Image default
دیدگاه گزیده یادداشت

کاتێک دوای مردنی ریبەری ئێران، رێبەری ئێستای کۆماری ئیسلامی هەلبژێردرا، له یەکەم کوبوونەوەی لێژنەی بالای ئەمنیی ئێران، بریار درا لەماوەی سێ مانگ دا، دوو ئالتێرناتیوی ریبەری ئێران که گەورەترین مەترسین بو کۆماری ئیسلامی له ناو ببرێن: د.قاسملوو و د.به ختیار.
ئەو دوو کەسایەتییه گەورەترین و سامناکترین چالشی ئەمنی بۆ قەواره ی کوماری ئیسلامی بوون و….

**** براگەورەم ! حیزبی دیموکرات چی بەسەر هاتووه که هەنووکه ریککەوتنێک لەگەل چەند رێکخراوی کەم نیونیشانی ئێرانی به “فتح الفتوح” ناوزەد ده کات؟ له بیرتانه کاتی خوی، هیچ ئوپوزیسیونیکی ئیرانی -ئەلبەت ئوپوزیسیون به واتای وشه- به بی قاسملوو قامکی نه ده کرد به ئاودا؟ ئیوه زیاتر لەهه مووکەس لەبیرتان ماوه.
لەبیرتانه بەبێ حیزبی دیموکرات، هەموو قەبالەیەک، پێش واژو کردن، بەتال بوو؟ خۆ جەنابتان زیاتر لە هەمووکەس شارەزان که هاوکات، 16 هێزی حیزب، له ناوخۆی روژهەلات، بەرخۆدانی دەکرد؟
خو هێزی 12000کەسی حیزبتان باش لەبیر ماوه؟ بۆچی ئێستا وای لێهاتووه به کەمترینەکان قانع دەبن و وەک سیاسەتی سەرکەوتوو نێوی دەبەن؟
ئەو حیزبەی که من دەیناسم و مێژوویم خویندوەتۆ، ئێستا لەجێگای ئەوەی ریبەرەکەی وانەمان پێ بلێتەوه که پێی سیاسەت لەسەر عەرزه، دەبا به نێو عاسمانی روژهەلات، بفرابایە.
چ باسه برای گە ورەم؟
لە بیرتانە تێروری شەرەفکەندی و دادگای میکۆنووس چۆنها بۆنیاتەکانی کۆماری ئیسلامی لەرزاند؟
متمانه بەخۆکەی حیزب و ریبەرانی حیزب، چی بەسەر هاتووه؟

براگەورەم! ئەو رۆژه زگم بۆ خۆم و بو نەتەوەم سووتا که له کۆنفرانسی ورده ئۆپۆزیسیونی ئیرانی له لەندەن، سێکرتێر و جیێگری سێکرتێری ئەو حیزبه، وەک جێگرەوەی سێهەم بۆ بانگهێشتن وبەشداری ناوزەد کرابوون؟
چمان بەسەر هاتووه؟
ئێمه پالەوان نین براگەورەم. ئێمەیش دلسۆزین و ئەوەی ئێستاکه دەبینین و دەیبیسین و دەکرێتن، به ئیستحقاقی نەتەوەکەمان و بە ئیستحقاقی حیزبی دیموکرات نازانین. حیزبی دیموکرات هەمیشه ئاوینەی خواستەکانی نەتەوەی بووه. باشتر وانییه لەجیگای رازی کردنی ئەویدی، گوێچکەمان بۆ خواستی سەرەکی نەتەوەمان شل بکەین؟ رێزۆحورمەتمان

Related posts

قازی وابوو

“ناصر”، فریاد “موسیقی اعتراضی” یک ملت

بهزاد خوشحالی

کرد ایرانی، هویت دوگانه متعارض

بهزاد خوشحالی

چەند هاوڕێی فەیسبووکی دوای خوێندنەوەی ئەم ستاتووسە پرسیاریان کرد: ڕوو لە کەسێکی تایبەت نووسیتە؟

بهزاد خوشحالی

انتخابات پارلمانی حکومت حريم کردستان، نمايش يک انتخاب(ات) دموکراتيک

بهزاد خوشحالی

جماعتی نشسته بودند و …

بهزاد خوشحالی

شايد…

بهزاد خوشحالی

مساله ی استقلال طلبی کوردها زخمی کاری تر از امروز و دیروز است

بهزاد خوشحالی

“با ئێمە بین و هەمیشەیی بین”

بهزاد خوشحالی

دیدگاه خود را بنویسید