ڕۆژهەڵات و ئێران بەرەو پلانی سی؟
پلانی ئا شەڕی دوانزە ڕۆژە بوو (درێژەی دەوڵەت- نەتەوەی ئێرانی)،
پلانی بی فەتحی تاران بوو (درێژەی دەوڵەت- نەتەوەی ئێرانی)،
پێدەچێت پلانی سی، پلانی “مووزایکی نەتەوەکان”ە.
ئەم وتارانە دەتوانن دەروازەی چوونە نێو پلانەکە و تێگەیشتنی قووڵتر بن:
How the Middle East can Post- Date Sykes-Picot
State Fragility and the Shadow of Sykes-Picot
The Great Redrawing: Will the Middle East Map Ever Look the Same?
گرنگترین چەمکەکان:
وەڵامدەرنەبوونی چیدیکەی دوکترینی تاران یان بەغداد،
سنوورگەلی ئۆرگانیک (Organic Borders) وەکوو بنەمای تیۆریکی بافێر زۆن (Buffer Zone)،
دەوڵەتانی لەرزۆک و لە لێواری شکان (Fragility States)،
هێڵە خەیاڵییەکان Imaginey Lines،
هەروەها:
سەروەری لەتکەوتوو (Fragmentet Sovereinty)،
فێدراڵیسمی ناهاوسەنگ (Asymmetric Federalism)،
ئەکتەرە ژێر حومییەکان (Sub National Actors)،
کاراکتەرە ناوچەییەکان (Local/Regional Actors)،
ناوچە پارێزراوەکان (Protective Enclaves)،
دێسانترالیزەکردنی پێکهاتەیی (Structural Decentralization)،
سەرپردە دێمۆکڕاتیکەکان (Democratic Bridgeheads)،
تێپەڕین لە وێستفالیا (Post-Westphalian Transition)،
سنوورە دەسکردەکان (Artificial Borders)،
چە کەردەن؟
یەک. پلانی سی هەڵگری ئامانجی کوردستانییە وەکوو بەشێک لە مووزایکی نەتەوەیی بەڵام قەوارەی چەندە بێت گرنگە. بۆچی؟
دوو. ڕۆژهەڵاتێکی بە بێ ورمێ و کرماشان و ئیلام، ئەو قەوارە دەکات بە “طیر معقول”.
سێ. پێویستە کاری شەوانەڕۆژ بکرێت بۆ جێخستن و بەدامەزراوەییکردنی نەخشەی ئۆرگانیکی کوردستان
چوار. هیچ لایەنێکی ئێرانی خۆی بە خاوەنداری دواڕۆژی ئەو ناوچانە نەکات.
پەنج. ڕای گشتی جەماوەر ئامادە بکرێت بۆ چوونە نێو پڕۆسەی پلانی سی.
شەش. کۆتایی بهێنرێت بە مشتومڕی ڕۆژانەی پلانگەلی کەوتووی ئا و بی.
حەوت. بەر بگیرێت بە هەر چەشنە “ائتلاف مرکز محور” و ئەگەر چووە قۆناغێک کە پێویست بوو و ناچار کراین، ئاسۆیی بێت و بازنەیی نە ئەستوونی
حەوت. سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی خۆی کۆدەنگ و تەیار بکات بۆ پلانی سی.
هەشت. بێگومان ئەم قۆناغە ڕێگوزەرە و لە ئەگەری دانوستان و دیپلۆماسی و یەکانگیری کوردستانی، نزیک دەبینەوە لە پرسی سەربەخۆیی.
نۆ. بەیاساییکردنی پرسی کورد، یەک لە کۆڵەکە سەرەکییەکانە بۆ ئەم پلان و پڕۆسەیە.
دە. خۆخڵافاندن و خۆخەریککردن بە کای کۆن و سەرەگێژە و بەلاڕێدابردن و سەرنجنەدانی ڕەها، دەتوانێت ئەم دەرفەتەمان لە کیس بدات.
یانزە. جیهانی بیر بکەرەوە و کوردستانی ڕێگە بکە (نە ئێرانی).
ت.ب: وەکوو ئاگادارکردنەوەی دووبارە و سێ جارە:
داواکاری کوردستان پێویستە “Buffer Zone” بێت نە “No Fly Zone” لە ئەگەری “Failed State”.


No Comment! Be the first one.