حیزبەکان بۆ ئەوه درووست کراون له کیس ئەچن و کۆمەڵێک بیانووی تیکراری و پاساوی بۆ دێتەوه و دواجار هیچی به هیچ و خولانەوه نێو ئەم بازنەی شکسته و رۆژ له گەڵ رۆژیش، تەسکبوونەوەی ئەم بازنه پەراوێز کەوتووو دوورخراوه.
ئەم سیستەمی حیزبی و حیزبایەتییه شکستی هێناوەو ئەم ماله قوڵەنگییه پێویستی به نویبوونەو نۆژنکردنەوەیه؛ سه رتاپا. ئەگەینا هەر رۆژیک لایەکی بەر ئەوێت و هەر جارەش تیچووی زورتر ………..
سه بارەت بەم چەمکه بخوێنەوه:
Failure System