پێشنیاری ستراتیژی ماکڕۆی ڕۆژهەڵات (Rojhelat Grand Strategy) ڕوو لە ناوەندی دیالۆگ
یەک. یەک گوتاری نەتەوەیی (National Unified Discourse)
دوو. تەبایی نەتەوەیی (National Consensus)
سێ. فەرماندەیی یەکگرتوو (Unified Command)
چوار. ڕێوەبەری قەیران (Crisis Management)
پەنج. کۆنترۆڵی خاک (Territorial Control)
شەش. تەبایی ئابووری (Economic Solidarity)
حەوت. شەرعییەتی سیاسی و مەدەنی (Political and Civil Legitimacy)
هەشت. پێکهاتەی هاوتەریب (Parallel Governance)
نۆ. ئاوێتەکردنی ستراتیژیک (Strategic Integration)
دە. شەرعییەتی یاسایی نێونەتەوەیی (International Legal Legitimacy)
یانزە. دەوڵەتی چاوەڕوان (State-in-Waiting)
جا حەکایەتێکیش:
کێبرکێیی زۆرانبازی ئێران لە سەقز بەڕێوەدەچوو. ڕکابەرە سەقزییەکەی تیمی کوردستان، دەرەقەت حەریفەکەی نەدەهات. تەماشاوانەکان بێدەنگ بوون و هەناسەیان دەرنەدەهات. لەو نێوانەدا، کەسێکی گۆڵمەز کە نوکتەچی و ناسیاویس بوو، جارنەجارێک دەیگوت: کاکە فڵان گیان بڕۆ بۆ ژێر بڕۆ بۆ ژێر. دوای قەدەرێک کە ناهومێد دەبوو بە دەنگێکی کز دەیگوت: ناتوانیییی؟ قەیناکا. ساڵتۆی لێبە ساڵتۆی لێبە. ناتوانی؟ قەیناکا و….
ئێوەی ئازیزیانی بڕیاردەری سیاسەتی ڕۆژهەڵاتیش، هەوڵی خۆتان بدەن، گەر توانیتان، جێگەی هەمووتان و هەموومان دەبێتەوە، نەشتانتوانی قەیناکا، سەد ساڵە “ئێمە نین و گەدایی؟ ئێرە بێت یان کولیایی”. با بۆ سەد ساڵی تر بێت، گیانتان سڵامەت….
ت.ب: ئەو ئێمە نین و…. پەندێکی کوردییە، بە جێگای گەدایی دەتوانین ژێردەستەیی و چەرمەسەری و ژێردەسەڵاتی و بەشمەینەتی و…. دابنێین.


No Comment! Be the first one.