وڵامی ستراتژیک بۆ هەڕەشەی ستراتژیک
سایبێر+ هیبرید= سیبرید
شەڕی سایبێری و شەڕی هیبریدی چیدیکە کۆکتێلی هەڕەشەیەکی تەواوە کە ناتوانرێت لە لایەن بەرنامەداڕێژانی بەرگری، پشت گوێ بخرێت.
ستراتێژی دوووانەیی بە کەڵک وەرگرتنی هاوکات لە سیستەمی کلاسیکی سوپاو کەرەستەی ناعەسکەری، ئامانجی لاواز کردنی وردەوردەی سیستەم، ناسەقامگیر کردنی یەک ناوچە، و ئاژاوەنانەوە دەگرێتە بەر، ناتوانرێت حکوومەتێک ڕاستەوخۆ بکاتە بەرپرس و تاوانبار، و هێرشبەرەکان، بە نەناسراوی دەمێننەوە.
هاوکات پرۆپاگاندا، هەواڵی زەرد، و پڕۆکسییەکانیش کەرەستەگەلی دیکەی ئەم جۆرە وڵامدانەوەن کە پێویستییان بە هۆشیاری باڵا، هاوئاهەنگی، و سیستەمێکی چالاک هەیە کە بتوانێت تۆڕیکی هەمەلایەنە دژ بە ئامانج درووست بکەن.
٭٭٭٭
ئێران، هەنووکە تووشیاری “شەڕی سیبریدی” بووەو بە هۆی لاواز بوونی هۆشیاری، نەبوونی هۆشیاری باڵا، قەڵشی زانیاری و ئەمنی، نەبوونی کەرەستەی پێویست بۆ وڵامدانەوە، نەبوونی پێوەندی ستراتێژیک، لاوازی ئەمنییەتی سایێری، و نەبوونی هاوئاهەنگی مێکانیزمەکانی بەرگری، توانای بەرگری نەماوەو گرینگتر لە هەمووی، زەمەنی گونجاوی بۆ وڵامدانەوەی کارتێکەر نییە.
“سیبریدی سازماندراو”، ئەم وڵاتەی کردووە بە “ئێران، زلی بێ هونەر”و “ڕۆم، شاری بێ بەرگری”.
داڕمانی “پیرەمێردە داماوەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست” دوور نییە…..
بڕوانە بۆ: Hybrid Warfare و Cyber Warfare