کوردستان، سەرزەوی کۆڵەکەزێڕینەی ئایێنی
مامۆستا هەژار لە یەکیک لە بیرەوەرییەکانی خۆی سەبارەت بە چۆنییەتی ناسینی فڕانسوا حەریری دەنووسیت کە فڕانسوا لە لایەن مەلا مستەفا، ئەرکدار کرابوو کەل و پەل و پێداوێستییەکانی ئێمە لە وێستگەی ڕادیۆ دابین بکات.
شەوێکیان لە کتێبێکی شەرع خوێندمانەوە کە هەرکاتێک، موسڵمان. کەوتە برسییەتی و خۆراکی حەڵاڵی دەسنەکەوت بۆی هەیە گۆشتی کەسیایەتی ئەهلی کتێب بخوات. ڕۆژێکیان بۆ گاڵتە ئەو فەتوایەمان بۆ فڕانسوا خوێندەوە.
لەوەبەدوا هەرکات نامەی داواکاری خواردن و کەل و پەلمان بۆ ئەو دەنووسی لە کۆتایی نامەکەدا ئاماژەمان دەکرد بیستوومانە چاک قەڵەو بوویت بێتوو خێرا پێویسییەکانمان ئامادە نەکەیت ئێمەش ناچار، حوکمی شەرع بەجێدێنین دەربارەت.
٭٭٭٭٭
بە شایەتی مێژوو، چ پێش ئیسلام و چ دوای ئیسلام، ڕوانگەی فرە ئایینی لە کوردستان، زاڵ بووەو نەتەوەی کورد، لە قۆناغە جۆربەجۆرەکانی ژیانی خۆی، بە قبووڵکردنی ئایین و ئایینزاکان، هەمووی ڕژاندووەتە نێو شوناس و فەرهەنگ و کەلتووری نەتەوەیی خۆی. هاوکات کوردستان لە دێرزەمانەوە تا ئێستا پەرستگەی ئایینەکان وەک زەردەشتی و مووسایی و ئەرمەنی و ئیسلام و شیعەو سوننەو ئیزەدی و یارسانی و مەزدایی و نەستووری و سۆفیسم و …. بووە. هەموو ئایین و ئایینزاکان، پێکەوە ژیانی ئارەزوومەندانەیان بووگەو ڕێزیان لە یەکتر گرتووەو هاوکات بەرگریان لە شوناس و خاکی کوردان کردووەو بە ئەستوون کردنی کوردایەتی و کورد بوون، خۆیان بە قوربانی خاکی پیرۆزی نیشتمان کردووە.
کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کۆڵەکەزێڕینەی ئایین و ئایینزاکانەو وەک مەڵبەندی پلوورالیزمی ئایینی پێناسە دەکرێت.
هەروەها هەرکاتێک وڵات کەوتووتە بەر پەلامارو داگیرکاری و شەڕ، کورد بوون، لە سەرەوەی هەموو شوناسەکان، خۆی نواندووە.
کوردستان نە شوێنی بناژۆخوازییە، نە شوێنی سەلەفییەت، نە شوێنی توندوتیژی کردن بە ناوی ئایین.
ئەوەی بە ناوی ئایین و بە زمان و ئەندیشەو کردەوەی ئایینی دەهزرێت و دەگوترێ و دەکرێ، هاوردەیە، دەسکردە، ئامرازەو پیلانە بۆ لێکترازان و لێکدابڕانی نەتەوەی کورد.
هەر کەسێکی خۆبەئایینی زان کە بە ناوی ئایین، ڕووبەڕووی ئەم جوغرافیا ڕەنگامە ئایینییە ببێتەوە، یان نەزانە یان سەری گوریسەکەی بە دەست داگیرکەرە.
بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نەتەوەی کورد، لێوانلێوە لە شۆڕشگیری ئایینی کە هەموو ژیان و گیانی خۆی بۆ پاراستن و سەروەری کوردستان و کورد داناوە.
ت.ب: فەتواو تەکفیری کورد دژ بە کوردیش نایخوات. عرض خود می بری و زحمت ما می داری
بۆ زانیاری زۆرتر: بڕوانە بۆ: هویت کوردی و دین، بهزاد خوشحالی، ۱۳٨٤، کتاب الکترونیک
www.behzadkhoshhali.com
کوردستان، سەرزەوی کۆڵەکەزێڕینەی ئایینی
February 10, 2022
2 Mins Read
405
Views
