قەڵەمڕەو یان نیشتمان
قەڵەمڕەوی زەینی یان قەڵەمڕەوی وێناکراو بۆ خاکی داگیرکراو و بندەست، یەکێک لە گرینگتڕین و بنەڕەتیترین چوارچێوەکانە بۆ ڕەوتی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نەتەوەی کورد کە دواجار، هەموو ڕەهەندەکانی خەبات لە خۆیدا کۆ دەکاتەوە و بەر بە پەرتەوازەیی و ڕاڕایی و لارەڕێی دەگرێت و خەڵک و سیاسەت، ڕوو لە ئامانج، هاوئاراستە دەکات.
وشەی “نیشتمان” ئەگەرچی جوانە و هەست بزوێن و شاعێرانە بەڵام بە هۆی ستاتیکبوونی، نەیتوانیوە و ناتوانێ ئەو دینامیسمە دروست بکات کە هەموو وزەکان کۆ بکاتەوە لە دەور ڕەوتی ڕزگاری نەتەوەیی بۆیە پێویستە کورد، کاتێک سەرزمینی فیزیکی لێ داگیرکراوە و پارچەپارچە بووە، بە جێگیرکردن و دەروونیکردن و بەدامەزراوەییکردنی قەڵەمڕەوی زەینی لە تاک و دواتر بە کۆ، هەنگاو بەرەو ڕزگاری خاک هەڵگرێت و سیاسەت و هێز لە سەر ئەو بنەمایە دابڕێژێت.
imagined Territory
mental Territory
