نەوەی زی و شۆڕشی ژینا
نەوەیەک کە هەڵگری جۆرێک لە گۆڕانکاریی پێکهاتەیی بوو لە شێوازی سەیرکردنی دەسەڵات و ناسنامە و خۆڕاگری و بەشداری سیاسی، شۆڕشی ژینای خوڵقاند؛
نەوەیەک کە بە ئینتێرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەجیهانیبوونی زانیاری گەورە بووە، گومانی کرد لە گێڕانەوەی فەرمی و نەریتی و ئایدیۆلۆژی، بە شێوازی سازماندەری ئاسۆیی خۆی ڕێکخست، بە هەستێکی فرە چینەیی، هەم کورد بوو هەم جیهانی بوو، هەم ژن بوو، هەم جەوان بوو و هەم دیجیتاڵی، هاوتەریب بوو لەگەڵ ئازادی تاک و شێوازی ژیانی تاکەکەسی، دووانەی ئایدیۆلۆژیکی وەلانا، جوانیناسیی و جوانیزانی زمانەوانی و ڕەفتاری بوو، و نەوەیەک کە بە تێپەڕین لە وێژمانی نەتەوەیی کلاسیک، بە هێزی نواندنەوەی دیجیتاڵی، قوربانیبوونی ژینای لەسەر پرسی حیجاب، بە پرسی شوناسی نەتەوەیی و داگیرکاری ئێرانییەوە گرێدا و گەیاندییە ئاستی دیسکۆرسی جیهانی، و داوای ڕزگاری و کەرامەت و شوناسی نەتەوەیی و کۆتاییهێنان بە داگیرکاریی کرد.
لە شۆڕشی ژینادا، نەوەی زی، بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردی بەرەو بزووتنەوەی بکەرانی سیاسی نوێسەرهەڵداوی شوناسی نەتەوەیی کورد پێشخست و پێناسەی کردەوە، و بێگومان بە وێنا و فۆڕماسیۆن و زمان و هزری تایبەتی خۆی، گوتاری ڕزگاریخوازی نەتەوەیی لە قاڵب دەدات.
