ژانی گەل
خۆت هەڵدەوەشێنیتەوە یان نا کەیفی خۆتە، چەک دادەنێی یان نا، تەدبیری خۆتە و پەیوەندی بە سیاسەتی خۆتەوە هەیە بەڵام دەزانی ڕێوڕەسمی هێمایین و چەکدانان و چەک سووتاندنی هێمایین، ئەویش لە شوێنێکی پیرۆزی کورد، بەرانبەر پاشماوەی ئێمپراتوورییەتێک کە لە هەمیشەی مێژووی خۆیدا، وێڕای سەرکوتی سوور، سیاسەتی سووککردنیشی هاوتەریب، وەپێش بردووە چ واتایەکی هەیە؟
هەوڵدان بۆ زەلیلکردنی بەکۆمەڵ،
خۆبەدەستەوەدانی زۆرەملێ،
لەناوبردنی ئیرادەی بەرخۆدان،
لەناوبردنی هێمای بەرخۆدان،
سووکایەتیکردن بە بەرخۆدان،
لەناوبردنی هێمای کەرامەت،
سەپاندنی شکستی ئەخلاقی،
پێشێلکردنی ڕەمزیی ناسنامەی سیاسی،
پێشێلکردنی ڕەمزی ناسنامەی مێژوویی.
ئەمە چیدیکە پەیوەندی بە تۆوە نییە، پەیوەندی بە “غرووری نەتەوەیی”یەوە هەیە.
ت.ب: هیچ بێڕێزییەک وەک کۆمێنت قبووڵ ناکەم و چاوتان ماچ ئەکەم. خۆم دڵەکەم کەیلە ئیمڕۆ.
