لە پێویستی سازماندانی خێرای سەربەخۆییخوازانی ڕۆژهەڵات
یەکێک لە هەرە گرینگترین پێویستییەکانی هەنووکەیی بۆ ڕۆژهەڵات، سازماندانی خێرای پۆتانسییەلەکانی سەربەخۆییخوازییە کە لە ئەگەری لاواز بوونی حاکمییەتی ئێرانی، بۆشایی هێز، گۆڕانکاری ژێئۆپۆلیتیک، و فراوانتربوونی خواستی شوناسخوازانەی نەتەوەکانی دیکە لە ئێران، ئامادەبوونی پێشوەختە پێکدێنێت بۆ ڕێوەبەری قۆناغی ڕاگوزەر، گریمانەی بژاردەی نێودەوڵەتی لە نێو ئەگەرەکان، زۆرتر دەکات، هێژمۆنی حاکمییەتی ئێرانی بۆ سەر هێزە کوردستانییە ئێرانییەکان بە مەبەستی کەلکاوەژۆکردن بۆ ئامرازی مەشرووعییەتبەخشین بە حاکمییەتی ئێرانی، کەمتر دەکاتەوە، ڕۆژهەڵات هاوتەریب دەکات لەگەڵ نەخشەی نوێی ڕۆژهەڵاتی ناوین، شەرعییەتی نێونەتەوەیی بۆ ڕۆژهەڵات فراوانتر دەکات، ئەبێتە سەرمەشقێک بۆ نەتەوەکانی دیکە، و هەموو بژاردەکان بە کراوەیی دادەنێت بۆ هەر ئەگەر و ئیمکان و ئێحتماڵێک، ڕێگری دەکات لە خۆبەدەستەوەدانی ئیرادەی نەتەوەیی کورد لە هەر ئاستێک و لە ژێر هەر بیانوویەکدا و لایەنە ناسەربەخۆییخوازەکان، ناچار دەکات هەڵوێستی ڕوونتر بگرنەبەر و خۆیان لە دووفاقی و بێکردەوەیی دوور بخەنەوە.
ئێمەی کوردستانی بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی سەرزەمین بە تایبەت، لە ساتەوەختی مێژووییداین
A Turning Point in History
لە پێویستی سازماندانی خێرای سەربەخۆییخوازانی ڕۆژهەڵات
July 21, 2025
One Min Read
352
Views
