کوردی- فارسی
کۆمەڵگەی هاوتەریب لە دژی تۆتالیتاریزم؛ چۆن جیهانێکی ئازاد بنیات بنێین؟
پرسیاری ڕاستەقینە ئەوەیە، ئایا “داهاتووی گەشاوەتر” هەمیشە ئەوەندە دوورە؟
“ئەی ئەو بارودۆخە چییە کە لە مێژە لێرە دامەزراوە – و تەنها کوێربوون و لاوازی خۆمان- ڕێگری لە بینینی لە دەوروبەرو ناوەوەمان کردووە؟ و ڕێگری لە گەشەکردنمان کردووە؟” ئەم دەستەواژەیە لە “ڤاسلاڤ هاوێڵ” وەرگیراوە.
لە هەموو جیهاندا تێکەڵەیەک لە هۆکارەکان خەریکە پەیکەری کۆمەڵگا ناسەقامگیر دەکات، زۆرێک لە دامودەزگاکانی حکومەت تا ناوەڕۆک گەندەڵن، زۆرێک لە سیاسەتمەداران ئەوەندە پەیوەندییان بە واقیعەوە پچڕاوە، ئەوانەی ئازادییان دەوێت بە دوژمن دەبینن. میدیای میرات بووەتە قۆڵی پڕوپاگەندەی حکومەت، لەبری ئەوەی بەدوای حەقیقەتدا بگەڕێن، ئەرکی ئەم دامەزراوانە بریتییە لە زیادکردنی دەسەڵاتی حکومەت و بە شەیتانکردنی ئۆپۆزسیۆن. خراپتر لەوی، ئابوورییە جیهانییەکان بەهۆی سیاسەتە وێرانکەرەکانی حکوومەتەکان وێران بوون و لە کاتێکدا چاپکردنی پارەی بەربڵاو سەرابێکی سەقامگیری ئابووریی دروستکردووە، ئەم سەرابخانەیە بە خێرایی جێگەی خۆی دەداتە واقیعێکی ناشرین و تاڵ.
سیاسەتمەداران پێمان دەڵێن، ئەگەر لە شێوازی ئیدارەدانمان ناڕازیبین، دەتوانین ناڕەزایی خۆمان لە سندوقەکانی دەنگدان دەرببڕین یان تەنانەت خۆمان بۆ پۆستەکان کاندید بکەین بەڵام ئەوە گریمانەکردنە کە ئایدیالی دیموکراسی باشترین ڕێگایە بۆ گەڕاندنەوەی ئازادی بۆ جیهانێکی نائازاد، ئەمەش بۆ پشتگوێخستنی کاریگەریی گەندەڵی دەسەڵاتی دەوڵەتە. لەبیرمان نەچێت ئەو چینە بیرۆکراتییە جەماوەرییەی کە زۆرێک لە لیڤەرەکانی حکومەت بەڕێوەدەبات لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە ناگۆڕدرێت و لە کۆتاییدا گریمانەکە ئەوەیە کە دەسەڵاتی حکوومەت چارەسەرە بۆ ئەوەی کۆمەڵگا تووشی نەخۆشی دەکات. ڕەنگە دەسەڵاتی حکومەت ئەو ژەهرە بێت کە لەناوی دەبات.
چارەسەرێکی پراکتیکیتر بۆ ئەوەی کە جیهانی مۆدێرن ئازار دەبەخشێت، ڕەنگە ئەوە بێت کە سەنگی مردووی دەوڵەت بەسەر خۆیدا داڕمێت، وەک چۆن بە ناچاری دەیکات، و بە دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی هاوتەریب لێدانی ئەو داڕمانە نەرم بکاتەوە.
کۆمەڵگای هاوتەریب چییە؟ چۆن ڕۆڵێکی سەرەکی لە ڕووخانی کۆمۆنیزم لە ئەوروپای ڕۆژهەڵاتدا گێڕاوە؟و چۆن ڕەنگە دروستکردنی کۆمەڵگایەکی هاوتەریب، باشترین دەرفەتی ئێمە بێت بۆ گەڕاندنەوەی ئازادی بۆ جیهانێکی شێتی پاوانخواز؟
“ئەگەر لەڕووی یاساییەوە مەحاڵە دەسەڵاتی حاکم ناچاربکرێت شێوازی حکومەتەکەی بگۆڕێت، و ئەگەر بەهۆکاری جۆراوجۆر، ئەوانەی ئەم دەسەڵاتە ڕەتدەکەنەوە نەتوانن یان نایانەوێت بە زۆر بیڕوخێنن، ئەوە دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی سەربەخۆ یان ئەڵتەرناتیڤ یان هاوتەریب، ئەوا تەنیا چارەسەری شەرەفمەندانە ئەوەیە…”
بیرۆکەی کۆمەڵگەیەکی هاوتەریب بۆ یەکەمجار لە بیری “ئیڤان ژیرۆس”، شاعیری چیک و بەڕێوەبەری هونەریی گروپی ڕۆکی “Plastic People of Universe” لەدایکبووە. دوای ئەوەی ئەندامانی گروپەکە دەستگیرکران بەهۆی ڕەتکردنەوەی هێڵی حکومەت، ژیرۆس داوای لە کۆمەڵگەی هونەرمەندەکانی چیک کرد کە کۆمپانیاکانی مۆسیقا، دەزگای بڵاوکردنەوە، هۆڵی کۆنسێرت، پێشانگای هونەری و ژێرخانی دیکەی لەو جۆرە دروست بکەن بەرانبەر بە کۆمەڵگای سەرەکی و بەم شێوازە، کۆماڵگا لە چنگی حکومەتی کۆمۆنیستی دەرچوو.
ژیرۆس گریمانەی ئەوەی کرد کە ئەگەر ژێرخانی پێویست لە شوێنی خۆیدا بێت “کۆمەڵگەیەکی سەربەخۆ لەخۆوە پێکدێت و وەک بریکاری ئازادی داهێنەر لە کۆمەڵگەیەکی چەوساوەی تونددا مامەڵە دەکات”.
ژیرۆس کۆمەڵگەی ئۆتۆنۆمیکی بەم شێوەیە پێناسە کردووە: “کۆمەڵگەیەک کە پشت بە کەناڵە فەرمییەکانی پەیوەندیکردن یان بە پلەبەندی بەها ڕێکخراوەییەکان نابەستێت”. و وەک زیاتر ڕوونی کردەوە:
“…کۆمەڵگەی سەروەر” کێبڕکێ لەسەر دەسەڵات ناکات، مەبەستی گۆڕینی دەسەڵاتەکان نییە بە جۆرێکی تری دەسەڵات، بەڵکو دروستکردنی پێکهاتە لەژێر ئەو دەسەڵاتەدا- یان هاوشانی ئەو دەسەڵاتە- کە ڕێز لە یاساکانی تر بگرێت، کە تێیدا دەنگی حاکمییەتی دەسەڵات تەنها وەک دەنگدانەوەیەکی کاڵ دەبیسترێت. جیهانێک کە بە شێوەیەکی تەواو جیاواز ڕێکخراوە.”
بیرۆکەی “ژیرۆس” سەرنجی فەیلەسوف و بیرکارێکی کاتۆلیکی چیک “ڤاتسلاڤ بێندا”ی بۆ خۆی ڕاکێشا. بێندا لەم بیرۆکەیەدا تۆوی چارەسەرێکی ناتوندوتیژی بۆ وێرانکەری کۆمۆنیزم بینی. بەڵام بۆ ئەوەی کۆمەڵگەی سەربەخۆ کاریگەری کۆمەڵایەتی و سیاسی جیهانی ڕاستەقینەی هەبێت، دەبێت لە دەرەوەی کایەی مۆسیقا و هونەر درێژ بێتەوە چونکە بیرۆکراسی خنکێنەر و دەستی قورسی حکومەتی کۆمۆنیستی، هەموو بوارەکانی ژیانی خنکاند. و بۆیە بێندا زاراوەی “کۆمەڵگەی هاوتەریب”ی داهێنا بۆ ئاماژەدان بە هەموو پێکهاتە کۆمەڵایەتی و کولتووری و ئابوورییەکان کە بەبێ بەربەست لەلایەن حکومەتەوە بوونیان هەبوو. ئەو ئەم جۆرە پێکهاتانەی بە “پێکهاتەی هاوتەریب” ناوبردو لە لوتکەی ستەمی سیاسیدا لە سەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا، بێندا داوای لە هاوڵاتیانی چیک کرد دەست بکەن بە دروستکردنی “فۆڕمی هاوتەریبی پەروەردە و زانست”، “پێکهاتەی سیاسی هاوتەریب”، “تۆڕی زانیاری هاوتەریب”و بازاڕە هاوتەریبەکانی ئازاد کە “ئابووری هاوتەریب” پێکدەهێنن و وەک “ه. گۆردۆن سکیلینگ” ڕوونی دەکاتەوە:
“بێندا لە وەسفکردنی ئەو پێکهاتە هاوتەریبانەی کە سەریان هەڵداوە یان ڕەنگە لە داهاتوودا سەرهەڵبدەن، ئاماژەی بەوەدا کە … ڕەنگە ئەمانە وردە وردە جێگەی پێکهاتە فەرمیەکانی ئێستا بگرنەوە، یان لانیکەم بەمرۆڤایەتیان بکەن.
ئازادییە مەدەنییەکان لە ئەوروپای ناوەڕاستدا لۆژیکی پشت دروستکردنی پێکهاتەی هاوتەریب و کۆمەڵگەی هاوتەریب سادە بوو: بەو پێیەی دەوڵەتی کۆمۆنیستی قۆرخکاریی لەسەر هێز هەبوو و زۆر بەهێز بوو بۆ ئەوەی تەحەدای بکات باشتر بوو لێی دوور بکەویتەوەو بە پشتگوێخستنی بە هەمان شێوە سەرپێچی بکەیت. لەبری ئەوەی هەوڵی لەناوبردنی پێکهاتە ستەمکارەکانی دەوڵەت بدرێت، باشترە پێکهاتەی باشتر دروست بکرێت کە بتوانێت وەک جێگرەوە یان جێگرەوەی سیستەمی دامەزراوەیی مردوو بێت. ناڕازییەکی بەناوبانگی کۆمۆنیست بە ناوی “جاک کۆرۆن” لە ساڵی ١٩٨٠دا لەم لۆژیکە تێگەیشت کاتێک وەڵامی سووتاندنی بارەگایەکی کۆمۆنیستی دایەوە:
“واز لە سووتاندنی کومیتەکان بهێنن، با خۆمان بنیات بنێین”. یان وەک “ئیڤان ژیرۆس” ڕوونی کردەوە:
“کۆمەڵگەی هاوتەریب” بە کردەوەی خۆبەخۆی بەرگریکردن لە خۆ لە بەشە جیاوازەکانی کۆمەڵگادا دەستی پێکرد. ئەوانەی بەشداری دەکەن کەسانی چالاکن کە چیتر ناتوانن بە شێوەیەکی پاسیڤ سەیری خراپبوونی گشتی و بە زبڵبوون و بیرۆکراسی و خنکاندنی هەر بیرۆکەیەکی زیندوو یان نیشانەی بزووتنەوە لە کایەی فەرمیدا بکەن. و بەو پێیەی ئەم کەسانە درەنگ یان زوو بۆیان دەرکەوت کە هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی بچووکترین پێشکەوتن لە گۆڕەپانی فەرمیدا مەشقێکی بێهودەیە، تەنها پرسی کات بوو تا بڵێن:
بۆچی بەهرە و توانا و نیازپاکی و خولیای خۆمان لە شتێکدا وەبەر نەهێنین کە کەس ناتوانێت گەندەڵی بکات، لە کۆتاییدا دەتوانین بڕیار لەسەر خۆمان بدەین.”
کۆمەڵگای هاوتەریب ئامرازێکی بۆ تاکەکان دابین کرد کە بەبێ ترس لە سانسۆر، بە ئازادی خۆیان دەرببڕن و ئامانجەکانیان بەبێ مامەڵەکردن لەگەڵ خنکاندنی بیرۆکراسی حکومەتدا بەدیبهێنن. جگە لەوەش خەڵک هەستیان بەوە دەکرد کە بە ڕووکردنە پێکهاتە هاوتەریبەکان و دوورکەوتنەوە لەو پێکهاتانەی کە وەک مۆتۆڕی دەوڵەت کاردەکەن، کاریگەرییان لەسەر کۆمەڵگا هەیە بۆ باشتر بوون. بەم شێوەیە کۆمەڵگای هاوتەریب وەک سەرچاوەیەکی زۆر پێویست بۆ هیوا لە کۆمەڵگایەکدا کە بە هۆی دەیان ساڵ دەسەڵاتی کۆمۆنیستەکانەوە کە ملکەچی بێباکی بووبوو، کاری دەکرد. و لە نیوەی دووەمی حەفتاکان و بە درێژایی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو، ئەم هیوایە ئیلهامبەخش بوو بۆ خەڵکی بێشومار لە سەرانسەری ئەوروپای ڕۆژهەڵات و کۆمەڵگەی هاوتەریب زۆر بوارەکانی کولتوور و ئابووریی گرتەوە.
“…تەنانەت سەرەڕۆیانەترین چاوەڕوانییەکانم زۆر تێپەڕێنراون… چیتر پێویست ناکات نیشان بدەین کە کۆمەڵگەیەکی هاوتەریب مومکینە.”
لە کۆتایی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا کۆمەڵگەی هاوتەریب لە ئەوروپای ڕۆژهەڵات هێندە بەهێز و لامەرکەزی و جودابووە لە دەوڵەت بوو کە دەسەڵاتدارانی کۆمۆنیست دەستیان بەسەر دەسەڵاتدا نەما:
ئەو شۆڕشەی لە مانگەکانی کۆتایی ساڵی ١٩٨٩دا ئەوروپای ڕۆژهەڵاتی گرتەوە، بەرهەمێکی خۆبەخۆی ناڕازیبوون و خواستی بەربڵاوی ئازادیی خەڵکی ئەو وڵاتانە بوو. هه ڕوه ها لووتکه ی چالاکییه سه ڕبه خۆکانی زۆرێک له هاووڵاتیان بوو که هەوڵیان دەدا بەڕامبەڕ به سیستەمی حیزبی-دەوڵەتی داکۆکی له مافەکانی خۆیان بکەن و کۆمەڵگەیەکی هاوتەڕیب یان سەڕبەخۆ دروست بکەن وەک تەحەدا و جێگرەوە بۆی.
یەکێک لە نموونە هەرە بەناوبانگەکانی پێکهاتەی هاوتەریب، پیشەسازی فیلمی ژێرزەمینیی بوو لە ڕۆمانیا. دیکتاتۆری کۆمۆنیست “نیکۆلای چائۆشێسکو” خاوەندارێتی و دابەشکردنی فیلمە ڕۆژئاواییەکانی قەدەغە کرد، لەگەڵ ئەوەشدا “تیۆدۆر زامفیر”ی خاوەنکار، بازاڕێکی گەورەی ژێرزەمینیی دروستکرد کە فیلمە ڕۆژئاواییەکانی بە قاچاخ دەهێنایە ناو وڵاتەکەو دواتر وەریدەگێڕا بۆ زمانی ڕۆمانی، ئەو خەریکی دۆبلاژ بوو. خواست لەسەر فیلمەکان بە خێرایی گەشەی کرد و کاتێک گەلی ڕۆمانیا بەر کولتوری ڕۆژئاوا کەوت، چاویان بەڕووی دڕندەییەکەیاندا کرایەوە. وەک یەکێک لە ناڕازییەکانی ڕۆمانی دەڵێت: “تۆوی ئازادی کە فیلمە ڤیدیۆییەکان چاندیان گەشەیان کردووە”. زامفیر لەو بازاڕە هاوتەریبەیەی کە دروستی کردبوو، سامانێکی زۆری بەدەستهێناو بوو بە یەکێک لە پیاوە بەهێزەکانی ڕۆمانیا. و لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ فیلمێکی دیکۆمێنتاریی ساڵی ٢٠١٥، زامفیر ڕوونیکردەوە:
“لە کاتی شۆڕشی ساڵی ١٩٨٩دا هەمووان لەسەر شەقامەکان بوون، چونکە هەمووان دەیانزانی ژیانێکی باشتر بوونی هەیە. چۆن؟ لە فیلمەکانەوە.”
بە بڕوای تیۆدۆر زامفیر، دژی کۆمۆنیزم، بەهۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆژی و توانای بڵاوکردنەوەی زانیاری و کاڵا و خزمەتگوزاری لە سەرانسەری جیهاندا، توانای دروستکردنی مەودای بەرفراوان لە پێکهاتە هاوتەریبەکان لەسەر ئاستی ناوخۆیی و جیهانی ئەمڕۆ بە شێوەیەکی بەرچاو زیاترە لە ڕۆژهەڵاتی کۆمۆنیستی ئەوروپا.
و بۆیە لەبری ئەوەی بە شێوەیەکی پاسیڤ چاوەڕێی ڕزگارکەرێکی سیاسی بکەین کە ئازادیمان بۆ بهێنێت و لە داڕمانی کۆمەڵایەتی ڕزگارمان بکات، ستراتیژییەکی واقیعیتر ئەوەیە کە چالاکانە بەشداری بکەین لە بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی هاوتەریبدا.
“… [دەبێت] پێکهاتەی هاوتەریبی سەربەخۆی جۆراوجۆر دروست بکەین- واتە پێکهاتەکان کە لەلایەن دەسەڵاتی تۆتالیتارییەوە دەستکاری نەکراون…”
بەشداریکردن لە دروستکردنی کۆمەڵگایەکی هاوتەریبدا دەتوانێت لەنێو زۆرێک لە ئەگەرەکاندا، بەکارهێنانی میدیای سەربەخۆ لەبری میدیای تەقلیدی، بەکارهێنانی سامانەی ئاڵوگۆڕی بەدیل لەبری دراوی جێگیر کە حکومەت پشتیوانی دەکات، بەکارهێنانی پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا و ژێرخانی دیجیتاڵی لامەرکەزی کە پشتگیری لە بازرگانییە ناوخۆییەکان بکەن لەبری کۆمپانیا جیهانییەکان کە پاڵنەری کارنامەی دامەزراوە سیاسییەکانن . ئەمەش دەتوانێت دروستکردنی کۆمەڵگەی خۆبەڕێوەبەر، ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی یان سکۆلەرشیپ بێت کە دوور لە فشارە دامەزراوەییەکان، یان بەکارهێنان و دروستکردنی سەرچاوەی پەروەردەیی، هونەر، مۆسیقا، یان ئەدەبە کە دۆخی ئێستا پشتگوێ بخات. هەر کردەوەیەک یان کردارێک کە کایەی ئازادی فراوانتر بکات و لە هەمان کاتدا بە شێوەیەکی داهێنەرانە سانسۆر و کۆنترۆڵی ستەمکارانە یان تۆتالیتاری لە سەرەوە بۆ خوارەوە دەور بدات، دەسکەوتێکە بۆ هاوتەریبکردنی کۆمەڵگا. وەک “ئیگۆن باندی” یەکێک لە کەسایەتییە دیارە ژێرزەمینەکانی چیک ڕوونیکردەوە:
“کاتێک چالاکی ئۆپۆزسیۆنی دامەزراوەکە بە فۆرم و میتۆد و بیرۆکەیەک دەردەبڕدرێت کە بەتەواوی لێڵەو ناتوانرێ لێیتبگەیت و قبوڵ ناکرێت بۆ ئەندامانی دامەزراوە کە ئەمە گرینگەو دەبێت وابێت”.
“ئیگۆن باندی”، ئازادییە مەدەنییەکان لە ئەوروپای ناوەڕاست
کاتێک کۆمەڵگایەکی تا ڕادەیەک هاوتەریب دامەزرا، ئیتر کۆمەڵگا لە هەمان مەترسی جددیدا نییە وەک ئەوەی کە تەنیا پشت بە پێکهاتە و دامەزراوەکان دەبەستێت کە دەستوپەیوەندییەکانی دەوڵەتی ستەمکارن چونکە ئەگەر ئەم پێکهاتە دامەزراوانە بڕووخێن، پێکهاتە هاوتەریبەکان کاریگەریی داڕمانی ئابووری یان کۆمەڵایەتی کەم دەکەنەوە. جگە لەوەش، پێکهاتە هاوتەریبەکان پێداویستی و خواستی ڕاستەقینەی خەڵک دابین دەکەن نەک چینی سیاسی و بەم شێوەیە زیاتر لە پێکهاتە دامەزراوەکان ژیان بەرەوپێش دەبەن.
لەگەڵ گەشەکردن و بەهێزبوونی پێکهاتە هاوتەریبەکاندا، خەڵکێکی زیاتر بە غەریزە ڕوویان لێدەکات و لەگەڵ فراوانبوونی کۆمەڵگەی هاوتەریبدا، بواری ئازادیی کولتووری و ئابووری و سیاسیش فراوانتر دەبێت:
“…کۆمەڵگەیەکی ڕاستەقینە [کۆمەڵگەیەکی هاوتەریب]، بە پرۆسەیەکی گوازراوە یان مێتاستاز، هەموو پێکهاتە کۆمەڵایەتییە گرنگەکان دەگرێتەوە.”
و وەک “ڤاسلاڤ هاڤێل” زیاتر ڕوونی دەکاتەوە:
“قۆناغی کۆتایی ئەم پرۆسەیە دۆخێکە کە پێکهاتە فەرمیەکان … بە سادەیی دەست دەکەن بە وشکبوونەوە و نەمان، بۆ ئەوەی جێگەیان بگیردرێتەوە بە پێکهاتەی نوێ کە لە ‘خوارەوە’ پەرەیان سەندووەو بە شێوەیەکی بنەڕەتی جیاواز پێکەوە دانراون.”
لە ساڵی ١٩٨٨ و ساڵێک پێش داڕمانی کۆمۆنیزم لە ئەوروپای ڕۆژهەڵات، “ئیڤان ژیرۆس” بیری لە گەشەکردنی کۆمەڵگەی هاوتەریب و ئەو گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییە دراماتیکانەی کە بەدوایدا هات کردەوە.
“کۆمەڵگەی هاوتەریب” بەهای خۆی سەلماندووە و تاکە پێکهاتەی مانادارە کە مرۆڤەکان دەتوانن دروستی بکەن ئەگەر نەیانەوێت تەنها وەک پەراوێزێک بمێننەوە بۆ ئەو پێکهاتە سیاسی و کۆمەڵایەتیانەی کە دەسەڵاتی پاوانخواز دروستی کردووە.
تێبینی: ئەکادیمیای بیرۆکەکان بەشداری لە پرۆگرامە هاوبەشەکانی ئەمازۆن LLC دەکات، کە پرۆگرامێکی ڕیکلامی پەیوەندیدارەو بۆ دابینکردنی ئامرازێک بۆ سایتەکان بۆ بەدەستهێنانی کۆمیسیۆن بە پەیوەستکردن بە ئەمازۆنەوە داڕێژراوە.
—-
جامعە موازی در برابر تمامیت خواهی؛ چگونە یک جهان آزاد بسازیم؟
سوال واقعی این است که آیا “آینده روشن تر” همیشه اینقدر دور است؟
“چه میشود آن وضعیتی کە مدتهاست اینجا مستقر است – و فقط کوری و ضعف خودمان مانع از دیدن آن در اطراف و درون خود شده و ما را توسعه باز داشته است.” این عبارت از واسلاو هال نقل می شود.
در سرتاسر جهان، مجموعه ای از عوامل، ساختار جامعه را بی ثبات می کند، بسیاری از نهادهای دولتی تا هسته فاسد هستند، بسیاری از سیاستمداران آنقدر از واقعیت جدا شده اند که به کسانی که خواهان آزادی هستند به عنوان دشمن می نگرند، رسانه های میراثی به بازوی تبلیغاتی دولت تبدیل شده اند، به جای جستجوی حقیقت، کارکرد این نهادها افزایش قدرت دولتی و شیطان جلوه دادن مخالفان است و بدتر از آن، اقتصادهای جهانی توسط سیاست های مخرب دولت ویران شده اند و در حالی که چاپ بی رویه پول سرابی از ثبات اقتصادی ایجاد کرده است، این سراب به سرعت جای خود را به واقعیتی زشت می دهد.
سیاستمداران به ما می گویند که اگر از نحوه حکومت خود ناراضی باشیم، می توانیم نارضایتی خود را در پای صندوق های رای ابراز کنیم یا حتی نامزد شویم. اما این برای آن است که فرض کنیم آرمان دموکراتیک بهترین راه برای بازگرداندن آزادی به جهانی غیرآزاد است. این برای نادیده گرفتن نفوذ فاسد قدرت دولتی است. این را فراموش کنیم که طبقه انبوه بوروکراسی که بسیاری از اهرم های حکومت را اداره می کند از طریق انتخابات جایگزین نمی شود. و در نهایت، فرض این است که قدرت دولتی راه حلی است برای آنچه جامعه را آزار می دهد. شاید قدرت دولتی سمی باشد که آن را از بین می برد.
راهحل عملیتر برای آنچه که دنیای مدرن آزاردهنده است ممکن است این باشد که اجازه دهیم وزن مرده دولت به خودی خود فرو بریزد، همانطور که ناگزیر میشود، و از طریق ایجاد جامعهای موازی، ضربه این فروپاشی را کاهش دهیم.
یک جامعه موازی چیست؟ چگونه نقش اساسی در سقوط کمونیسم در اروپای شرقی ایفا کرد؟ و چگونه ایجاد یک جامعه موازی ممکن است بهترین شانس ما برای بازگرداندن آزادی به دنیای دیوانه اقتدارگرا باشد؟
“اگر از نظر قانونی محال باشد که قدرت حاکم را مجبور به تغییر شیوههای حکومتی خود کند، و اگر به دلایل مختلف کسانی که این قدرت را رد میکنند نتوانند یا نمیخواهند آن را به زور سرنگون کنند، ایجاد یک جامعە مستقل یا جایگزین یا موازی، تنها راه حل شرافتمندانه است…”
ایدە جامعە موازی نخستین بار در اندیشە “ایوان ژیروس”، شاعر چک و مدیر هنری گروه راک “Plastic People of the Universe” متولد شد. پس از دستگیری اعضای این گروه به دلیل امتناع از اجرای خط دولتی، ژیروس از جامعه هنرمندان چک خواست تا لیبلهای موسیقی، مؤسسات انتشاراتی، سالنهای کنسرت، نمایشگاههای هنری و زیرساختهای دیگری از این دست را ایجاد کنند؛ جامعه جریان اصلی و خارج از چنگ دولت کمونیستی.
ژیروس این فرضیه را مطرح کرد که اگر زیرساخت های کافی ایجاد شود یک “جامعه مستقل به طور خود به خود شکل می گیرد و به عنوان یک عامل آزادی خلاق در یک جامعه به شدت تحت ستم عمل می کند.
ژیروس جامعه مستقل را اینگونه تعریف کرد: “جامعهای که به کانالهای رسمی ارتباطات یا به سلسله مراتب ارزشهای تشکیلات وابسته نیست”. و همانطور که او بیشتر توضیح داد:
“… جامعه مستقل” برای قدرت رقابت نمی کند. هدف آن جایگزینی قدرتها با قدرتی از نوع دیگر نیست، بلکه در زیر این قدرت – یا در کنار آن – ایجاد ساختارهایی است که به قوانین دیگر احترام میگذارند و در آن صدای قدرت حاکم تنها به عنوان پژواک ناچیزی از آن شنیده میشود. جهانی که به روشی کاملاً متفاوت سازماندهی شده است.”
ایده “ژیروس” توجه فیلسوف و ریاضیدان کاتولیک چک “واتسلاو بندا” را به خود جلب کرد. بندا در این ایده بذرهای راه حلی بدون خشونت را برای مخرب بودن کمونیسم دید. با این حال، برای اینکه جامعه مستقل تأثیر اجتماعی و سیاسی در دنیای واقعی داشته باشد باید فراتر از قلمرو موسیقی و هنر گسترش یابد زیرا بوروکراسی خفه کننده و دست سنگین دولت کمونیستی همه عرصه های زندگی را خفه می کرد. و بنابراین بندا عبارت “جامعه موازی” را برای اشاره به تمام ساختارهای اجتماعی، فرهنگی و اقتصادی که توسط دولت بدون محدودیت وجود داشتند ابداع کرد. او چنین ساختارهایی را “ساختارهای موازی” نامید و در اوج ستم سیاسی در اوایل دهه ١٩٧٠، بندا از شهروندان چک خواست تا ایجاد “اشکال موازی آموزش و علم و دانش”، “ساختارهای سیاسی موازی”، و “شبکه اطلاعاتی موازی” را آغاز کنند. و بازارهای موازی آزاد که “اقتصاد موازی” را تشکیل می دهند. و همانطور که “اچ گوردون اسکیلینگ” توضیح می دهد:
بندا با تشریح ساختارهای موازی که به وجود آمده اند یا ممکن است در آینده به وجود بیایند استدلال کرد که … اینها ممکن است به تدریج جایگزین ساختارهای رسمی موجود شوند یا حداقل انسانی شوند.
آزادی مدنی در اروپای مرکزی منطق پشت ایجاد ساختارهای موازی و جامعه موازی ساده بود: از آنجایی که دولت کمونیستی انحصار نیرو را در اختیار داشت و آنقدر قدرتمند بود که نمیتوانست آن را به چالش بکشد. بهترین کار این بود که از آن روی برگردانیم و با نادیده گرفتن آن به همان اندازه از آن سرپیچی کنیم. به جای تلاش برای از بین بردن ساختارهای سرکوبگر دولتی، بهتر بود ساختارهای بهتری ایجاد شود که بتوانند به عنوان جایگزینی برای سیستم تشکیلاتی که در حال مرگ بود عمل کنند. یک ناراضی کمونیست معروف، “ژاک کورون، این منطق را در سال ١٩٨٠ درک کرد زمانی که به آتش زدن یک ستاد کمونیست ها پاسخ داد:
“سوزاندن کمیته ها را متوقف کنید، بگذارید خودمان را بسازیم”. یا همانطور که ایوان ژیروس توضیح داد:
“جامعه موازی” با اقدامات خودجوش دفاع از خود در بخشهای مختلف جامعه آغاز شد. کسانی که مشارکت می کنند افرادی فعال هستند که دیگر نمی توانند منفعلانه به زوال عمومی نگاه کنند… سفتی، بوروکراسی، و خفقان هر ایده زنده یا نشانه ای از حرکت در حوزه رسمی. و از آنجایی که این افراد دیر یا زود دریافتند که تلاش برای ایجاد کوچکترین پیشرفت در عرصه رسمی، تمرینی بیهوده است فقط یک مساله زمان بود که می گفتند: چرا استعدادها، توانایی ها، حسن نیت و اشتیاق خود را در چیزی سرمایه گذاری نکنیم که هیچ کس نمی تواند فساد کند؟ ما می توانیم در نهایت درباره خود تصمیم بگیریم.”
جامعه موازی ابزاری را در اختیار افراد قرار داد تا بتوانند آزادانه و بدون ترس از سانسور، اظهار نظر کنند و اهداف و مقاصد خود را بدون برخورد با بوروکراسی خفقاندهنده دولت برآورده کنند. علاوه بر این، افراد احساس می کردند که با روی آوردن به ساختارهای موازی و دور شدن از ساختارهایی که به عنوان ابزارهای دولت عمل می کردند جامعه را برای بهتر شدن تحت تأثیر قرار می دهند. بنابراین، جامعه موازی به عنوان منبع امید بسیار مورد نیاز در جامعه ای بود که به دلیل چندین دهه حکومت کمونیستی تسلیم بی تفاوتی شده بود و در نیمه دوم دهه ١٩٧٠ و در سراسر دهه ١٩٨٠، این امید، الهام بخش افراد بی شماری در سراسر اروپای شرقی شد و جامعه موازی در بسیاری از حوزه های فرهنگ و اقتصاد نفوذ کرد.
“…حتی جسورانهترین انتظارات من بهطور قابلتوجهی فراتر رفته است… دیگر لازم نیست نشان دهیم که جامعه موازی امکانپذیر است.”
در اواخر دهه ١٩٨٠، جامعه موازی در اروپای شرقی چنان قوی، غیرمتمرکز و از دولت جدا شده بود که مقامات کمونیستی کنترل خود را بر قدرت از دست دادند:
انقلابی که سراسر اروپای شرقی را در ماههای پایانی سال ١٩٨٩ فرا گرفت محصول خود به خودی نارضایتی گسترده و اشتیاق برای آزادی مردمان آن کشورها بود. این همچنین نقطه اوج فعالیتهای مستقل بسیاری از شهروندان بود که به دنبال دفاع از حقوق خود در برابر نظام حزبی-دولتی و ایجاد یک جامعه موازی یا مستقل به عنوان چالش و جایگزینی برای آن بودند.
یکی از معروفترین نمونههای ساختار موازی، صنعت فیلم زیرزمینی در رومانی بود. “نیکولای چائوشسکو”، دیکتاتور کمونیست، مالکیت و توزیع فیلمهای هالیود را غیرقانونی اعلام کرد، با این حال، “تئودور زامفیر”، کارآفرین، بازار زیرزمینی گستردهای ایجاد کرد که فیلمهای غربی را به کشور قاچاق میکرد و سپس آنها را به رومانیایی ترجمه و دوبله میکرد. تقاضا برای فیلمها به سرعت رشد کرد و وقتی مردم رومانی در معرض فرهنگ غربی قرار گرفتند چشمهایشان بە ظلم بر خودشان باز شد. همانطور که یکی از مخالفان رومانیایی می گوید: “بذرهای آزادی که توسط فیلم های ویدئویی کاشته شدند رشد کردند.” زامفیر از بازار موازی که ایجاد کرد ثروت زیادی به دست آورد و به یکی از قدرتمندترین مردان رومانی تبدیل شد. و در مصاحبه ای برای یک مستند ٢٠١٥ توضیح داد:
“در طول انقلاب ١٩٨٩ همه در خیابان بودند زیرا همه می دانستند که زندگی بهتری در آنجا وجود دارد. چگونه؟ از فیلم ها.”
بە باور “تئودور زامفیر”، در برابر کمونیسم، با توجه به پیشرفتهای فناوری و ظرفیت انتشار اطلاعات، کالاها و خدمات در سراسر جهان، پتانسیل ایجاد طیف گستردهای از ساختارهای موازی در سطح محلی و جهانی امروز بهطور قابلتوجهی بیشتر از اروپای شرقی کمونیستی است.
و بنابراین به جای اینکه منفعلانه منتظر یک منجی سیاسی باشیم تا آزادی را برای ما به ارمغان بیاورد و ما را از فروپاشی اجتماعی نجات دهد یک استراتژی واقع بینانه تر این است که فعالانه در ساختن یک جامعه موازی مشارکت کنیم.
“… [ما باید] انواع ساختارهای موازی مستقل را ایجاد کنیم – یعنی ساختارهایی که توسط قدرت توتالیتر دستکاری نشده اند…”
مشارکت در ایجاد یک جامعه موازی میتواند در میان بسیاری از احتمالات، مصرف رسانههای مستقل به جای رسانههای قدیمی، استفاده از رسانههای جایگزین مبادله به جای ارزهای ثابت تحت حمایت دولت، استفاده از پلتفرمهای رسانههای اجتماعی و زیرساختهای دیجیتال غیرمتمرکز که آزادی بیان را ترویج میکنند، باشد، یا حمایت از مشاغل محلی به جای شرکت های جهانی که دستور کار تشکیلات سیاسی را پیش می برند. این می تواند ایجاد جوامع خودپایدار، انجام تحقیقات علمی یا بورس تحصیلی عاری از فشارهای نهادی، یا مصرف و ایجاد منابع آموزشی، هنر، موسیقی یا ادبیاتی باشد که به وضعیت موجود توجهی نمی کند. هر اقدام یا اقدامی که قلمرو آزادی را گسترش دهد و در عین حال خلاقانه، سانسور و کنترل استبدادی یا توتالیتر را از بالا به پایین دور بزند موهبتی برای جامعه موازی است. همانطور که “اگون باندی”، یکی از چهره های برجسته زیرزمینی چک، توضیح داد:
“زمانی که فعالیت مخالفان تشکیلات بیان میشود به شکلها، روشها و ایدههایی خواهد بود که برای اعضای تشکیلات کاملاً ناشناخته، غیرقابل درک و غیرقابل قبول است – و باید چنین باشد.”
“اگون باندی”، آزادی مدنی در اروپای مرکزی
هنگامی که یک جامعه موازی به اندازه کافی ایجاد شد یک جامعه، دیگر در معرض همان خطر جدی نیست که زمانی که صرفاً بر ساختارها و نهادهایی که ضمیمه های دولت ظالم هستند متکی است. زیرا اگر این ساختارهای تأسیسی فرو بریزند ساختارهای موازی، ضربه یک فروپاشی اقتصادی یا اجتماعی را کاهش خواهند داد. علاوه بر این، ساختارهای موازی به جای طبقه سیاسی، نیازها و خواستههای واقعی مردم را برآورده میکنند و بنابراین بیشتر از ساختارهای تأسیسی، زندگی را ترویج میکنند.
با توسعه و استحکام ساختارهای موازی، افراد بیشتری به طور غریزی به سمت آنها روی می آورند و با گسترش جامعه موازی، حوزه آزادی فرهنگی، اقتصادی و سیاسی نیز گسترش می یابد:
“…یک [جامعه موازی] واقعی، با فرآیند متاستاز، در تمام ساختارهای اجتماعی مهم نفوذ میکند.”
و همانطور که “واسلاو هاول” بیشتر توضیح می دهد:
“مرحله نهایی این فرآیند، وضعیتی است که در آن ساختارهای رسمی… به سادگی شروع به پژمرده شدن و از بین رفتن می کنند، تا با ساختارهای جدیدی که از “پایین” تکامل یافته اند و به روشی اساساً متفاوت کنار هم قرار گرفته اند، جایگزین شوند.”
در سال ١٩٨٨، یک سال قبل از فروپاشی کمونیسم در اروپای شرقی، “ایوان ژیروس” در مورد رشد جامعه موازی و تغییرات اجتماعی شگرفی که پس از آن در پی داشت تأمل کرد.
[جامعه موازی] ارزش خود را ثابت کرده است و این تنها ساختار معناداری است که مردم می توانند ایجاد کنند، اگر نخواهند صرفاً پیوست ساختارهای سیاسی و اجتماعی ایجاد شده توسط قدرت حاکم باقی بمانند.
توضیح: آکادمی ایده ها در برنامه همکاران خدمات آمازون LLC شرکت می کند، یک برنامه تبلیغاتی وابسته که برای ارائه ابزاری برای سایت ها برای کسب کمیسیون از طریق پیوند دادن به آمازون طراحی شده است.
سەرچاوە:
The Parallel Society vs Totalitarianism; How to create a Free World, Academy of Idea, 2022