د.قاسملوو لە وتووێژێک لەگەڵ “فرێد هاڵیدەی” لە مانگی دووی ١٩٨١, لە وڵامی پرسیارێکدا کە کاربەدەستانی ئێستای ئێران پێداگرن کە خۆیان بە تەنیا شای ئێرانیان ڕووخاند. ڕۆڵی کوردەکان لە شۆڕشی گەلانی ئێران چی بوو؟ ئێژێ: کوردەکان نەک تەنیا لە کوردستان، بەشداری شۆڕش بوون بەڵکوو یارمەتی ئازەربایجانیشیان کردو لە تاران و شوێنەکانی دیکەش، چالاکانە بەشدارییان کرد بەڵام ئێستا مەلاکان، دەستیان بە سەر شۆڕشدا گرتووەو بە پاوانکردنی دەسەڵات، شۆڕشی گەلانی ئێرانیان کردووە بە مڵکی خۆیان.
قاسملوو لە وڵامی پرسیارێکی دیکەدا کە دەسکەوتی شۆڕش بۆ کورد چی بوو ئاماژە ئەدا کە ڕوونە کە ٦٠٪ حەشیمەتی (Population) ئێران، فارس نین بۆیە پێویستە نەتەوەکان (Nationalities)ی ئێران، مافی نەتەوەیی (National Rights)ی خۆیان پێبدرێ.
دوابەدوای سەرکەوتنی شۆڕش، مەلاکان دەستیان بەسەر دەسەڵاتدا گرت و قۆرخکارییان بەسەر دەسەڵاتەکەیاندا سەپاند، ئازادییە سیاسییەکان سەرکوت کران و گەلان هیچیان وەرنەگرت و بێبەشکران.
تەنیا ناوچەیەک کە بەرەنگاری کرد کوردستان بوو و ئێستایش شەڕە.
قاسملوو لە کۆتاییدا لە وڵامی پرسیاری بەڕای تۆ لە داهاتوودا چی ڕوو ئەدات ئێژێ: گەر نەتوانڕێ سیستەمێکی دێمۆکڕاتیک لە ئێران پێکبێت یان دەستێوەردانی دەرەکی چارەسەر ئەبێت یان ئێران بەرەو شەڕی نێوخۆیی کارەساتبار دەڕوات.
مەبەستم لە هەڵبژاردنی ئەم بەشە لەو وتووێژە:
یەک: وەسواسی قاسملوو لە بەکارهێنانی وشەکان
دوو: دووپاتنەبوونەوەی مێژوو
سێ: د.قاسملوو لەم وتووێژەدا ئێژێ هیچ هێزێکی سیاسی کوردستان نایهەوێ لە ئێران جودا (secede) بێتەوە. ئەمە ئاماژەیەکی درووستەش بە ئاراستەی هێز لەو سەردەمەدا (نەک بۆ هەتاهەتا)، دواتر پێداگری لە سەر “هێزی سیاسی” نە جەماوەری گشتی و هەروەها ئاماژە بە “ئێمە خوازیارین” (نە نەتەوە بە گشتی) جێگای سەرنجە.
ت.ب: قاسملوو لە ڕستەیەکی بەناوبانگدا ئێژێ نەسڵی من خوازیاری ئۆتۆنۆمییە، نەوەی داهاتوو لەوانەیە بڕیارێکی دیکە بدات.
بڕوانە بۆ:
“”The Clergy Have Confiscated the
Revolution”,” Middle East Report 98 (July/August