شێرو گورگ لەوانەیە بەهێز بن بەڵام دواجار ئەوە گورگە مل نادات بۆ سیرک
خالید عەزیزی، حەقیقەتەکانی گوت، حەقیقەتە تاڵەکان؛
هێزەکانی ڕۆژهەڵات، ڕووبەڕووی هێرشێکی ساندویچین و باڵانسی هێز، بوونی نییە، زۆر جار، پێویستە بۆ پووچەڵکردنەوەی مەترسی لەناوچوون، پاشەکشەی کاتی بکەیت بەڵام کاتی…
تێبینی و پرسیار:
وەک تێبینی: ئەم دۆخە، دەرهاویشتەو ئەنجامی کەمایسی و نوقسانی بەرنامەو هەنگاوی پێشترە
وەک پرسیار: ئایاکوو هێزەکانی ڕۆژهەڵات، گەیشتوونەتە ئەو حەقیقەتە کە مێتۆدی کۆن، چیدیکە وڵامدەر نییە؟ ئایاکوو ئامادەن بۆ گۆڕانکاری و نوێبوونەو نوێکردنەوە؟ ئایاکوو بیر دەکەنەوە لە ستراتژی و تاکتیکی نوێ؟
“بە هێڵی سوور کردنی چەک”و کەوتنە ژێر کاریگەری پڕۆپاگەندەو پۆپۆڵیسم و ڕادیکاڵیسمی مێدیایی و تۆڕی کۆمەڵایەتی، “مەترسی بوون” دەخولقێنێ.
قۆناغی “بەرگری چالاکانە”، هونەرێکی نایابی جەنگاورییە؛ تەنیا پێویستی بە نوێبوونەوەیەو ستراتژی و تاکتیکی نوێ، هەموومان ئەوەمان بیستووە کە گەورەترین هەڵەکان ئەوەیە هەرجارەو مێتۆدی ماوەبەسەرچوو بەکار بێنیت و چاوەڕوانی ئەنجامی نوێ و سەرکەوتوو بیت.
لە بیرمان نەچێت:
پارتی دیمۆکڕات، بە دەیان هەزار پێشمەرگە، دوای خەیانەتی جەزایر، کەوت، پێشمەرگە، لاقی خۆی بە چەک بەست و خۆی لە ڕووبار خنکاند بەڵام هەستاوە،
یەکێتی نیشتمانی، لە لووتکەی گوشارەکانی بەعس، تەنیا سەدو قسوورێک پێشمەرگەی مابوو، بەڵام هەستاوە،
حیزبی دیمۆکڕات، پێش شۆڕشی ئێران، نە بنکەی بوو، نە بارەگاو نە هێزی چەکدار، بەڵام، هەستاوە،
کۆمەڵە پێش شۆڕش، تەنیا تەشکیلاتێکی نهێنی بوو بە بێ سازمانی چەکداری، بەڵام بوو بە بکەری مەیدان و….
هێزی کوردو شۆڕشگێڕی کوردو ماڵی کوردو ژیانی کورد هەرگیز بێ چەک نەبووە، بە ئاشکرا یان نهێنی،
گرینگ ئەوەیە قبووڵی بکەین کۆن، لە هیچ سەردەمێک، بە تایبەت ئەم جیهانە نوێ ئاڵۆزو پیچیدە، بەرهەمی نوێ، ساز ناکات، گرینگ ئەوەیە قبووڵی بکەین ئێمە نوێ نەبووینەوە، گرینگ ئەوەیە قبووڵی بکەین جیهانی نوێ و شۆڕشی نوێ، کەرەستەی نوێ و ئامرازی نوێ و بیرکردنەوەی نوێی پێویستە…..
دەرفەتی نوێ دەڕەخسێت و دەرفەتی گەورەش دەڕەخسێت، بۆ ئەمەش هزرو بیرو شۆڕشی نوێ پێویستە….
هونەری جەنگاوەری، هەڕەشەکان دەکات بە دەرفەت…
حەکایەتێکیش:
پادشایەک، هەڵویەکی بەناوبانگی گرانبایی سەند بۆ ڕاو. هەڵۆکە هەر ڕۆژ دەچووە سەر لقی درەختێکی کۆشک و جووڵەی نەدەکرد. پاوشا خەمبار بوو، پرسیاری لە وەزیر کرد ئەو هەموو ناوبانگ و ئەو هەموو تێچووە، ئەمە بوو؟ وەزیر گوتی گەورەم، فەرمان بدە لقی دارەکە ببڕن، هەڵۆکە بەرەو عاسمان فڕی…