شیکارییەکی ستراتیژیک
بە گرینگیدان بە نزیکبوونەوەی چین و ڕووسیا و هێندوستان و ئەگەری دروستبوونی بلۆکی نوێی دژە ڕۆژئاوا،
بە گرینگیدان بە ڕۆڵی پاسیڤی ئوروپا، وەرینی دەسەڵاتی سیاسی و گومان لە شوێنکەوتنی ئامریکا و بێتوانایی لە پێکهێنانی هێژمۆنێکی سەربەخۆ و قەیرانەکانی ناوخۆ و فشاری بیروڕای گشتی و پەرەسەندنی هەڕەشەکانی ڕووسیا،
بە گرینگیدان بە سیاسەتە دوورەپەرێز و نیمچە پاسیڤەکانی ئوسترالیا و کانادا لە هێژمۆنی ئامریکادا،
بە گرینگیدان بە کۆتایی هاتنی نزیکەی بێئەنجامی بلۆفەکانی تڕامپ لە بواری سیاسەتی نێودەوڵەتی و ئابووری و شەڕی گومرگی و کۆتاییهێنانی خێرا بە شەڕی ئۆکراین و پەرەسەندنی قەیرانەکانی ئامریکای لاتینی دژە ئامریکایی و لاوازی یەکگرتوویی ناوخۆیی لە ئامریکا و جەمسەرگیری قووڵی سیاسی لەم وڵاتەدا،
بە گرینگیدان بە پرسە ناوخۆییەکانی ئیسرائیل و کەڵەکەبوونی ناڕەزایەتییە جیهانییەکان دژی سەرکوتکردنی غەززە و کەمبوونەوەی دەسەڵاتی مانۆڕی دیپلۆماسی،
بە گرینگیدان بە نەگەیشتن بە ئەنجامێکی یەکلاکەرەوەی داڕمانی ئێران لە شەڕی دوانزە ڕۆژەدا بە ئامرازە کلاسیکەکانی سزا، هەڕەشەی سەربازی، یان شەڕی کورتخایەن،
بە گرینگیدان بە ئەگەری دۆڕانی ڕێککەوتنەکانی ئابراهام لە ئەگەری بلۆکبەندی بەهێزتر و سەرکەوتووتری نوێ،
ئایا کاتی ئەوە هاتووە کە یاری سفری کۆی سەد بۆ ئامریکا و ئیسرائیل نەزمێکی جیهانی نوێ و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ پێکبهێنن؟
ئامریکا و ئیسرائیل و یاری سفر و سەد
ئامریکا و ئیسرائیل ڕووبەڕووی ئەم بژاردەگەلە دەبنەوە:
یان بە سەرکەوتنێکی تەواو نەزمی جیهانی دڵخوازی خۆیان دامەزرێنن،
یان لەگەڵ نەزمی فرە جەمسەری و دژە ڕۆژئاوایی کە سەرهەڵدەدات ڕێکبکەون و شکست یان پاشەکشەی ستراتیژیک قبووڵ بکەن.
ئێستا وا دیارە کاتی “یاری سفر و سەد” هاتووە، هەرچەندە هێشتا مەرجەکانی سەرکەوتنی یەکلاکەرەوە ئامادە نین.
پرسیار:
ئەگەر ئامریکا و ئیسرائیل بچنە ناو یاری سفر و سەد، مەترسی چییە؟
لە ئەگەری دۆڕان، پێگەی سەرکردایەتی جیهانی ئامریکا دەڕووخێت،
ڕەنگە ئیسرائیل بچێتە ناو سووڕێکی پەرتبوون و شەڕی بێکۆتایی،
بلۆکی ڕۆژهەڵات دەتوانێت شەرعییەتی زیاتری نێودەوڵەتی بەدەستبهێنێت،
نەزمی نوێی چەندجەمسەری بە کۆتاییهاتنی هێژمۆنی ئامریکایی جێگیر بێت.
پرسیارێکی دیکە:
ئایا بژاردە یان سیناریۆی تر هەیە؟
یاری تێکەڵاو یان هیبریدی:
فشاری زیرەک و دانوستانی سنووردار،
سزای ئامانجدار، ڕێوەبەری گرژی و ڕێوەبەری قەیران،
شەڕی سایبێری و پڕوپاگاندا،
پێناسەکردنەوەی نەزمی هەبوو نەک لە ڕێگەی ململانێی ڕاستەوخۆ.
چوار سیناریۆی ئەگەری
سیناریۆی یەکەم: یاری سفر و سەد و ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ
ئامانجەکان:
گۆڕینی ئێران چ بە ڕژێم یان خود حاکمییەت،
کۆنترۆڵی چین،
هەڵوەشاندنەوەی ڕووسیای ژێئۆپۆلیتیک،
چەسپاندنی تەواوی پەیمانی ئیبراهیم.
ئامرازەکان:
سزای ئیفلیجکەر،
هێرشە سنووردارەکان،
شەڕی پڕۆکسی،
کودەتا،
دیپلۆماسی هەڕەشەتەوەر،
شەڕی تەواو لە ئەگەری پێویست.
سیناریۆی دووهەم: یاری هۆشمەند- مەهار کردن و تەعدیل
ئامانجەکان:
پاراستنی باڵادەستی ڕێژەیی،
کۆنترۆڵی قەیرانەکان،
ڕێگریکردن لە گۆڕانکاری خێرا لە نەزمی جیهانیدا.
ئامرازەکان:
شەڕی زانیاری،
بەهێزکردنی دیپلۆماسی ناوچەیی،
بەکارهێنانی ڕکابەرەکان لە دژی یەکتر.
سیناریۆی سێهەم: قبووڵکردنی فرەجەمسەری- گونجانی چالاک
ئامانجەکان:
دووبارە پێناسەکردنەوەی ڕۆڵ بە ڕیزبەندییەکی فرە جەمسەری،
کەمکردنەوەی تێچووەکان،
داخستنی فایلەکانی وەک ئێران و فەلەستین.
ئامرازەکان:
دانوستانی ستراتیژیک،
پەیماننامەگەلی نوێ،
کەمکردنەوەی بەشداری سەربازی.
سیناریۆی چوارەم: داڕمانی ڕێژەیی- پاسیڤیەت و پاشەکشەی ئامریکا و ئیسرائیل بەهۆی:
قەیرانی ناوخۆیی،
کێشەگەلی سیاسی،
لاوازی ستراتیژیک.
ئەنجام:
لە نێو ئەو چوار سیناریۆیەی کە باسکران، ئیسرائیل زیاتر مەیلی بۆ سیناریۆی یەکەم هەیە، هەرچەندە تێچوونەکانی زۆرن،
ئامریکا لە نێوان سیناریۆی دووەم و سێهەمدا دوودڵە.
بەڵام ئەگەر گرژیی ئێران و ڕۆژئاوا بە میکانیزمی سناپ باک یان هەر ئەگەرێکی لەناکاو، پەرە بستێنێت ئەوا ڕەنگە ڕۆژئاوا بە سەرۆکایەتی ئامریکا بەرەو سیناریۆی یەکەم پاڵ بنرێت.
تێبینی: لە نێوان ئەو چوار سیناریۆیەدا، وا مەزەندە دەکرێت ئامریکا لە کۆتاییدا لەگەڵ ئەو سیناریۆیەدا هاوتەریب بێت کە ئیسرائیل ئارەزووی دەکات.
پرسیارێک دەمێنێتەوە:
ئایا دواجار دۆناڵد ترەمپ ناچار دەبێت ڕووبەڕووی واقیعی سیاسەت و هەژموونی ببێتەوە؟
یان جامی ژەهری شەڕی ساردی نوێ لە نەزمی فرە جەمسەریدا دەخواتەوە؟
