ئەم “کردستان ایران”ە و ئەو ڕێگایەی ناچێتەوە سەر “کوردستان”
دەستەواژەی کوردستانی ئێران چی هێناوە بە سەر بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد لە ڕۆژهەڵات؟
یک. تووشبوونی بەها/ هەست ی بۆ ئێرانیبوون دروست کردووە
دوو. بووەتە ئامرازی جێگیربوونی هەندەسەی ئێرانی پەیوەندییەکانی دەسەڵات و هێز.
سێ. جۆمگەسازییەکی وابەستەی دروست کردووە کە نیشانەی یەکەم (کوردستان) شەرعییەتی سەرزەمینی و ناسنامەی خۆی لە نیشانەی دووەم (ئێران)ەوە وەردەگرێت.
چوار. خزاوەتە نێو ناخودئاگای پێکهاتەیی.
پەنج. بووەتە هۆی ئەویدی- ئایینی ئێرانی لە جیاتی خود-ئایینی کوردستانی.
شەش. بووەتە میکانیزمێکی خۆگونجاندنی دەروونی بۆ کەمکردنەوەی وەستاوی و هەستی هەڵواسراوی و دڵەڕاوکێ.
حەوت. بووەتە هۆی ئەوەی مرۆڤی کورد تووش بێت بە دژوازی دەروونی لە نێوان ناسنامەی کوردستانی و واقیعی یاسایی-ئیداری ئێرانیدا.
هەشت. وایکردووە گەلی کورد هەستی بێدەوڵەتی لەگەڵ قبووڵکردنی ئەم پاشگرە بگۆڕێتەوە بۆ ئەوەی سەقامگیرییەکی ڕێژەیی بەدەست بهێنێت.
نۆ. هێژمۆنی ئێران، بە دەروونی کراوە.
دە. پێکهاتەی سیاسی لە ڕەوتی زەمەندا، بەڕژەوەندییەکانی خۆی نەک لە ئاسۆیەکی سەربەخۆییخوازانە بەڵکوو لە دینامیزمەکانی واقێعی تاران، ئاراستە کردووە.
یانزە. سیاسەتی کورد پێکهاتەی شیکاری خۆی لەسەر بنەمای مافە بنەڕەتییە ناوخۆییەکانی ئێران داناوە نەک یاسای نێودەوڵەتی.
دوانزە. سەقفی گەمەی ستراتیژیکی کورد لە سەربەخۆیی نەتەوەییەوە بۆ پێناسەکردنەوەی پشکی دەسەڵات لە ناوەنددا کورت کراوەتەوە.
سیانزە. بکەرایەتی (عامڵییەت) سەربەخۆ لە شەترەنجی سیاسیدا بووەتە گۆڕاوێکی وابەستە بە دێمۆکڕاتیزە بوون یان دێمۆکڕاتیزە نەبوونی ئێران.
چواردە. سەربەخۆیی ئیپیستمۆلۆژیک هەرگیز دروست نەبووە.
پانزە. ژیۆپۆلیتیکی سوبژێکتیڤی خۆدبنیات سەریهەڵنەداوە.
شانزە. مرۆڤی کورد لە کەمینەیەکی پەراوێزەوە لەناو دەوڵەتێکی دیکەدا پەرەی نەسەندووە بۆ نەتەوەیەکی یەکگرتوو لە سەرزەمینی خۆیدا.
حەڤدە. پێکهاتە زمانییەکانی سەقامگیری هێژمۆنی ئێرانی نەیانهێشتووە گەلی کورد جوگرافیای زەین و واقێعی خۆی سەربەخۆ بکات لە سیستەمی هێژمۆنیکی داگیرکەر.
هەژدە. لە ئاستی پێکهاتەیی و ستراتیژیکدا نەیتوانیوە خود- ئایینی دەستەبەر بکات، کە بە واتای سەربەخۆیی فیزیکی و سیاسی دێت.
نۆزدە. دابڕانی تەواو لە شەرعییەتی زمانی و یاسایی نەزمی هەبوو ڕووی نەداوە.
بیست. سێندرۆمی دیلبوونی دەروونی بووەتە هۆی خۆبەدستەوەدانی دەروونی پێشوەختە و دەسپێشخەرانە.
بیست و یەک. بووەتە هۆی باڵادەستی بابەتیی، واتایی، مەعریفی، یاسایی، زمانی، دەروونناسی و سیاسیی قبووڵکردنی ئەویدی- ئایینی ئێرانی.
دەرئەنجامی ئەمەش ئەوە بووە و دەبێت کە مرۆڤ و ئەندێشە و مەعریفە و سیاسەت و بزووتنەوەی کورد، هەرچەندەش ڕابکات لەسەر جادەی “کردستان ایران”، شەرعییەت و ڕەسەنایەتییان بە هەیکەلی ئێرانی بەخشیوە و دەبەخشن.


No Comment! Be the first one.