دوو یادداشت
رۆژهەلات و “سیاسەتی ساندویچ”
لانیکەم له شۆرشی گەلانی ئیران تا ئێستا، هەموو پارچەکانی کوردستان، له خزمەت بەرژەوەندی خۆیان دا، مامەلەی رۆژهەلاتیان کردووه و هەر جارێک و بۆ مەبەستێک، پارچەیەک لە جەستەی ئەم بەشەی نیشتمانیان، پیشکەش به داگیرکەری ئێرانی کردووه. هەر جاره و بیانویەک و پاساویک و بەگشتی شتێکیان پی بووه که ئەو پارچه گوشته خواردووه، بکەن به بەزی نیو شانیان.
کوردی روژهەلات و ئەم بەشه له نیشتمان، هەمیشه حوکمی ساندویچیکی بووه که هاونیشتمانیانی پارچەکانی دیکه، قەپێکی لێبگرن و دوای پاساو و بیانوو هاوردنەوه، دەستیشی بو بکێشن که گوایه رۆژهەلاتی وا بوون و وابوون و ئاوان. هەنووکه وایلێهاتووه که هەم کوردی پارچەکانی ترو هەم رۆژهەلاتیش بۆ خۆی بەم بروا هاوبەشه گەیشتوون که مەگەر ئیراد چییه؟ با هەرکاتێک بۆ مامەله کرا و بۆ مامەله بوو، بیانخوین و بمانخون.
****
سەرەرای هه موو ئەم نەهامەتیانه، شوناسی کورد له رۆژهەلاتی کوردستان، هەنگاوبه هەنگاو، قۆناغەکانی بەرەو لووتکه بریوەو هەنووکه گەیشتووته ئاستی “شوناسی به بەرنامه”. کوردی رۆژهەلات، له کاتێک دا، خۆی بۆ سەربەخۆیی تەیار کردووه که هێشتا له پارچەکانی تر، بو به رەچەلەک ئێرانی بوونی کورد، فەلسەفه و زانست دەتاشن و وەک “برادر عزیز مهربان” ناویان دەبەن.
رۆژهەلات، قۆناغی گوشت خواردن و پیشه شکاندن بە دەستی پارچەکانی تریشی تیپەراندووه و ئەگەرچی، ئەم رۆژانه، دیسان فیلی برادەران، یادی هیندستانی کردووه و ئەمجاره، ئیرادەیان کردووه گشت ساندویچەکه، به یەکجاری قووت بکه ن، بەلام دلنیام ئەو تیکەیه گەورەتره لەوەی بۆ ئەم قوته برسیانه بخوردرێت.
****
گلەییم لەوان نییه بەلام ئەوەی من دەترسێنیت، کومه لێک رێبەرو حیزبی خۆمانه، که ئەوانیش برادەران ئاسایی، کەوتوونەته مامله ی رۆژهەلات و مافی نەتەوەو هەر رۆژەو به بیانویەک و شەوانەش بە پاساوێک، بازرگانی به شوناسی بەرنامەداری رۆژهەلات دەکەن. گوایه ئەوانیش پێیان ناخۆش نییه قەپێک لەو ساندویچه بگرن بەلکوو له داهاتووی خەیالی ئێرانێکی خەیالی دوای کۆماری ئیسلامی، پارچەیەکی تر لەو گۆشته، پیشکەش به فەرمانفەرمای تاران و “ولایات” بکەن.
***
فارس وتەنی” عِرض خود می بری و زحمت ما می داری”.
له دوای کۆماری ئیسلامی، ئێرانێک نامێنێت که بو نموونه کوردێک، ببێته وەزیروگزیرو بەرپرس و خاوەن شکۆی.
پشت ببەستنەوه به نەتەوەکەتان له رۆژهەلات؛ سەروەری رۆژهەلات، گەورەیی ئێوەشی تێدایه. سەربەخۆخوازیشمان لێ مەکەن به عەیبه، خۆ خەریکن فێدرالیسمەکەش بکەن به تۆزی بانان….
یەک: هیچکەس کیسه بۆ رۆژهەلات نەدووریت
دوو: دیسکورسی نەتەوەیی له رۆژهەلات، له باری هزری وکومەلایەتی، ئەوەنده پێش کەوتووه که جارێک، بالای هیچ هیزولایەنێکی دیکە، نایگاتێ
سێ: رۆژهەلات، نابێته پانتای ململانی هیچ هێزێکی پاوانخوازی کوردیی له داهاتوودا؛ ئاگاداری پلان و پیلانتان بن
چوار: حیزبی رۆژهەلات، سەرەرای هەموو رەخنەکان، هەنووکەش، سامان و سەرمایەی سیاسی و رۆحیی جەماوەری رۆژهەلاتن
پەنج: یارمەتی رۆژهەلات ئەدەن سەرسەروسەرچاو، بەلام ئەگەر هەوایی بوون، رۆژهەلات دانی کەسی لێ شین نابێت.
شەشەم: شەرعییەت داماڵین له حیزبەکانی رۆژهەلاتیش به ئێوەمانان ناکرێت
حەوت: رێز له سەروەری پارچەکانی تر بگرن با رێزتان بمێنێت. کوردستانی گەورە وا جوانە
هەشت: رووم له هاورییانی روژهەلاتییه:
کەم به هوی کێشەی حیزبی، یەکتر بێحورمەت و سووکایەتی بە یەکتر بکەن. تکایه گەورەتر بیر بکەنە وه….