- دژەقارەمان یان ڕێبەر
دژەقارەمان، پاڵەوانێکە کە یان تایبەتمەندییەکانی قارەمانی نەریتیی تێدا نییە یان ئەو تایبەتمەندیانەی بووەو ئێستا نەیماوە. دوو لەو تایبەتمەندیگەلە سەرەکیانە بریتین لە “ئێخلاق” و “بوێری”
ئەگەرچی هەنگاوەکانی دژەقارەمان، دواجار نەجیبانە هەژمار دەکرێن بەڵام بە هەر هۆکارێک، لە قۆناغگەلێک لە ژیاندا، دژەقارەمان، ئەرکی خۆی بە درووستی جێبەجێ ناکات.
دژەقارەمان “مرۆڤی خراپ” نییە بەڵام کەسایەتی ئاڵۆزە کە نیوەی تاریکی زۆرترە. ئەو سەرەڕای ڕواڵەتی ناتەواو، پێشینەی کردەوەی نەباش، و تەنانەت یاسای ئێخلاقی گوماناوی، سەرەنجام بە نییەت و پاڵنەرو کردەوەی چاکە پێناسە دەکرێت. دژەقارەمان هەروەها هەڵگری کێشماکێشی دەروونی بەرچاوە کە کاریگەری دەخاتە سەر مێنتاڵیتەو کردەوەکانی. تەنانەت بڕێک جار دەگوتری دژەقارەمان، پارادۆکسی دەروونی هەیە.
سەبارەت بە دژەقارەمان دەگوترێت کە ئەو بەردەوام لە ناوچەی “خۆڵەمێشی ئێخلاقی” و ناوچەی “خۆڵەمێشی بوێری”دا ژیان بەسەر دەبات بۆیە هاوکات هەم دەتوانێ کاری چاکە بکات و هەم کاری خراپە.
پەنج جۆر دژەقارەمان پێناسە کراوە:
دژەقارەمانی کلاسیک، متمانەبەخۆیە، بوێرە، هۆشیارەو شەڕکەرە بەڵام هاوکات بەگومانە لە هەمووکەس و هەموو شت. ئەڵبەت هەمیشە هەوڵی بەرچاو ئەدات بۆ داپۆشینی خاڵە لاوازەکانی خۆی.
دژەقارەمانی زرێ تورش، توانای باڵای هەیە بۆ جیاوازی دانان نێوان ڕاست و ناڕاست بەڵام زۆربەی کات، ڕەشبینەو هەست دەکات گۆڕانکاری گەورە زەحمەتە. ئەو تەنیا کاتێک بڕیاری ڕووبەڕووبوونە ئەدات کە بگاتە خاڵی سووری هەڕەشەی لەکیسچوونی ئەوەی وەدەستیهێناوە.
دژەقارەمانی پراکتیک، وەک زرێ تورش، هەڵسووکەوت دەکات بەڵام زووتر دەچێتە مەیدان و پێش نزیکبوونەوە لە هێڵی سوور، کارەکە یەکلایی دەکاتەوە. ئەو تەنانەت دەتوانێ غەدر لە هاوڕێکانیشی بکات بۆ گەیشتن بە ئامانج. دژەقارەمانی پراکتیک، خۆبەزلزانییەکی بەرچاویشی لە خۆیدا کۆ کردووەتۆ.
دژەقارەمانی بێویژدان بەڵام هێشتا هەڵگری نییەت و پاڵنەری چاکەیە بەڵام بە تەواوی ڕەشبینەو پاڵنەرە چاکەکانی ئەو زۆرجاران، لە ژێر کاریگەری خەسارەکانی ڕابردوو و تینوویی نەفرەت، بە لارەڕێدا دەروات.
ئەو تەنانەت دەتوانێ دادوەریش وەلانێت و سەرەڕای کارنامەی باش و بەرچاو، نەگونجاوترین هەڵسووکەوتەکانیش بنوێنێت.
دژەقارەمانی بەناو قارەمان، تەنیا یەک هەنگاوی دەمێنێ بۆ “مرۆڤی خراپ” یان “مرۆڤی شەرەنگێز” بەڵام هێشتا بڕێک ئێخلاق و پاڵنەری چاکە لە ناخیدا بوونی هەیە.
ئەو زۆر بە هاسانی دەتوانێت خراپە بکات و تەنانەت نزیک دەبێتەوە لە سنووری شەیتان. هەروەها لە لووتکەی لەخۆبایی بوون دا، دەتوانێت فریو بدات، بکووژ بێت، جینایەت بکات و بێڕەحمی تەواو بنوێنێت.
٭٭٭٭
دژەقارەمانەکان لە نێو ڕێبەراندا کەم نین و بگرە زۆربەی ڕێبەران، هەڵگری یەک لەم پەنج تیپە بن کە باسمان کرد.
لەوانەیە بە ڕوانینێک بۆ ئەوەی لە دەورووبەری خۆماندا دەگوزەرێت و دەیبینین بتوانین خوێندنەوەیەکی نوێ بۆ پرسیارەکانمان بکەین….
بڕوانە بۆ
What is an Anti-Hero? Definition, Tips, and Musk- Know Examples
هەروەها:
Anti-Hero, Definition and Meaning, Coolinsdictionary