کوردی- فارسی
چە کەردەن
سەربەخۆیی بە “ئارگومێنتی سۆزداری” و “فانتازیا” وڵام نادرێتەوە و ناگاتە ئەنجام.
نابێت وەک “گەمژە بێ عەقڵەکان” تەنیا بەدوای پۆپۆلیزمدا بگەڕێین. “پۆپۆلیزمی ئەرێنی” باشە، بەڵام ئەگەر هەموو ستراتیژی بێت وێرانکەرە. بارستەی درۆ و درۆی هەڵبەستراو دەرئەنجامەکەیە.
سەربەخۆیی تەنانەت بە ئارگیومێنتگەلی عەقڵانیش کە پێشتر هەمانبوو ڕێنوێنی و ڕێنمایی ناکرێ. پێویستە “عەقڵ” و “مەعریفە” و “زانست” لە بابەتی سەربەخۆییدا بەڕۆژ بکرێنەوە.
دەبێت دان بە “بەڵێنە شکستخواردووەکاندا”دا بنێین. “فیدبەک” لە سیستەمەکاندا بۆ ئەم پرسە پێناسە کراوە.
ڕق و کینەی کوێرانە و دەمارگرژی بە ناوی سەربەخۆییەوە خەسارێکی گەورەیە. کوردیزم بە مەودای زەوی و عاسمان، دوورە لە پانکوردیزم.
لە هەمان کاتدا کە واقیعبین بین، دەبێت گەورە بیر بکەینەوە. هیچ نەتەوەیەک بە ئامانجی بچووکەوە سەربەخۆیی بەدەست نەهێناوە.
بزووتنەوەی نەتەوەیی و خواستی سەربەخۆیی نەتەوەیی دەبێ ببێتە “زۆرینەی سەقامگیر”. واقیعی هەنگاونان بەرەو قەوارەی سەربەخۆ بە زۆرینەی سەقامگیر گارانتی دەکرێت.
داگیرکەر هەمیشە بەدوای نائومێدی و دابەشبوون و دروستکردنی بێ تاقەتی و “مومکین نییە”دا بووە. پێویستە ڕۆژانە توانست و ئەگەر و ئیمکان و ئیحتماڵی سەربەخۆیی بەهێزتر و زۆرترین بکەین.
نابێت کەس مافی ئەوەی هەبێت نەتەوەیەک لە هەڵبژاردنی داهاتوویەکی ئازاد و سەربەخۆ بێبەش بکات.
دروستکردنی پشتیوانی و بەقەناعەتهێنانی ئەو کەسانەی کە پێویستیان بە قەناعەت پێکردنە، دەبێت ئەرکی سەرەکی بێت لە ڕێگای سەربەخۆیی.
نەخشەی ڕێگای سەربەخۆیی لە “ئەلف” تا “ی” بەرنامەبوداڕێژراو بێت. دیکشەنەری سەربەخۆیی بەبێ “ی” هەرگیز تەواو نابێت. خاڵی “ی” لە نەخشە ڕێگاکەدا هەمیشە قورسترین و دژوارترین هەنگاوە.
پرۆسەکە پێویستە بە شێوازێک پێناسە بکرێت کە زۆرینە بە ڕوونی لێی تێبگەن و قبووڵیان بکەن و بەشداری تێدا بکەن. “ڕەزامەندی تەواو” هەنگاوێکی زۆر گرینگە.
کۆمەڵگای جیهانی و سیستەمی سیاسی و یاسایی نێودەوڵەتی دەبێت قەناعەتیان بەوە هێنابێت کە زۆرینە، سەربەخۆیی دەوێت. جیهان پێویستە لە ڕێگەی پەسەندکردن و بەرپرسیارییەتی و پابەندبوون و بەشداریکردن ببێتە شەریک و هاوبەشی نەتەوە لە مافی سەربەخۆیی نەتەوەییدا.
هێزە سیاسییەکان لە یەک ڕیزدا، پاشان کۆی هێزە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان لە ڕیزێکی گەورەتردا و ڕیزکردنیان لەگەڵ یەکتردا لە دەوری میحوەری بەدواداچوونی سەربەخۆییخوازی. وەک ئینگلیزییەکان ئێژن “سۆنەکان لە ڕیزیکدا” و “دڵنیابوون لە هاوتراز بوونیان لە ئاودا” و پێکهێنانی “ئیرادەیەکی کارامە و کارتێکەر” بۆ سەربەخۆیی.
چە باید کرد
استقلال با “استدلال های احساسی” و “خیالپردازی” هرگز نە پاسخگو نخواهد بود و نە بە نتیجە خواهد رسید.
نباید مانند “احمق های بی فکر”، تنها بە دنبال پوپولیسم باشیم. “پوپولیسم مثبت” خوب است اما اگر همە استراتژی باشد نابودگر است. انبوە دروغ و دروغ های ساختگی، نتیجە آن است.
استقلال حتی با استدلال های عقلانی کە پیشتر داشتیم هدایت نخواهد شد. “عقل” و “دانش” و “شناخت” در حوزە استقلال طلبی، باید بروز شود.
باید بە “وعدەهای شکست خوردە” اعتراف کنیم. “بازخورد” در سیستم ها برای این مسالە تعریف شدە است.
نفرت کور و تعصب بە نام استقلال طلبی، یک آسیب بزرگ است. کوردیسم با پان کوردیسم، از زمین تا آسمان، فاصلە دارد.
در عین واقعگرایی، باید جاە طلب هم باشیم. هیچ ملتی با اهداف کوچک، بە استقلال نرسیدە است.
جنبش ملی و خواست استقلال ملی، باید بە “اکثریت پایدار” تبدیل شود. واقعیت حرکت بە سوی یک قوارە مستقل، با اکثریت پایدار تضمین خواهد شد.
اشغالگر همیشە بە دنبال ناامیدی، تفرقە، ایجاد بی صبری و “غیر ممکن است” بودە است. باید ظرفیت های استقلال و امکان و احتمال آن را روزانە تقویت کنیم و بە حداکثر برسانیم.
هیچکس نباید حق داشتە باشد یک ملت را از انتخاب آیندە آزاد و مستقل، محروم کند.
ایجاد حمایت و متقاعد کردن کسانی کە باید قانع شوند باید رسالت اصلی در مسیر استقلال باشد.
نقشە راە استقلال باید از “الف” تا “ی” باشد. فرهنگ لغات استقلال، بدون “ی” هرگز کامل نخواهد شد. نقطە “ی” در نقشە راە، همیشە سخت ترین مرحلە است.
فرایند را باید چنان تعریف کرد کە اکثریت، بە وضوح، آن را درک کنند، بپذیرند و بە آن بپیوندند. “رضایت کامل”، یک مرحلە بسیار مهم است.
جامعە جهانی و نظام سیاسی و حقوقی بین الملل را باید بە این قناعت رساند کە اکثریت، خواهان استقلال است. جهان باید از طریق تایید و مسوولیت و تعهد و مشارکت، بە شریک ملت در حق ملی استقلال تبدیل شود.
تمام نیروهای سیاسی در یک ردیف، سپس تمامی نیروهای سیاسی و اجتماعی در یک ردیف بزرگتر و همترازی آنها با یکدیگر حول محور استقلال طلبی. بە قول انگلیسی ها “اردک ها در یک ردیف” و “اطمینان از همترازی آنها در آب” و تشکیل “ارادە موثر” برای استقلال.