بەراوردێک لە نێوان کورد و جوولەکەدا
بەراوردکردنی ئەزموونی جوولەکە و کورد لە ڕوانگەی شوناسی بەکۆمەڵەوە، دوو ڕێگای جیاواز لە ڕووبەڕووبوونەوەی دابڕان و یادەوەری کۆ دا پیشان ئەدات.
بە سەیرکردنی دوو چەمکی “ناسنامەی دابڕاو” و “لەبیرچوونەوەی دابەشبووەی کۆ”، جوولەکەکان هەم ناسنامەی دابڕاویان تێپەڕاندووە و هەم ڕووبەڕووی لەبیرچونەوەی دابەشبووەی کۆ بوونەتەوە و چاریان کردووە، بەڵام کورد نەیتوانیوە:
جوولەکەکان توانیان بە پڕۆژەیەکی فرە چین و درێژخایەن ئەو بۆشاییە ببڕن:
بە بنیاتنانەوەی زمانی عیبری،
بە دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل وەک چەقی سەرەکی،
بە دروستکردنی گێڕانەوەیەکی مێژوویی یەکگرتوو لە موساوە تا هۆلۆکۆست،
بە پێکەوەبەستنەوەی شوناسی ئایینی و نەتەوەیی و سیاسی.
جوولەکەکان بە قبووڵکردنی ئازار و تۆمارکردنی ڕەنج و بەدامەزراوەییکردنی یادەوەری ئازارەکان، بەتایبەتی دوای هۆلۆکۆست، جۆرێک لە یادەوەری و یادکردنەوەی سازماندراویان بەدەستهێنا و دواتر کردیان بە هێز.
بەڵام کورد تا ئێستا:
سەرکەوتوو نەبوون لە دروستکردنی گێڕانەوەی هاوبەش،
نەیانتوانیوە یەک زمانی پێوەری یەکگرتوو دروست بکەن،
نەیانتوانیوە دامەزراوەیەکی ناوەندی بنیات بنێن کە پەیوەندیساز بێت و یەکێتی نەتەوەیی دروست بکات،
سەرکوتکردنی پەژارە، قەدەغەکردنی زمان، زەلیلکردنی ناسنامە و سەرکوتی سازماندراو، بووەتە هۆی جۆرێک لەبیرچوونەوەی زۆرەملێ کە ڕێگری لە بنیاتنانەوەی ناسنامەیەکی تەندروست کردووە،
هێشتا لە نێوان ئازار و بێدەنگی و یادکردنەوە و لەبیرکردندا هەڵواسراو و هەڵپەسێندراون.
Dissociative Amnesia
Disrupted Identity
