گرینگی هێما نەتەوەییەکان لە ناسنامەی نەتەوەیی
شوناسی نەتەوەیی بە شەو و ڕۆژێک دروست نابێت، بەرهەمێکە یان “هەستێکە” کە بە بەرجەستەکردنەوەی کۆمەڵێک بەها و بیروباوەڕ و هتد، “DNA” ناسنامەیی ئەو کۆمەڵگایە و ئەو نەتەوەیە پێکدەهێنن. سیستەمێکی بەهای نەتەوەیی لەم جۆرە دەتوانرێت لەسەر بنەمای ئەزموونە نیشتمانییەکانی ڕابردوو و هەروەها دەستکەوتەکان بێت.
گرینگترین تایبەتمەندی شوناسی نەتەوەیی، توانای گۆڕینی مرۆڤەکانە بۆ گروپێکی هاوچەشن. ئەمەش گرژی لە گرووپدا کەمدەکاتەوە. لە لایەکی ترەوە ئەو کەسانە پەراوێز دەخات کە نایانەوێت بە ناسنامەیەکی لەو شێوەیە بناسرێنەوە.
هێما نەتەوەییەکان ئامرازێکن بۆ بەرەوپێشبردنی شوناسی نەتەوەیی. ئەمانە ئامرازن بۆ یەکخستنی مرۆڤەکان لە ڕێگای نوێنەرایەتی بینراوی ئاخافتن و هێماکان و بەهاکان و خولیاکان و مێژوو و کولتوور و هتد.
سەرکردەکانی وڵاتێک بە چاندنی هەستی نیشتمانپەروەری و شانازی بە نەتەوەییبوون، هێما نەتەوەییەکان بەکاردەهێنن.
زۆربەی شەڕەکە شاراوەکان لە جیهاندا لەسەر هێماکانی نەتەوەییە.
پیرۆزکردنی هێما نەتەوەییەکانمان ڕێگری دەکات لە مشتومڕ و داهێنانی دڵخوازی کەس و لایەن و پارت و گرووپ و تاقم، دەبێتە هۆی سەقامگیری وڵات و هەر گۆڕانکارییەک نانەەوەیی بە هەڕەشە پێناسە دەکات.
پێویستە هەموومان هێمای نیشتمانیمان بە دڵ و گیان لە باوەش بگرین و قەدری ئەوە بزانین کە کوردستانیبوون مانای چییە.
پێویستە بە توندی بەرەنگاری شێوازگەلێک بین کە هەوڵدەدەن بەرژەوەندی تاک و تاقم و گرووپ و پارت، بکەنە ئەمری سەپێندراو بە سەر ئەمری نەتەوەییدا. پێویستە مشتومڕ و موناقەشە لە سەر پرسی نەتەوەیی و هێماکان، ببێتە بڤە و تابۆ و بۆ نموونە، دێمۆکڕاسی نەکرێت بە بیانوویەک بۆ بردنە ژێر پرسیاری هێماکان و دەرچوون لە بەرپرسایەتی.
گرینگە تێبگەین کە هێما نەتەوەییەکان بە شێوەیەکی ئەرێنی بۆ یەکخستنی میللەت کەڵک لێوەربگیرێن.
هێماکانی نەتەوەیی ئیلهامبەخشن بۆ ئێستا و بۆ داهاتوو و هەموو مرۆڤێک پێویستە لە ڕێگای شوناسێکەوە هەست بە سەربەخۆیی بکات. نەتەوەیەک لە ڕێگای هێما نەتەوەییەکانییەوە ئەم شوناسەی پێدەبەخشرێت و ئەو هەستە شانازییەی لە ڕێگای هێماکانەوە پێدەدرێت.
لە بیرمان بمێنێت کە زۆربەی شەڕە شاراوەکان لە جیهاندا لە سەر هێماکانی نەتەوەییە.
ئەم وتارە بخوێنەوە:
The Importance of National Symbols, National Identity, Sourajeet Pradhani, 2023
گرینگی هێما نەتەوەییەکان لە ناسنامەی نەتەوەیی
April 22, 2024
2 Mins Read
188
Views