ئامریکا و ئێران؛ لێکدانەوەیەکی گریمانەیی تاکتیک-ستراتیژی شەڕەکانی نەوەی پێنجەم
پێشفەرز:
ئامریکا دەزانێت شەڕی زەمینی چ
سنوورگەلێکی پڕتێچووی گەورەی هەیە، بۆیە:
بژاردەیەکی دیکەی هەڵبژاردووە کە لەگەڵ واقیعی شەڕەکانی نەوەی پێنجەم یان شەڕی هیبریدی یەکدەگرێتەوە.
مێکانیزم:
جێبەجێکردنی میکانیزمی فیزیکی ڕێزۆنانس،
دۆزینەوەی فرێکوێنسی سروشتی،
لێدانە هاوئاهەنگەکان،
کەڵەکەبوونی وزە،
داڕمانی پێکهاتەیی لەسەر پێکهاتەی ئێران،
و
“تاکتیکی ڕێزۆنانسی ستراتیژیک”.
ڕوونکردنەوە:
لە دوکتورینە سەربازییە مۆدێرنەکاندا، لەبری هێرشی زەمینی بەرفراوان کە تێچووی مرۆیی و دارایی و لۆجستیکی قورسی هەبێت، ئەم مۆدێلە کارامە و کارتێکەرە.
چۆن:
لە فیزیک دا، یەکەمجار فرێکوێنسی سروشتی شووشە دەدۆزرێتەوە.
لە ستراتیژی سەربازی-سیاسیدا، ئامریکا و هاوپەیمانەکانی سەرەتا ئەو خاڵانە دیاری دەکەن کە سیستەمی ئێرانی هەستیارە بەرامبەری و توانستی لەرزینی هەیە.
ئەم خاڵە سروشتیانە یان فرێکوێنسییانەی ئێران چین:
ناکۆکی لە پێکهاتەی حکومەتدا،
بۆشایی ئابووری و دراو،
کەڵەکەبووی ناڕەزایی کۆمەڵایەتی و شەقڵەکانی نەتەوەکان،
ناترازی ژێرخانی وەک ئاو و کارەبا و گاز،
لاوازی و خەسارهەڵگرییەکانی ئاسایش/زانیاری لە سیستەمی بەرگریدا،
قەیرانی شەرعییەتی نێوخۆیی.
چی دەکات؟
لەبری هێرشی زەمینی، لێدانەکان بە شێوەیەکی بەشەکی و خاڵ بە خاڵ بەڵام پچڕپچڕ و ڕێکخراو دەدرێن.
زەبرەکان چین؟
ئاگربەستی لەرزۆک،
ئاچمەزی لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتن،
زوگزوانگی شەترەنجی ئێران واتە ناچار کردنی ئێران بە خۆدەرباز کردن لە گوشار و گەمارۆ،
وردە وردە لەناوبردنی میحوەری موقاومەت،
هێرشی سایبێری هەنگاو بە هەنگاو بۆ سەر ژێرخانەکان،
تیرۆر و هێرشی ئامانجدار بۆ سەر شکۆی ئەمنییەتی،
سزا ئابوورییە پەڵەدارەکان کە هەرجارەو یەک شادەماری گرنگ دەکەنە ئامانج،
داخستنی وردە وردەی دەمارەکانی لۆجستیک،
دیپلۆماسی یەکگرتووکەری ناوچەیی و نێودەوڵەتی چالاکانە لە دژی ئێران،
هێرشە سەربازییە سنووردارەکان.
ئەنجامی سەرەتایی:
هەریەکێک لەم لێدانانە وەک لەرزینێک وایە کە دەچێتە ناو جەستەی شووشەوە.
لە درێژەدا:
تایبەتمەندی سەرەکی دەنگدانەوە و ڕێزۆنانس ئەوەیە کە وزەی لێدانی پێشوو هێشتا تەواو نەبووە، لێدانی داهاتووش بە هەمان فرێکوێنس دەدرێت لە شووشەکە.
ئەنجام:
لەم تاکتیکەدا سیستەم دەرفەتی نۆژەنکردنەوەی تەواوەتی نییە و لە هەمان کاتدا هاوفرێکوێنسی نوێ دروست دەبێت کە کاریگەرییەکانی یەکتر چڕتر دەکەنەوە.
لە درێژەدا:
لێدانەکان وردە وردە قووڵتر و فراوانتر دەبن. واتە گەورەیی لەرزەکانی سەر لێواری شووشەکە گەورەتر و شەپۆلاویتر دەبێت.
ئەنجام:
سیستەمی کۆمەڵایەتی-سیاسی دەست دەکات بە لەتر لێدان،
ئەو سەرچاوانەی کە ئەم لەرزینانە لەخۆدەگرن، تەواو دەبن.
لە درێژەدا:
ئامانجی کۆتایی “ڕێزۆنانسی ستراتیژیک” ئەوەیە کە سیستەمەکە تووشی ماندوویەتی لەڕادەبەدەری پێکهاتەیی و درزهەڵگرتن دەبێتەوە بەهۆی گرژییە ناوخۆییەکانی خۆیەوە کە بەهۆی شۆکی دەرەکییەوە هاندەدرێت.
ئەنجامی کۆتایی:
لە ژێر گوشاری لەرزینە یەک لە دوای یەکەکاندا، سیستەمەکە لە ناوەوە دەڕووخێت یان هەڵسوکەوتی بنەڕەتی خۆی دەگۆڕێت.
و:
ئامریکا بە تێگەیشتن لە مەترسی و سنوورداربوونی شەڕی زەمینی لە جوگرافیای بەرفراوانی ئێران، هەروەها کاریگەریی نەرێنی قووڵ لە سەر ئابووری و بازرگانی جیهانی ، لە جیاتی کەڵک وەرگرتن لە “گورز”، “فرێکوێنسی لەرزین” بەکاردەهێنێت بۆ دروستکردنی گەورەترین کەڵەکەبوونی گرژی و دواجار پچڕان و داڕمانی پێکهاتەیی بە کەمترین تێچوون.


No Comment! Be the first one.