لە گۆڕانەوە (استحالە) بۆ وەرگۆڕان (مێتامۆرف)؛ لە مرۆڤی کوردستانی بۆ قۆلانچەی کوردی
هەنگاوی یەکەم
میکانیزمی گۆڕان لە بازنەی هاوپەیمانی، کۆنگرە، سیمینار و مەحفەڵی بەڕواڵەت نوخبەیی (ئێرانی و کوردی) بە خێرایی بەڕێوە دەچێت:
قبوڵکردنی یەکپارچەیی سەرزەمینی،
لە نەتەوەوە بۆ ئێتنیک،
بەلارەڕێدابردنی مافی چارەی خۆنووسین،
تەعلیقی ستراتیژیکی خواستی نەتەوەیی،
ئاساییکردنەوەی پاشەکشە،
بەرچەسپ لێدان و سووکایەتیکردن بە پرسی سەربەخۆیی و حکومەتی نەتەوەیی،
دابڕانی ستراتیژیک،
ئاوێتەکردن بە گشتییەتە ئابستراکتەکان،
گرێدانی مافی نەتەوەیی بۆ ناکۆکی و ناڕەزامەندی نێودەوڵەتی،
پراگماتیزمی ئێرانی لە جیاتی ئارمانخوازی ریالیستیکی نەتەوەیی،
زەقکردنەوەی هاوسەنگی ناوچەیی لەبری ئیرادەی نەتەوەیی و…
هەنگاوی دووەم
لە گۆڕاندا ناوەڕۆک دەگۆڕێت، بەڵام لە وەرگۆڕاندا بوونەکە گۆڕانکاری بەسەردا دێت و دەگاتە خاڵێک کە سروشت و کارکرد، دژی خۆی کاردەکات:
وەرگۆڕان لە وشە و چەمکەکان،
وەرگۆڕان لە پێکهاتە،
جێگۆڕکێی پرسی نەتەوەیی بە چەمکگەلی قەبە بەڵام داشکاوە،
قبووڵکردنی پێگەی کەمینە بە شانازییەوە،
وەرگۆڕان لە ڕۆحی نەتەوەیی و…
لە درێژەدا
گریگۆر سامسا لە وەرگۆڕانی کافکادا بە شەوێک نەبوو بە قۆلانچە، بوو بە کەرەستە، لە خۆی نامۆ بوو، دۆخە نوێیەکەی قبووڵ کرد، بوو بە قۆلانچە، هێشتا وایدەزانی مرۆڤە، گۆشەگیر بوو، ڕەتکرایەوە، و دواجار، لە پیسی خۆیدا مرد.
لە مەسەلەی نەتەوەیی کوردیشدا، دوای گۆڕان، بوون بە ئامرازێکی سیاسی، نامۆبوون لەگەڵ خۆ، مافی سەربەخۆیی وەک ئەمری خەیاڵی و زەلیلکەر و دابەشکەر، بوون بە کاربەڕێکەری دەزگای پڕۆژەگەلی دژە نەتەوەیی کوردستانی بە ناوی ڕیالیزم و بابەتێکی ئەقڵانی، و دواجاریش لە مرۆڤی کوردستانی بەرەو قۆلانچەی کوردی….
ت.ب:
ئای لاڤ یووی ئێرانی و تڕۆجانی کوردی، خەریکن ڕێسەکەمان لێدەکەنەوە بە خوری


No Comment! Be the first one.