کوردی- فارسی
شۆڕشی ژینا شۆڕشێکی ئەخلاقیشە
بە بڕوای “بەیکەر”، تایبەتمەندی سەرەکی جیاکەرەوەی شۆڕشی ئەخلاقی ئەوەیە کە گۆڕانکاری بە ئەنقەست بۆ پارادایمێک لەخۆدەگرێت نەک تەنیا بۆ یاسایەکی ئەخلاقی دیاریکراو. شۆڕشی ئەخلاقی هەڵمەتێکی بە ئەنقەستە بۆ گۆڕینی پارادایمی ئەخلاقی-کۆمەڵایەتی؛ بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی چالاک بۆ گۆڕینی هەڵوێست دژ بەو خواستانەی کە بۆ ئازادی و خۆسەری خواستەکانی نەوەیەک دامەزراون؛ ئەو مەیلانەی کە گروپێکی دیاریکراو بەناوی یاساوە بە تێکدەرو لادان و بە ناوی شەریعەتەوە بە دژی پاکیزەیی و بە گوناح دەیزانن و بە شێوازی جۆراوجۆر سزایان دەدەن و سەرکوتیان دەکەن.
شۆڕشی ئەخلاقی پێنج قۆناغی هەیە:
دەستنیشانکردنی ستانداردە هەبووەکان وەک ناهەنجاری و دواتر ڕەخنە و دەربڕینی ناڕەزایەتی،
پەرەپێدانی کارتێکەرانەی بیرۆکەی نوێ،
تێکەڵکردنیان لەگەڵ یاسا و ڕێسا کۆمەڵایەتییە نوێکان بە شێوەیەک کە چارەسەری ئەو کێشانە بکات کە پارادایمی ئەخلاقی هەبوو لەگەڵیاندا بە شەڕ دەهات بەڵام شکستیهێنا،
قەبڵاندنی کۆمەڵایەتی,
وەلانانی گوتاری ئەخلاقی هەنووکەیی لە بەرژەوەندی ئەو گوتارانەی کە شۆڕش هێنایە ئاراوە.
شۆڕشی ژینا شۆڕشێکە بۆ گۆڕانکاری بنەڕەتی لە هەڵوێست و بیروباوەڕ و ڕەفتارەکاندا، شۆڕشێکە لەدژی شێوازە بەدامەزراوەییکراوەکان، شۆڕشێک بۆ ئەوین و کەرامەت و ڕێز و ئازادی و هەر بۆیە شۆڕشێکی ئەخلاقیشە.
—-
انقلاب ژینا یک انقلاب اخلاقی هم هست
از نظر بیکر، وجە تمایز کلیدی یک انقلاب اخلاقی، این است کە شامل تغییر عمدی بە یک پارادایم و نە فقط بە یک قاعدە اخلاقی خاص است. یک انقلاب اخلاقی، یک کارزار عمدی برای تغییر پارادایم اخلاقی- اجتماعی است؛ یک جنبش اجتماعی فعال برای تغییر نگرش نسبت بە تمایلات کە برای آزادی و خودمختاری خواستەهای یک نسل برپا شدە است؛ تمایلاتی کە یک گروە خاص، بە نام قانون، آن را مخرب و انحرافی و بە نام شرع، منافی عفت و گناە می دانند و بە اشکال گوناگون، تنبیە و سرکوب می کنند.
یک انقلاب اخلاقی، پنج مرحلە دارد:
شناسایی استانداردهای موجود بە عنوان ناهنجاری، نقد و اعتراض،
انتشار موثر ایدەهای جدید،
ادغام آنها با قانون و قوانین اجتماعی جدید بە نحوی کە مشکلاتی را کە بە نظر می رسید پارادایم اخلاقی موجود با آن دست و پنجە نرم می کرد اما شکست خوردە را حل کند،
پڐیرش اجتماعی،
کنار گذاشتن گفتمان اخلاق فعلی بە نفع گفتمان هایی کە انقلاب معرفی کردە است.
انقلاب ژینا، انقلاب برای تغییرات بنیادین در نگرش ها، باور و رفتار، انقلاب علیە شیوەهای نهادینە شدە، انقلاب عشق، افتخار، احترام و آزادی و بنابراین، یک انقلاب اخلاقی هم هست.
وێنە: گیانبەختکردوانی شۆڕشی ژینا لە کوردستان
زۆرتر بخوێنەوە:
The Strucure of Moral Revolutions, Robert Baker, 2019
Studies of Changes in the Morality of Abortion, Death and the Bioethics Revolution, Laurence B. Mccollugh, Philosophical Review, 2020
Moral Revolution, Moral Reform, Moral Drift, Philosophical Disquisition, 2020