هاوپشتی نەتەوەیی
هاوپشتی نەتەوەیی (National Solidarity) بریتییە لە هۆشیاریی هاوبەشی بەرژەوەندی و ئامانج و پێوەر و هاوسۆزی کە هەستێکی دەروونیی یەکگرتوویی لە نێوان تاکەکانی نەتەوەیەکدا دروست دەکات و نەتەوە وەک یەکەیەک پێکەوە دەبەستێتەوە.
هەروەها بە واتای یەکڕیزی یان ڕێککەوتنی هەست یان کردار دێت، بەتایبەت لە نێوان تاکەکانی نەتەوەیەکدا کە گەیشتوونەتە ئەو تێگەیشتن و فامکردنەی کە بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە و پشتیوانی یەکتر بۆ یەکتر دەردەبڕن و دابینی دەکەن.
لە هاوپشتی نەتەوەییدا، هەرکەسێک خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت بەرانبەر بە کەسانی تر، پابەندە بە گرێبەستی هاوبەش، گارانتی هەستکردن بە ئامانجی هاوبەش و چاکەی هاوبەش دەکات و بە بەهایەکی بنەڕەتی دەزانێت، بەشداری سۆزداری هەیە بە تێگەیشتن لە ئازاری هاوبەش، لەگەڵ ئەندامانی نەتەوەدا خۆی دەناسێنێت، بەشداریی بەکۆمەڵی هەیە بۆ زاڵبوون بەسەر ناخۆشی و نادادپەروەری بەکۆمەڵدا، کردەوەی دەستەجەمعی هەیە بە گرینگیدان بە پاڵنەر و مەرج و هۆکار، هەستی هۆشیاری بەکۆمەڵ و نەتەوەیی هەیە، قوربانیدان لە کاتی پێویست لە ناخیدا بە دامەزراوەیی کراوە، پابەندە بە ناسنامەیەکی هاوبەشەوە، هاودەنگی لە هەڵوێستێکی ئەخلاقی و کۆمەڵایەتیدا وەک “فەزیلەت” قبوڵ کردووە و هاودەنگی، هیچ بەهایەکی ئامرازی بۆ ئەو نییە….
بۆ زانیاری زۆرتر:
Solidarity in social and political Philosophy, Stanford Encyclopedia of Philosophy, 2023
