ئایدیۆلۆژیست
ئایدیۆلۆژیست، دڕۆ دەکات،
ئایدیۆلۆژیست، پڕۆپاگاندا دەکات،
ئایدیۆلۆژیست، جوێن ئەدات،
ئایدیۆلۆژیست، ئەتک دەکات،
ئایدیۆلۆژیست، ئاژیتاسیۆن و هەڵا هەڵا دەکات،
ئایدیۆلۆژیست، خودی ڕەهایە و هەموو ئەویدییەکانی دیکە بە نەفرەت دەکات،
ئایدیۆلۆژیست، شکست قبووڵ ناکات،
ئایدیۆلۆژیست، شکست بە سەرکەوتن ناوزەد دەکات،
ئایدیۆلۆژیست، نەک تەنیا شکست بە سەرکەوتن ناوزەد دەکات بەڵکوو بڕوای قووڵی تێدا دەروونی و بەدامەزراوەیی دەبێت،
ئایدیۆلۆژیست، تەنیا خۆی بە خەتابار نازانێت، هەموو جیهان بێجگە خۆی تاوانبارن،
ئایدیۆلۆژیست، سپی سپییە و ئەوەی بێجگە خۆی بیر بکاتەوە ڕەشە،
ئایدیۆلۆژیست، هەمیشە پاساوی هەیە،
ئایدیوڵۆژیست، وشەی زریقە و بریقەدار، زۆر بەکار دەهێنێت،
ئایدیۆلۆژیست، کەڵەکەکراوی دژوازییەکانە،
ئایدیۆلۆژیست، حەقیقەت چەواشە دەکات،
ئایدیۆلۆژیست کەسایەتی حەقیقی بە کەسایەتی دەسکرد دەکات،
ئایدیۆلۆژیست، بە ناوی مرۆڤایەتی، مرۆڤ و مرۆڤایەتی دەکووژێت،
ئایدیۆلۆژیست، خودای دەسکەرد دروست ئەکات بۆ ئەوەی خۆی بکات بە پێغەمبەر،
و….

No Comment! Be the first one.